|
||
|
نامە بۆ هاوڕێ ئازەری مودەرسی هاوڕێی ئازیز ئازه‌ری موده‌رسی* دوای سلاو: بابه‌ت/ وه‌لام به‌نامه‌ی "پایان یک دوره‌تلاش"
ئێمه ئه‌مرۆ له‌کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبدا ویرای ئه‌وه‌ی که‌به‌یانێکی هاوبه‌شی هه‌ردوو حزب بڵاو ده‌که‌ینه‌وه سه‌باره‌ت به وه‌ڵامه‌کانی هه‌ردوو لاتان، ئه‌م نامه‌ی تۆمان خسته‌به‌رده‌م هاوڕییان و قسه‌مان له‌سه‌ر کرد. وه‌لامی ئێمه‌به‌نامه‌که‌تان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: 1- پێویسته که‌به‌هه‌موو لایه‌کمان هه‌و‌ڵ بده‌ین که‌ڕیزی یه‌کپارچه‌یی حزب بپارێزین له‌ئێستادا. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئینشعابێک ڕوبدات له‌ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه پێویسته له‌فه‌زایه‌کی سالمی سیاسی و رێکخراوه‌یدا بێت. که‌به‌داخه‌وه له‌وه‌ڵامی نامه‌کانی ئێوه‌دا ئه‌وه‌به‌دی ناکه‌ین و وه‌ڵامه‌که‌تان ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که‌ده‌تانه‌وێت کۆنگره بۆ خۆتان بگرن نه‌ک بۆ حزبی حکمه‌تیست، که‌له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی ئێمه‌دا نایه‌ته‌وه. 2- گرتنی کۆنگره‌ی 5 له‌ڕێگای قبولکردنی نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی 4 ه‌وه، مه‌سه‌له‌یه‌که پێوستی به‌په‌سند کردنی هه‌ردوو لاتان هه‌یه، نه‌ک بکرێته‌مه‌رج لای ئێوه‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌کرێت بخریته به‌رده‌م هه‌یئه‌تی هاوبه‌ش که‌پێک دێت. واته ئه‌گه‌ر هه‌ردوو ته‌ره‌فی کێشه‌که قبولتان بێت ئه‌و کات کێشه‌یه‌ک نابێت 3- ئه‌گه‌ر ئێوه‌لای خۆتانه‌وه یه‌ک ته‌ره‌فه کۆنگره ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌وه لای ئێمه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگای پشتیوانی نابێت و ئه‌وه ته‌رحی ئێمه نییه. وه‌به‌هیچ شیوه‌یه‌ک به‌شداری له‌و کۆنگره‌یه‌دا ناکه‌ین. کارێکی ئاوا ده‌بێته انحلالی حزب و فه‌وزایه‌کی گه‌وره‌دروست ده‌کات و هه‌موو هه‌وله‌کانی ئێمه به‌بن به‌ست ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه ناچار ده‌بین که‌هه‌لوێست وه‌رگرین له‌به‌رانبه‌ریدا.
هه‌ر بژین
عوسمان حاجی مارف سامان که‌ریم سکرتێری کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حککک سکرتێری کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حککع 25/12/2011 • ئێمه که ئه‌م نامه‌یه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشت، وه‌ک نامه‌یه‌کی داخلی مامه‌له‌مانکردو وه‌ڵامی خۆمان نارده‌وه بۆ هاوڕێ ئازه‌ری موده‌رسی. ئێستا که ئه‌و نامه‌یه له سه‌ر سایتی هاوڕێیانی "5" نه‌فه‌ره‌یه، ئێمه‌ش نامه‌ی خۆمان بڵاوده‌که‌ینه‌وه. |
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |