بلاوکراوەى ئۆکتۆبەر
سه‌ره‌نجام هه‌واڵه‌كانی حزبی
زه‌حمه‌تكێشان، باڵی قادر عه‌زیز به‌داخستنی باره‌گاكانی ئه‌م حزبه گه‌یشتووه.
ڕاگه‌یاندنه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم
به‌نوسراوێك ناشه‌رعی بوونی حزبه‌كه‌ی قادر عه‌زیزیان ڕاگه‌یاندووه و
له‌ونوسراوه‌دا داوایان لێكراوه كه‌باره‌گاكانی ئه‌م حزبه ته‌سلیم به‌باڵی
جیابوه‌وه بكه‌ن. له‌ولاشه‌وه قادرعه‌زیز و هێزه‌كانی شه‌وانه له‌باره‌گاكاندا
ماونه‌ته‌وه و ئاماده‌باشی هه‌ر په‌لامارێكی هێزه‌كانی ئاسایش بوون، ئه‌مه
وێرای ئه‌وه‌ی كه قادرعه‌زیز و فه‌تاح زاخۆلی سه‌ردانی به‌غدایان كردووه
تاله‌ڕێگای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی مالیكی‌دا ڕێگایه‌ك
بدۆزنه‌وه بۆبه‌رگرتن به‌م هێرش وپه‌لاماره‌ی ده‌سه‌لاتداران بۆسه‌ر حزبه‌كه‌یان.
به‌مجۆره‌ش پڕۆسه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه وسه‌ره‌نجام داخستنی حزبی زه‌حمه‌تكێشان
خه‌ریكه له‌كۆتایی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه. به‌لام ئه‌وه‌ی كه‌مه‌علومه له‌م
بارودۆخه‌دا كه‌حزبی زه‌حمه‌تكێشانی تێكه‌وتووه، پیلان وكۆده‌تایه‌كه
كه‌یه‌كیتی وپارتی بۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و داخستنی حزبی ناوبراو گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مه‌ش له‌په‌یوه‌ند به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رلمانی كوردستان و ده‌نگۆی
ڕاگه‌یاندنی لیستی چوارقۆڵی حزبی زه‌حمه‌تكێشان وسۆسیالیست و بزوتنه‌وه و
یه‌كگرتووی ئیسلامیه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه. یه‌كیتی وپارتی كه‌بڕیاریانداوه
به‌لیستی داخرا و هاوبه‌ش ئیستراتیژی مانه‌وه له‌ده‌سه‌لاتدا ببه‌نه پێشه‌وه،
پێویستیان به‌وه‌یه كه به‌هه‌ر ڕێگایه‌ك و له‌هه‌ر شێوه‌یه‌كدا بێت حه‌ریفه‌كانی
خۆیان له‌گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ده‌رنێن،
كه‌دیاره ئه‌مه‌ش له‌سه‌روی هه‌موو
پڕه‌نسیپێكی دیموكراسی وئازادانه‌ی به‌شداربوونی لایه‌نه‌كانه‌وه ده‌ستی
بۆبراوه. هه‌نگاوێكی ئاوا نه‌ك هه‌ر نامۆبوونی یه‌كیتی وپارتی به‌دیموكراسی و
پڕۆسه‌ی ئازادانه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌سپێرێ، به‌ڵكو هه‌رچی زۆرتر ماهیه‌تی
پیلانگیری و حزبی میلیشیایی ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان ده‌سه‌لمێنێ.
له‌مه‌ش
زیاتر ناوه‌رۆكی پوچی هه‌ڵبژاردنێك بۆ كۆمه‌لانی خه‌ڵك ده‌رده‌خات
كه‌له‌پێشه‌وه كراوه‌ته قوربانی كۆده‌تای هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌لاتدار. به‌لام
دیاره هه‌ر شه‌ڕه و هه‌ر پیلانه وهه‌ركۆده‌تایه‌ك ته‌بریری خۆی هه‌یه.
له‌سیناریۆی كه‌رتكردن وداخستنی حزبی زه‌حمه‌تكێشاندا ته‌برره‌كان ئه‌وه‌یه كه
گوایه حكومه‌تی هه‌رێم به‌یاسا كارده‌كا و له‌جیابوونه‌وه‌كانیشدا له‌گه‌ڵ باڵی
زۆرینه‌یه!!.
خه‌ڵكی
كوردستان شاهیدی ئه‌وه‌ن كه پرۆسه‌ی له‌توپه‌تكردنی زه‌حمه‌تكێشان و هه‌وڵدان
بۆ وه‌ده‌رنانی پرۆسه‌یه‌كی نه‌شخه بۆكێشراوی ده‌ستی یه‌كیتی وپارتی و
ده‌زگاكانی ئاسایشیانه. سه‌ره‌تا جیاكردنه‌وه‌ی كه‌سانێك و دانی پاره‌و
ئیمتیازات پێیان تا بلۆكێك له‌نێو ئه‌م حزبه‌دا دروست بكه‌ن، پاشان ده‌ست گرتنی
ئه‌م باڵه بۆ كۆنگره‌و شه‌رعییه‌ت پێدانیان له‌پایته‌ختی كوردستان و ئینجا
پێشوازی لێكردنی سكرتیری تازه له‌لایه‌ن تاله‌بانی وسه‌رانی پارتییه،
دواتریش بڕینی بۆدجه‌ی حزب وته‌سلیمكردنی به‌باڵی جیابووه، ئاخریه‌كه‌شی
ئاگاداركردنه‌وه‌ی قادرعه‌زیز به‌داخستنی باره‌گاكان و له‌ژێریشه‌وه هه‌وڵدان بۆ
لێكردنه‌وه‌ی ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركوك وسلیمانی وبازایان وگه‌لێ شتی‌تر..
ئه‌مه‌یه ڕێگای زۆرینه‌ی حزبی زه‌حمه‌تكێشان كه‌ده‌سه‌لاتدارانی كوردستان
ده‌یانه‌وێت كوده‌تای خۆیانی پێ ته‌بریر بكه‌ن. به‌لام له‌مانه‌ش واوه‌تر
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هه‌ڵوێستی باڵی جیابوه‌وه‌یه، كه‌په‌یتا په‌یتا
له‌كه‌نار ده‌سه‌لاتداراندا ڕاوه‌ستاون و ڕۆژانه خۆیان به‌سیاسه‌تی یه‌كیتی
وپارتییه‌وه ده‌ناسنه‌وه و خه‌ریكی پێداهه‌ڵوتنن به‌ئه‌زمون و یاسا و
دیموكراسیه‌ك كه‌له‌باوه‌شی دووحزبی میلیشیایی وسه‌روخه‌ڵكی‌یه‌وه داكه‌وتووه.
ئایا ئه‌مه سه‌ربه‌خۆیی باڵی جیابووه‌و حزبه‌كه‌یان ناخاته ژێر پرسیاره‌وه؟
ئایا حزبی تازه‌ی زه‌حمه‌تكێشان پێناسه‌ی حزبێكی سه‌ربه‌خۆ، كه‌له‌سه‌ر ئامانج
وبه‌رنامه‌و پلاتفۆرمی سه‌ربه‌خۆ و جیاواز له‌حزبه‌كه‌ی قادر عه‌زیز دامه‌زرابێت
دیگرێته‌وه؟ ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه له‌كوردستاندا حزب ئه‌توانی بزنس و ڕێگای
وه‌رگرتنی ئیمكانات و پۆست وئیمتیازاتی نێو ده‌سه‌لات بێت. حزب ده‌توانێت دوكانێك
بێت ئاشی ئاوی ده‌سه‌لاتی میلیشیای بگێڕێ، بۆئه‌م كاره‌ش زه‌حمه‌تی ئه‌وه‌ی
ناوێت كه بیروباروه‌ی تایبه‌تی هه‌بێت، ئایدیۆلۆژیا بخرێته نێو قاڵبی
به‌رنامه‌وه، ته‌نانه‌ت پێویستیش ناكات پره‌نسیپ و ئسوڵی هه‌بێت.. ئه‌مه‌یه ئه‌و
فه‌رهه‌نگه سیاسی‌یه‌ی كه‌ناسیونالیزمی كورد وحزبه‌كانی به‌رهه‌میان هێناوه.
ئه‌مه‌یه نمونه‌ی كاری حزبایه‌تی كه‌به‌هۆیه‌وه دوكه‌ڵ و خراپیه‌كانی ده‌كات
به‌چاوی جه‌ماوه‌ردا و خه‌ڵكی ڕاده‌كێشێت بۆ دوركه‌وتنه‌وه و له‌به‌رچاو خستنی
كاری حزب و حزبایه‌تی