|
ئۆکتۆبه‌ر |
ڕۆژی 21/1/2009 تێپه‌ڕیوونی 85 ساڵه به‌سه‌ر مه‌رگی ڕابه‌رێكی مه‌زنی كرێكاران و دامه‌زرێنه‌ری حكومه‌تی كرێكاری، ئه‌ویش لینینی مه‌زن بوو. لینین ئه‌و مرۆڤه بوو كه به‌هۆی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌رو دامه‌زراندنی ژیانێكی شایسته به ئینسان، توانی به‌ردی بناغه‌ی یه‌كه‌مین حكومه‌تی كرێكاری دابمه‌زرێنێت، به‌جۆرێك كه ماوه‌ی به‌رپابوونی شۆڕش كه ده ڕۆژی خایاند، ته‌واوی بۆرژوازی جیهانی خسته له‌رزینه‌وه، ئه‌و وه‌ك یه‌كێك له‌ماركسیته قوڵ و شۆڕشگێڕه‌كانی سه‌رده‌می خۆی و هاوكات وه‌ك ڕه‌مزی جه‌ساره‌ت و وه‌ستانه‌وه‌ی كرێكاران به‌ڕووی زه‌برو زه‌نگی سه‌رمایه‌درانی مفته‌خۆر، توانی وێڕای ده‌سكه‌وته مێژوییه‌كانی كه بۆ به‌شه‌ریه‌ت وه‌ده‌ستی خستن، هاوكات خۆی بووه یه‌كێك له‌ناوه دیار‌و پرشنگداره‌كانی جیهان. ئه‌م وێڕای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی هه‌شت ده‌یه به‌سه‌ر مه‌رگیدا، به‌ڵام به‌شاهیدی یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانی بۆرژوایی كه كه‌ناڵی bbcبوو، به مه‌زنترین مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست ده‌سنیشان كرا، ئاخر هه‌وا له‌خۆڕا نه‌بوو كه له‌ناو ده‌یان ناو و كه‌سایه‌تی ناسراوی جیهانی، هه‌ر له زانا‌و فه‌یله‌سوفه‌وه بگره، تاده‌گاته چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌چی كه‌سیان نه‌یانتوانی وه‌ك لینین له‌دڵی ئینسانه‌كانی هه‌شت ده‌یه پاش خۆی جێگه‌ی خۆیان بكه‌نه‌وه. زۆرر به‌ساده‌یی له‌به‌رئه‌وه بوو كه لینین وێڕای ئه‌وه‌ی كه بیرمه‌ندێكی گه‌وره بوو، هاوكات ڕابه‌رێكی مه‌یدانی كرێكاران بوو، كه ئه‌و په‌یام و ئومێده‌ی له‌دڵی ملیۆن ملیۆن ئینسانی بێبه‌ش و سته‌م لێكراو ئازادیخوازدا زیندوو كرده‌وه كه، بنیادنانی ئاینده‌یه‌كی باشتر و دنیایه‌كی بێ‌چین و چه‌وسانه‌وه به‌ده‌ستی ئینسان كارێكی مومكن و قابیلی وه‌دیهاتنه.
په‌یامی لینین كه هاوكات هه‌مان په‌یامی ماركسه، تائێستاش له‌دڵی سه‌دان حزبی كۆمۆنیستی و هه‌زاران ڕێكخراوی چه‌پ و مه‌لاین ئینساندا زیندوه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات كه خۆشه‌ویستیان و جێگه‌وڕێگه‌یان هه‌میشه له ئاستێكی باڵادا بێت.
تا چه‌وسانه‌وه و نابه‌رابه‌ری و سته‌م مه‌یداندار بێت، زه‌روره‌تی لینین چه‌ند به‌رابه‌رتر ئه‌كات، تا موڵكایه‌تی و كاری كرێگرته‌و نایه‌كسانی و ئه‌ساره‌ت به‌شی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئینسانه‌كانی ئه‌م دنیایه‌بێت، به‌هه‌مان شێوه گه‌ڕان به‌دوای نه‌هج و (مالعمل)و فه‌لسه‌فه‌ی لینین‌دا هه‌ر له‌ڕیزی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی چینی كرێكار‌و به‌شه‌ریه‌تی مه‌حرومدا ئه‌بێت. لینین كه ڕه‌مزی جه‌ساره‌تی چینی كرێكاره، ئه‌و ئینسانه‌یه كه ئێستاش به‌ناوهێنانی ترس و له‌رز دڵی سه‌رمایه‌داران و بیرمه‌ندان و پارێزه‌رانیان دائه‌گرێت.
بژی یادی لینین و بژی لینینیز
|
|
