یەك فرسەتی تر!



وەڵام بە داوای هەردوو باڵی رابەری حیزبی حیکمەتیست بۆدەستپێکردنەوەی دەخالەتی ئێمە

دوای راگەیاندنی کۆتایی هه‌ردوو حزب رۆژی ٣١-١٢-٢٠١١، هەردووباڵی مەکتەبی سیاسی حیزبی حیکمەتیست لە دوو راگەیاندنی جیاواز لە رۆژانی ٣١-١٢-٢٠١١و ٣-١-٢٠١٢دا، داوای دەخالەتی رابەری هەردوو حیزب دەکەنەوە بۆ کۆمەكکردن بە چارەسەری کێشەکانی ناو حیزبی حیکمەتیست.

ئێمە لەروانگەی ئیحساسی بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە بزوتنەوەکەمان‌و بەرامبەر بە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری‌-حیکمەتیست‌و کادرو ئەندامانی ئەو حیزبەوە، سەرباری راگەیاندنی کۆتایی دەخالەتی ئێمە لەو مەسەلەیەدا، لەسەر بنەمای داوای هەردوولای کێشەکە، وە بە پێداگرتن لەسەر سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندراوی تائێستای خۆمان لەوبارەوە، مەرجی خۆمان بۆ دەستپێکردنەوەی هەوڵەکانمان بەم شێوەیە رادەگەیەنین: ‌

هەردوولا بەبێ قەیدوشەرت رەزامەندی لەسەر کۆبوونەوەیەكی دەستبەجێی هاوبەش لەژێرچاودیری نوێنەرانی هەردوو حیزبدا نیشان بدەن کە تێیدا سەبارەت بە هەموو مەسەلەو هەنگاوە عەمەلیەکانی بەستنی کۆنگرەی نائاسایی(فوق العاده) گفتوگۆ دەکرێ‌و لەسەریان تەوافوق دەکرێ.

سەرەنجام ئەگەر هاورێ‌یانی هەردووباڵی ناو حیزبی حیکمەتیست بەراستی جدی‌و وەفادارن بۆ بانگەوازەکەیان بۆ دەستپێکردنەوەی دەخالەتکردنی ئێمەو دەیانەوێ بەرێگاچارەیەکی ئوسوڵی و حیزبی بگەین بۆ چارەسەری کێشەکان، ئەوا دەبێ رێز لە دەخالەتی ئێمەو تەرحەکانمان بگرن بۆ نزیك کردنەوەی لایەنەکان بۆ چوونە ناوکۆنگرەی یەکگرتووی حیزبی حیکمەتیست، بەپێچەوانەوە ئێمە ناتوانین لە پرۆسەیەکی بێئاکام‌و بێکۆتاییدا درێژە بە هەوڵەکانمان بدەین!



حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان

 

Copyright © 2007 hkkurdistan.org