|
||
|
ڕاگەیاندنی هاوبه‌شی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق و کوردستان سەبارەت بە: کێشه‌کانی حیزبی حیکمەتیست، دوای کاردانه‌وه‌کان به‌رامبه‌ر ریگاچاره‌ی دوو حیزب لە وەڵام بە راگەیاندنی هاوبەشی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان‌و عێراق سەبارەت کێشە ناوخۆییەکانی حیزبی حیکمەتیو رێگاچارەی رزگارکردنی حیزب لە پارچه‌پارچه‌بوون، کە رۆژی ١٥/١٢/٢٠١١ بڵاوبوەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لەکادرانو ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری–حیکمەتیست، ئەندامانو کادرانی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان‌و عێراق، دۆستانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و هەرسێ حیزب پشتیوانی‌یان لە پێشنیارەکە کرد کە بریتییە لە بەستنی کۆنگرەی فوقالعادهی حیزب بۆ چارەسەری کێشەکان. ئه‌مه‌ش له ئاستی فراوانی بزووتنه‌وه‌که‌دا نیشانی‌دا که پێداگریه‌کی به‌هێز هه‌یه له‌سه‌ر پیویستی یه‌کپارچه مانه‌وه‌ی حیزب و ناره‌زایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ش هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌ر کردار‌و ههلسوکهتیک که به هه‌ر بیانویه‌که‌وه ئه‌م حیزبه پارچه‌پارچه بکات. هاوکات هەردوو لایەنی کێشەکەو سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری-حیکمەتیست، کاردانه‌وه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر ئه‌م رێگاچاره‌یه نیشانداوه. سکرتیری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و )بالی 5 که‌سی( له مه‌کته‌بی سیاسی بێقهیدو شه‌رت ریگاچارهکهیان په‌سه‌ند کردوه، که ئه‌م هه‌لویسته جێگای پێشوازی ئێمه‌یه. باله‌که‌ی تریش (هه‌یئه‌تی دایم) له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی پێشنیاری کۆنگره‌یان په‌سه‌ند کردوه که ئه‌مه‌ش هه‌نگاویکی ئیجابیه، به‌لام بەبڕوای ئێمە پیاده‌کردنی به کرده‌وه‌ی رێگاچاره‌ی دوو حیزب پێویستی بە هه‌ڵوێست و هەنگاوی راشکاوتر هه‌یه لەلایەن بالی هه‌یئه‌تی دائیمهوه. مه‌کته‌بی سیاسی هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عێراق و کوردستان له په‌یوه‌ند به‌م تازهپێشهات و کاردانهوانهوه، له سێ کۆبونه‌وه‌ی سێ ڕۆژه‌دا( 19-20-21/12/2011) هه‌ستان به لێکدانه‌وه‌و تاوتوێکردنی ئه‌نجامی به‌یانی هاوبه‌شی هه‌ردووحزب که له‌ڕۆژی 15.12.2011 بلاوبۆته‌وه‌و گشت ئه‌و کارانه‌ی که‌له‌م ڕاستایه‌دا کراون له ڕۆژی 12.12. تاکو سه‌ر له‌به‌یانی 20.12.2011. له درێژه‌ی رێگاچاره‌و هه‌وڵه‌کانیاندا بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه، له پێشدا پیداگریان له‌سه‌ر ئه‌وه کرد که ده‌بێ له هه‌موو لایه‌که‌وه ئه‌و واقیعه تاله لهبهرچاوبگیریت که تازه حیزب به‌کرده‌وه بووه به دوو به‌شه‌وه، دوای ئه‌م رووداوه هه‌وڵی یهکگرتوکردنهوهی ئه‌م دوو به‌شه له حیزبیکی یه‌کپارچه‌دا، جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ ریگاچاره‌ی کێشه‌کان به‌ر له‌م واقعه. تازه ئه‌م یهکگرتوکردنه نه له ده‌وری رابه‌ری یه‌کلایه‌نه‌ی هیچ لایه‌کی کێشه ئیمکانی هه‌یه و نه به‌بێ وه‌لانانی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه و بریارو هه‌نگاوانه‌ی که بونه‌ته هۆ یان بونه‌ته به‌شێک له‌و دابه‌ش بونه ئیمکانی هه‌یه. ریگاچاره‌ی دوو حیزب (حککع و حککک) به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م واقیعه له ده‌وری ئامانجی یهکگرتوکردنهوهی هه‌ر دوو به‌شه‌که‌ی حیزب فوکوس ده‌کات، نه‌ک له‌سه‌ر قه‌زاوه‌ت له کارکردی لایه‌نه‌کان. له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌و دوای کاردانه‌وه‌ی فراوانی بزووتنه‌وه‌که و هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که، به‌مه‌به‌ستی رۆشنکردنهوهو وردکردنه‌وه‌ی زیاتری پێشنیاری به‌ستنی کۆنگره بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و بوار نه‌هێشتنه‌وه بۆ هه‌ر تهفسیریک که ببیته ریگری له‌به‌رده‌م ئه‌م ریگاچارهیهدا، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای خالههاوبهشهکان که هه‌م له ته‌رحی دوو حیزب‌دا هاتوون و هه‌م له کاردانه‌وه‌ی هه‌ردوولا و هه‌لسوراوانی بزووتنه‌وه‌که‌شدا هه‌ن، رابه‌ری دوو حیزب (حککع و حککک)پیداگریان له‌سه‌ر ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه کرد‌و بانگه‌وازی هه‌ردوو لای کیشه‌که ده‌که‌ن که ده‌ستبه‌جێ بینهپای جێبه‌جێ کردنی. داوا‌و چاوه‌روانیمان ئه‌وه‌یه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی داهاتودا هه‌لویستی رۆشن وراشکاوی هه‌ردوولا به‌یان بکرێت. هه‌روه‌ها زۆر به ئیسراره‌وه داوا له هه‌ردوولا ده‌که‌ین له ساتی بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌م به‌یانه‌وه ده‌ست له هه‌موو راگه‌یاندن و کرداریکی نیو فه‌زای پێش ئه‌م راگه‌یاندنه هه‌لگرن و خۆیانی لێبپاریزن. به‌نده‌کان ئه‌مانه‌ن:- 1- ئه‌و کۆنگره‌یه‌ی که ده‌بێ ببه‌سترێت کۆنگره‌یه‌کی فوق العادهیه (نائاسایی) بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشانه‌ی که بونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی حیزب به کرده‌وه ببیته دووبه‌شه‌وه. ئه‌م کۆنگره‌یه ده‌بێ له فه‌زایه‌کی سالمی سیاسی و رێکخراوه‌ییدا له ماوه‌ی (1-2) مانگی داهاتوودا ده‌به‌ستریت. 2- ده‌ست به‌جێ هه‌موو تبلیغاتیک دژی یه‌کتری راده‌گیریت، هه‌موو ئه‌و ئیجرائات و هه‌نگاوانه‌ی حیزبی کردوه به دوو به‌شه‌وه ههلوهشینهوهو ئۆرگان و ئارایش و پۆسته‌کانی بگه‌رینه‌وه بۆ دۆخی دوای پلینۆمی 22. 3- پلاتفۆرمی سیاسی عملی هه‌یئه‌تی دائیمی مه‌کته‌بی سیاسی حزبی حکمتیست(22نوامبر 2011- آول آذر ماه 1390) که بۆته جێگای خیلافی دوولایه‌نه‌که تا کۆنگره معلق بکرێت. 4- ده‌ستبه‌جی به‌یانیکی هاوبه‌ش (به ئیمزای مه‌کته‌بی سیاسی 13 که‌سی) ده‌ربکریت ده‌رباره‌ی کۆتایهاتنی ئه‌م دووبه‌ش بونه و پابهندببونی هه‌دوولا به‌وه‌ی له ریگای کۆنگره‌وه کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرین. 5- کۆبونه‌وه‌ی (مه‌کته‌بی سیاسی 13 که‌سی) له ماوه‌ی ئه‌په‌ری 10 رۆژی داهاتودا ببه‌ستریت به به‌شداری هه‌یئه‌تی هاوبه‌شی دوو حیزب (حککع و حککک). له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هیئهتیکی هاوبه‌شی نیوه به نیوه له هه‌ردوو باله‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ که‌سێکی بێلایه‌ن پێک‌بێت، بۆ سه‌رپه‌رشتی کردنی کاری حیزب تا کۆنگره هه‌روه‌ها ئاماده‌کاری هه‌مه‌لایه‌نه بۆ کۆنگره. له‌م هه‌یئه‌ته‌دا به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوولا هه‌یئه‌تیکی هاوبه‌شی دوو حیزب (حککع و حککک) وه‌ک چاو‌دێر به‌شدارده‌بن. مه‌کته‌بی سیاسی یان هه‌یئه‌تی هاوبه‌ش که له‌لایه‌ن مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه پێکده‌هێنرێت، له باره‌ی ئه‌گه‌ری پێویستی به‌ستنی پلینۆمێکی فوق العادهی به‌ر له کۆنگره‌وه لێکۆلینه‌وه‌و تهصمیمگیری ده‌کات. 6- پێکهاتنی کۆمسیۆنێک له‌هه‌ردوو حزبی عیراق وکوردستان، کە هەستێ بە کاری تۆمارکردنی شکاتەکان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پێشێلکردنانه‌ی له‌دوای پلینۆمی ٢٢ وەوە ڕوویانداوەو پێچه‌وانه‌ن بهئهساسنامهی حزب‌و ئوسوڵه ڕێکخراوه‌ییه‌کان. ئه‌م کۆمیسێۆنه ڕاپۆرتی خۆی بۆکۆنگره ئامادەبکات تا کۆنگرە بڕیار لەسەرئەنجامەکەی بدات. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان
21-12-2011 |
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |