|
ڕۆژانی 19،20،21ئایار، کۆمیتەی ناوەندی کۆبوونەوەی فراوانی خۆی بەست، کۆبونەوەکە بە
بەشداری زوربەی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی و ئامادەبوونی وەفدیکی حزبی کۆمۆنیستی
کریکاری عیراق و میوانداری چەند هاوڕێیەک لە ئەندامانی کۆمیتەی شارەکان دەستی پێکرد،
هاوکات هاوڕێیانێک لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئیران_ حیکمەتیست، بەشداری بەشێکی
کۆبونەوەکە بوون.
پلنیۆم بە سرودی ئەنتەرناسیۆنال و دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ ڕێزنان لە یادی هاوڕێیانی
گیانبەختکردووی ڕێگای سۆسیالیزم ودنیایەکی باشتر دەستیپێکرد و پاشان چووە سەر
دەستوری کۆبونەوەکانی.
سەرەتای پلنیۆم بە ڕاپۆرت دەستیپێکرد کە تایبەت بوو بە ڕاپۆرتی ئەو کارو چالاکیانیە
کە لە نێوان کۆنگرەی دامەزرێنەرو پلنیۆمی یەکەمەوە تا پلنیۆمی دووەم ئەنجامدرا بوو.
کۆبوونەوەکە دوای قسەوباسێکی هەمەلایەنە لەسەر ڕاپۆرتەکە، بەگشتی کاروباری ئەم
دەورەیەی و بە تایبەتیش کاروهەڵسوڕانەکانی تایبەت بەئایار وجێگاو ڕێگای ئەم ماوەیەی
بڵاوکراوەی ئۆکتۆبەری بە ئیجابی هەڵسەنگاند.
پاشان چووە سەر وەزعی سیاسی کوردستان، کە بە شێوەیەکی هەمەلایەنە باسی وەزعی سیاسی
کوردستان و ئەو ئالۆگۆڕانەی بەسەر وەزعی سیاسی کوردستاندا هاتوون بە تایبەتی جێگاو
شوێنی ئەمریکاو ناکامیەکەی، ئاکامی ئەم ناکامییە بەسەر بزووتنەوەی قەومی کوردو
حزبەکانی، دەستێوەردانی ووڵاتانی ناوچەکە، بزووتنەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان، و
ئایندەی سیاسی کوردستان، کرد.
پاشان چەندین باسی سیاسی لەلایەن ڕابەری حزبەوە پێشکەش کران، کە بریتی بوون لە
جێگاو ڕێگای بەیانی سەربەخۆیی کوردستان لە ستراتیجی حزبدا، هەنگاوی عەمەلی سەبارەت
بە بەیانی سەربەخۆیی، نەخشەو هەڵسورانی سیاسی حزب لەکوردستان، چۆنیەتی
فراوانکردنەوەی رێکخستنەکانی حزب، ڕێگاچارەی حزب بۆ کێشەی کەرکوک، حزب و کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان و تەسویرو جیهەتگیری، کام حزبی سیاسی
پێکدەهێننین، ئەو باسە سیاسیانەی پلنیۆم بوون کە بە بەشداری بەرچاوی هاوڕێیان
بەڕێوەچوون. لەپەیوەند بەم باسانەوە چەندین تەسمیماتی پێویست خرایە دەستوری مەکتەبی
سیاسیەوە.
باسێکی تری کۆبونەکە چووە سەر بڕگەی بڕیارو بڕیارنامە پێشنیارییەکان کە خرابوونە
بەردەم پلنیۆم، لەوباریەوە چەندین بڕیار پەسەندکران و چەندین بڕیاری تریش سپێردران
بە مەکتەبی سیاسی.
لە بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە هەڵبژاردنی دەبیرو جێگری دەبیری کۆمیتەی
ناوەندی و مەکتەبی سیاسی.
کۆبونەوەکە، هاوڕێیان عوسمانی حاجی مارف بە سکرتێرو عبداللە مەحمود بە جێگرو
هاوڕێیان" ئازاد مەجید، ڕەمەزان سابیر، شوکاک عبدالستار، ئازاد جەوهەر، شاباز
مەحمود. بە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی هەڵبژارد.
ئەمە و کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پاش سێ ڕۆژ لە کۆبوونەوەو باسی هەمەلایەنە
کۆتاییهات.
کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
26 ئایاری 2008
|