یەکێتى نیشتمانى کۆنگرەى سەرۆک هۆزەکانى پارێزگاى دیالە ئەبەستێت!!

ماڵه‌وه 

 ئۆکتۆبه‌ر

بە بەشدارى (مەلابەختیار) نوێنەری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی کوردستان وبە ئامادەبوونى ژمارەیەک لە سەرۆک هۆزەکانی سنوری دیالە لەکورد و عەرەب و تورکمان لەشاری خانەقین و لە ژێر دەوارێکى شڕى خێلەکاندا کۆنگرەی سەرۆک هۆزەکانی سنوری دیالە بەسترا.

ئەم کۆنگرە عەشیرەتى و ناشارستانیە لەکاتێکدا بەرپا ئەکرێت، کە لەلایەکەوە پارێزگاکانى عێراق لەبەردەم هەڵبژادنى ئەنجومەنى پارێزگاکاندان، کەدیالە یەکێکە لەو پارێزگایانەى کە پارتى و یەکێتى لەهەڵبژاردنى پێشوودا زۆرترین دەنگە کانیان بەدەست هێنا ئەویش بەهۆى نەبوونى لیستى ڕکابەرو پشێوى ناوچەکەوە بوو. بەڵام ئێستا کە هێزو بزوتنەکان خۆیان ڕێکخستوەو تەجروبەى بەچەندساڵى ڕابردوەوە هاتوون و ئەیانەوآ زیاترین کورسى بۆخۆیان مسۆگەر بکەن، هەربۆیە پارتى و یەکێتى لەم هەڵبژاردنەدا ناتوانن نیوەى دەنگەکانى هەڵبژاردنى پێشوو بەدەست بهێننەوە، هاوکات کارێکیشیان نەکردوە کە خەڵک و دانیشتوانى ئەو پارێزگایانە والێبکەن دەنگیان بدەنآ، بۆیە ئەمجارەیان بە ڕووکردنە خێلڕ و عەشیرەتەکان و بەستنى کۆنگرە و بە هەڵڕشتنى پارەوپولى خەڵکى کوردستان بۆیان ئەیانەوآ جێگەو ڕێگەى ئێستایان بپارێزن. لەولایەکیتریشەوە مالیکى و حزبى دەعوە لەڕێگەى دامەزراندنى ئەنجومەنەکانى ئیسنادەوە هێزێکى زۆریان لەدەورى خۆیان کۆکردۆتەوەو بەنیازن نەک هەر لەدیالە، بەڵکو لەسەرانسەرى عێراقدا قورسایى گەورەیان ببێت و زۆرترین کورسى ئەنجومەنەکانى پارێزگاکان بۆخۆیان مسۆگەر بکەن. هەربۆیە تاڵەبانى و بارزانى بەدیاریکردنى یەک نوێنەر بۆ هەردوکیان ئەیانەوآ بەشدارى ئەم پێشبڕکێیە بکەن. بەڵام ئایا لەم تەخشان و پەخشان کردنەى پارەوپولى خەڵکى کوردستان بەسەر ئەو سەرۆک خێلڕ و عەشایەرانەدا شتێک سەوز ئەکەن؟ تەنانەت لەئەگەرى سەرکەوتنى کارەکەشیاندا کە مەبەست لێى هەڵبژاردنەکانە، نابنەهۆکارى زیندوکردنەوەى عەقڵیەتێکى دواکەواتوانەو نامۆ بەمرۆڤى ئەم سەردەمە؟ ئایا کێشەو گرفتەکانى سبەینێى ئەو عەشیرەتانە کاتێک کە بەهێز ئەبن و مسلیشیاکانى سەر خێلڕء عەشیرەت دائەمەزرێنن، زیاتر نابێت لە قازانجێک کەئەمڕۆ بۆ سیاسەتى پارتى و یەکێتى بەشوێنیەوەن؟ بۆیە ئەگەر ئەنجومەنەکانى ئیسنادى مالیکى و ێحوەکانى سەربە ئەمریکا دیوێکى سیاسەتێک بن، ئەوا بەستنى ئەم جۆرە کۆنگرە عەشیرەتیانەو تەخشان کردنى پارەى خەڵک و داهاتى کوردستان بەسەریاندا دیوەکەى تریەتى و هەردوولا زیان بەخەڵکى عێراق بەگشتى و کوردستان بەتایبەتى ئەگەیەنن.