|
||
|
نامە بۆ هاوڕێیان ڕەحمان حوسێنزادە و ئازەری مودەرسی هاوریانی ئازیز ره‌حمانی حوسینزاده و ئازه‌ری موده‌ریسی: دوای سلاو: پێمان وایه دوای ڕاگه‌یاندنی 25.12.2011 ئیتر هیچ نارۆشنیه‌ک له به‌یان‌و رێگاچاره‌که‌ی ئێمه‌دا بۆ یه‌کگرتوکردنه‌وه‌ی حیزبی حیکمه‌تیستدا نه‌ماوه. بۆیه داوامان له هه‌ردولا ئه‌وه‌یه که به گیانێکی مه‌سئولانه‌تر‌ه‌وه بێنه‌پێشه‌وه بۆ پیاده‌کردنی ئه‌و رێگاچاره‌یه. ئیتر پێویست به جه‌ده‌لی زیاتر ناکات له‌و باره‌یه‌وه، هه‌روه‌ها زۆر پێویسته به زوترین کات حیزب له‌م ته‌نگانه‌یه ده‌ربهێنین و له‌وه زیاتر بوار نه‌ده‌ین به‌وه‌ی حیزب زه‌ربه بخوات. به‌م نامه‌یه داواتان لێ ده‌که‌ین که له ماوه‌ی 48 سه‌عاتدا هه‌ر لایه‌ک 3 که‌س یان 2 که‌س بناسینێت بۆ پێکهێنانی هه‌یئه‌تی هاوبه‌ش بۆ سه‌رپه‌رشتی کاره‌کانی حیزب تا کۆنگره‌و ئه‌نجامدانی ئاماده‌کاریه‌کانی کۆنگره. دوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان ئاماده‌ن کۆبونه‌وه‌که رێبخه‌ن. هه‌ر له‌و‌ێش له‌سه‌ر که‌سی پێنجه‌م یان حه‌و‌ته‌می بێلایه‌ن ته‌وافوق ده‌کرێت. هیوادارین له زووترین کاتدا وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ سلاوی دوباره‌مان عوسمان حاجی مارف سامان که‌ریم سکرتێری کؤمیته‌ی مه‌رکه‌زی حککک سکرتێری کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زی حککع 27/12/2011 |
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |