|
||
|
په‌یامی کۆتایی هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان سەبارەت بە کێشەکانی ناو حزبی حیکمه‌تیست له رێگای ئه‌م راگه‌یاندنه‌وه ئەندامان‌و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کۆمۆنیزی کرێکاری‌و رای گشتی ئاگادار دەکەین کە دوای دووهەفتە لە هەوڵ‌و تەقەلای بێ‌وچان بۆ پاراستنی یەکپارچەیی حیزبی حیکمەتیست، بەداخەوە هەوڵەکان‌و رێگاچارەی هەردووحیزب، له به‌رانبه‌ر مه‌یلی ئینحلال ته‌ڵه‌بانه‌ی هه‌ردوو باڵی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی حیکمه‌تیدا به بنبه‌ست گه‌یشت! دوای توندبوونەوەی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبی حیکمەتیست رابەری هەردوو حیزب هەوڵی جدی‌و نەپساوەی دا بۆئەوەی کۆمەك بە یەکپارچەیی حیزبی حیکمەتی بکا ت‌و رێگا لە لێکترازانێکی نەخوازراو ناپێویستی ئەو حیزبە بگرێ. ئەوەبوو لە هەردوو پلینۆمی ٢١و٢٢ی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی حیکمەتیستدا وەفدی رابەری هەردوو حیزب بەشداربوون‌و خۆشبەختانە هەردوولای کێشەکە پابەندی خۆیان بۆ یەکپارچەیی حیزب تەئکید کرد‌و ئامادەیی خۆیان راگەیاند کە لەچوارچیوەی مەوازین‌و بنەماو ئۆرگانە حیزبیەکاندا مامەڵەی جیاوازی‌و خیلافی سیاسی نێوانیان بکەن. تەنانەت لەسەر ئەو بنەمایە هەردوولای کێشەکە لە پلینۆمی ٢٢ی کۆمیتەی ناوەندیدا دەستبەرداری پاکێجە پێشنیارکراوه‌کانی خۆیان بوون کە بریتی بوو لە( بڕیارنامەی ئەوزاعی سیاسی، پلاتفۆرمی رابەری‌و ئارایشی رابەری)، بەڵام تەرحێکی دیکە لەلایەن هەردوو لایەنەوە بۆ ئارایشی رابەری قبوڵکرا کە لەلایەن ئـیمەوە پێشنیارکرا. کاتێکیش بەدوای بڵاوکردنەوەی پلاتفۆرمی"هەیئەتی دائم" کێشەکان لەناو مەکتەبی سیاسی‌دا، رۆژی ١١ی دیسەمبەر تەقینەوە، ئێمە هەوڵماندا لەگەڵیاندا بکەوینەوە گفتوگۆ بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەیەك بۆ بارودۆخەکە. رۆژی ١٢ی دیسەمبه‌ر نامەیەکمان ئاراستەی هەردوولا کرد‌و داوامان لێکردن کە کێشەکە عەلەنی نەکەنەوەو فرسەت بە ئێمە بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. رۆژی ١٣ی مانگ لەنامەیەکی تایبەتیدا بۆ هەردوولا تەرحی"هەڵپەساردنی پلاتفۆرمی سیاسی په‌سه‌ندکراوی هه‌یئه‌تی دائیمی مه‌کته‌بی سیاسی، هەڵوەشاندنەوەی هه‌موو سزا ته‌شکیلاتیەکان کە له په‌یوه‌ند به کێشه ناوخۆییه‌کانه‌وه ده‌رکراون، پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی بێلایەن بۆ لیکۆلیینه‌وه له پێشێلکاری‌و شکاتەکان‌و بەستنی دەستبەجێی پلینۆمی فوق العاده" مان خستەبەردەم هەردوولا، بەڵام بەداخەوە گوێ‌یان بە تەرحەکەی ئێمە نەدا. لایەنی هەیئەتی دائم وەکو ئەوەی هیچ رووی نەدابێت مامەڵەی وەزعەکەی دەکردو لایەنی موخالیفیش لەرۆژی ١٤ی مانگدا بەیانێکیان بە تاریخی ١٢ مانگ بەناوی مەکتەبی سیاسییەوە راگەیاندو خۆیان وەکو رابەری یاسایی حیزب ناساند! پاش ئەوەی کێشەکەیان عەلەنی کردەوە ئێمەش ناچاربووین کە لەرۆژی ١٥ی دیسه‌مبه‌ره‌وه رێگاچارەی خۆمان بەشێوەی عەلەنی روو بە بزوتنەوەکە رابەگەینین، که ناوه‌رۆکه‌که‌ی بریتی بوو له"پێکهێنانی هه‌یئه‌تێکی نیوه به نیوه له‌هەردولا لەگه‌ڵ یه‌ک که‌سی بێلایه‌ن بۆ ڕابه‌ریکردنی حزب تا به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی فوق العاده له ماوه‌ی١-٢ مانگدا". ئەوەبوو باڵی " ٥ نه‌فه‌ری" بێقه‌یدو شه‌رت ئه‌م ڕێگاچاره‌یان قبوڵکردو ئومیدێک په‌یدابوو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، به‌ڵام باڵی"هه‌یئه‌تی دائم" ڕه‌تیانکرده‌وه. دواتر ئێمه له به‌یانی ٢١ی دیسمبه‌ردا هەنگاوە عەمەلیەکانی بەستنی کۆنگرەمان ووردترکردەوە بەمەبەستی کۆمەكکردن بە نزیکردنەوەی هەردوولایەن. باڵی هەیئەتی دائم بەشێوازێکی دیپلۆماسیانە تەرحی کۆنگرەی فوق العادەیان قبوڵکرد، بەڵام مەرجەکانی خۆیان بۆ بەستنی کۆنگرە راگەیاند. باڵی" ٥نه‌فه‌ری" ش راگەیاندنی ٢١ی مانگی ئێمەیان بە وازهێنان لە تەرحی ١٥ی مانگ لێکدایەوە. پاشان ئێمە لە راگەیاندنی ٢٥ی مانگداو لەسەر بنەمای وەڵامەکانی هەردوولا، ئەوەمان روونکردەوە کە لەتەرحەکەی ئێمەدا سێ مەسەلە ئەسڵن، ئەوانیش"بەستنی کۆنگرەی فوق العادە، پێکهێنانی هەیئەتی هاوبەشی هەردوولای کێشەکە بۆ رابەری حیزب تاکۆنگرەو پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی بێلایەن بۆ لێکۆڵینەوە لە شکاتەکان‌و پێشێلکاریەکان." ئەوەبوو بالی"٥ نەفەری" راگەیاندنی خۆیان بەناوی "کۆتایی هەوڵەکان"ەوە بڵاوکردەوەو رێگاچارەی خۆیان بۆ بەستنی کۆنگرە خستەروو، بەوجۆرە پابەندبوونی خۆیان بە تەرحەکەی ئێمەوە پچڕاند. له به‌رانبه‌ردا بالی " هه‌یئه‌تی دائم " یش نه‌ک ڕیگاچاره‌که‌ی ئێمەیان ڕه‌فزکرد، به‌لکو ڕابه‌ری هه‌ردوو حزبی عێراق و کوردستانیان بە وەستانەوە دژی حیزبیەت‌و سوکایەتی بە رابەری‌و کادرانی حیزبی حیکمەتیست‌و مەوازین‌و پرەنسیپە حیزبیەکان تۆمه‌تبار کرد! خۆیان کەوتنە ئیمزاکۆکردنه‌وه له نێوان ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زیدا بۆ به‌ستنی پلینۆمی فوق العاده‌و باڵی " ٥ نه‌فه‌ری"ش بانگه‌وازی خۆی بۆ کۆنگره له مانگی شوباتی داهاتودا بڵاوکرده‌وه. به‌م پێیه هەردوولا ڕێگاچاره‌ی ئێمه‌یان به بن به‌ست گه‌یاند. ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕامانگه‌یاند که ڕێگاچاره‌ی ئێمه ڕێگاچاره‌یه‌کی سیاسییه‌و په‌یوه‌ندی نییه به ئه‌کسه‌ریه‌ت‌و ئه‌قه‌لیه‌ت‌و ئیختلافاتی سیاسی نێوانیان یان قەزاوەتکردن لەسەر قانونشکێنی‌و پێشێلکاریەکان کە لەلایەن هەردوو باڵەکەوە بەرامبەر بە حیزب‌و مەوازین‌و پرەنسیپە حیزبیەکان کرابوون. بنچینەی ڕێگاچاره‌ی ئێمه پێکهێنانه‌وه‌ی حزب‌و یه‌کپارچه‌ڕاگرتنی بوو تابتوانرێ له مه‌رجه‌عێکی حیزبی‌دا له‌سه‌ر هەموو شکات‌و پێشیلکاریەکانیش لیکۆلینه‌وه بکرێ‌و بڕیار بدرێ، چونکە خودی بوون‌و مانەوەی حیزب لەبەردەم خەتەردابوو. بەداخەوە سەرەنجام ئەو خەتەرە بووە ئەمری واقیع، لەبەرئەوەی هه‌ردوو باڵه‌که چاره‌نوسی حزبیان گریدایەوە به حه‌ره‌که‌تێکی ئینشعابخوازانه‌وه کە هیچ پەیوەندیەکی بە تەحەزوبی سیاسی کۆمۆنیزمی کرێکاریەوە نییە. ئینشعابێکیش کە خەریکە روودەدات پشت به ستوو نییه به هیچ زه‌مینه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی‌و سیاسی ڕۆشن و به‌رچاو. بەم پراتیکەشیان سونه‌تێکی ئینحلال ته‌له‌بانه لەنێو بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاریدا سه‌باره‌ت به ئیختلافاتی سیاسی بره‌و پیده‌دەن‌و پرەنسیبی" حیزبی بیروبۆچونی جیاواز‌و یه‌کێتی کار‌و ئیراده" ده‌خەنە به‌رده‌م مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌وه. ئێمه هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تاوه ته‌ئکیدمان کردبوو، لێره‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نین که: له پلینۆمی باڵی" هه‌یئه‌تی دائم" و کۆنگره‌ی باڵی" ٥ نه‌فه‌ری"دا به‌شداری ناکه‌ین. له ئێستاوه ته‌واوی په‌یوه‌ندییه سیاسی‌و تەشکیلاتیەکانمان له‌گه‌ڵ حزبی حیکمه‌تی دا له هه‌موو ڕویه‌که‌وه ڕاده‌گرین، چونکه ناکرێت له گه‌ڵ یه‌ک حیزب بە دوو رابەریی جیاوازەوە په‌یوه‌ندی هه‌بێت.هه‌ر لێره‌شەوه داوا له هه‌موو کادران‌و ئه‌ندامانی هه‌رسێ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق‌و کوردستان حیکمه‌تیست ده‌که‌ین که به هوشیارانە لەسه‌ر سوننه‌ت‌و پرینسیپه کۆمۆنیستیه‌کان راوەستن. خیلافاتی سیاسی لەناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا دەتوانرێ بەشێوازی دروست مامەڵە بکرێ کە ببێتە هۆی گەشەو پێشرەوی حیزب نەك داڕمانی. داواتان لێدەکەین کە پابه‌ندی ته‌واوی خۆتان به پرینسیب‌و سوننه‌ته کۆمۆنیستیه‌کانه‌وه وه‌ک به‌هایه‌کی به‌رزی بزوتنه‌وه‌که‌مان پارێزگاری لێبکه‌ن. لەهه‌مان کاتدا بڕوامان وایە کە فرسه‌ت بۆ پاراستنی یه‌کپارچی حیزب‌و رێکه‌وتنی هه‌ردوولایه‌نی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی حکمه‌تیست بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نائاسایی بەپێی تەرحی پێشنیارکراوی هەردووحیزب بەتەواوی بە‌سه‌ر نه‌چووه. کادران‌و ئه‌ندامانی حیزبی حیکمه‌تیست لەوبارەوە ده‌ورێکی چاره‌نوس سازیان هه‌یه‌و ده‌توانن بەفشارهێنان بۆسەر هه‌ردوو باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ناچاریان بکه‌ن که مل بده‌ن به خواستی یه‌کپارچه‌یی حزب‌و بەستنی کۆنگرەی هەمووحیزبی حیکمەتیست.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان 31.12.2011 |
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |