|
||
|
راگەیاندنی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقو کوردستان سەبارەت بە ئاکامی دەورەی دووەمی هەوڵەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی ناو حیزبی حیکمەتیست دوای کاردانەوەی هەردوو باڵی رابەری حیزبی حیکمەتیست بەرامبەر بە دەستپێکردنەوەی دەورەی دووەمی دەخالەتی ئێمە، پێمان باش بوو بەر لە راگەیاندنی هەرجۆرە ئەنجامگیریەك، راستەوخۆ لەگەڵ هەردوولایەنی کێشەدا کۆبینەوە تا ئەگەر دەرفەتێکی یەجگار بچوکیش بۆ دەخالەتو کۆمەکی ئێمە مابێتەوە بۆ چارەسەری کێشەکان سودی لێوەربگرین. ئەوەبوو رۆژی ٩/١/٢٠١٢ وەفدێکی رابەری هەردووحیزب بەجیا لەگەڵ هەردوولای کێشەکەدا کۆبووینەوە. سەرەتا لەگەڵ نوێنەرانی باڵی زۆرینە(هەیئەتی دائیم)دا کۆبووینەوەو سەبارەت بە بەستنی کۆبوونەوەیەکی راستەوخۆی نێوان هەردوو باڵەکە بە ئامادەبوونی ئێمە قسەوباسمان کرد. هەڵوێستی ئەوان ئەوەبوو کە ئامادەنین لەدەرەوەی زەرفیەتی حیزبیدا لەگەڵ تەرەفی بەرامبەردا کۆببنەوەو لەجیاتی ئەو کۆبوونەوەیەی که ئێمە پێشنیارمان کردبوو تەرحی بەشداربوونی هەردوولایان لە پلینۆمی نائاسایی( فوق العادە)دا کرد. دوای ئەوەی ئێمە ووتمان کە هاورێیانی باڵەکەی تر ئەو پێشنیارە قبوڵ ناکەن، ئەوان ووتیان کە ئاخرین زەرفیەتێکی حیزبی بۆ کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوانمان کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسییە. پاشان لەگەڵ هاورێیانی باڵی ئەقەلیەتی مەکتەبی سیاسیدا کۆبووینەوەو تەرحی هاورێیانی باڵی هەیئەتی دائیممان خستەبەردەمیان. ئەوەبوو ئەوان دوبارە پابەندبوونی خۆیان بە پێشنیارەکەی ئێمەوە ؛ واتە کۆبونەوەی هاوبەش راگەیاندەوە، بەلام ووتیان تەرحەکەی لایەنی بەرامبەریان قبوڵ نیەو کاتێك ئامادەن مەکتەبی سیاسی وەکو زەرفیەتی ئەو کۆبوونەوەیە قبوڵ بکەن کە ئەوان پلاتفۆرمەکەی هەیئەتی دائیم بە عەلەنی وەربگرنەوە. هەروەها ئەوەشیان راگەیاند کە ئەوان خەریکی ئامادەکردنی "کۆنگرەی پێنجەمی حیزب" دەبن کە لەمانگی فێبریوەریدا دەبەسترێ، بەڵام هەرکاتێك هاورێیانی لایەنی بەرامبەر ئامادەبوون دابنیشین بۆ رێکەوتن لەسەر چۆنیەتی بەرپاکردنی کۆنگرە، ئەوا ئەوان هەمووکارەکانیان رادەگرین. رۆژی ١١/١/٢٠١٢ کۆبوونەوەی دوەم لەگەڵ هاورێیانی باڵی زۆرینە(هەیئەتی دائیم) بەرێخراو ئاکامی کۆبوونەوەی نێوان ئێمەو باڵی بەرامبەرمان پێ راگەیاندن. ئەوەبوو ئەوانیش پێداگرییان لەسەر تەرحەکەی خۆیان دووپات کردەوەو رایان گەیاند کە ئەوانیش خەریکی بەستنی پلینۆمی نائاسایی(فوق العادە) دەبن. بەمجۆرە هەردوولایەنی کێشەکە ئەوەیان راگەیاند کە سەرەنجام بەپێی تەرحەکانی خۆیان بەرەو بەستنی پلینۆمو کۆنگرەی بالەکانی خۆیان دەچن. دەورەی دووەمی هەولەکانی ئێمەش بۆ پاراستنی یەکپارچەیی حیزبی حیکمەتیستو بەستنی کۆنگرەی یەکگرتووی حیزبی حیکمەتیست، بەداخەوە بەهۆی قبوڵ نەکردنی پێشنیاری ئێمە بۆ کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەردوولا لەلایەن باڵی هەیئەتی دائیمو ههروهها پێداگرتنی هەردووتەرەف لەسەر تەرحەکانی خۆیان بێ ئهنجام مایهوه. ١٢/١/٢٠١٢
|
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |