|
||
|
ڕاگەیاندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق‌و کوردستان به وەڵامی ئەخیری دوو لایه‌نی کێشه‌کانی ناو حیزبی حیکمه‌تیست! دوای بڵاوکردنەوەی ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌شی رۆژی٢١-١٢-٢٠١١ی هەردوو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق‌و کوردستان، چاوەرێی ئەوەمان دەکرد کە هه‌ردوولای کێشەکە بێنه پای پیاده‌کردنی ته‌رحێک کە لەو راگەیاندنەدا پێشنیار کرابوو، بەوپێ‌یەی کە ئیمه له کاردانه‌وه‌کاندا بەرامبەر بەیانی ١٥-١٢-٢٠١١ی هەردوو حیزب‌دا بەو ئەنجامە گەیشتبووین کە ریزه‌کانی هه‌رسێ حیزب‌و بزووتنه‌وه‌کەو بگره هه‌ردوو لایه‌نی کێشه‌که‌ش له‌سه‌ر خاله جه‌وهه‌ریه‌کانی ئه‌و ته‌رحه هاوڕان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌کیش به شێوه‌ی خۆی تەعبیری لێکردبێت. ئێمە لە بەیانی ١٥-١٢دا بەشێوەیەکی رۆشن رامان گەیاندوە کە حیزب بە کردەوە بووە بە دوو بەشەوە‌و هیچ رابەرایەتیەکی یەکپارچەی حیزبی نەماوەتەوە. له‌وەڵامی هه‌ردوولایه‌نی کێشه‌که‌دا به به‌یانی ٢١-١٢-٢٠١١ی هەردوو حیزب‌دا کۆمەڵێك سه‌رنج‌و تێبینی هاتووه کە وادەکات ناچاربین جارێکی دیکه سیاسه‌تی ڕاگه‌یاندراوی خۆمان ڕۆشنبکه‌ینه‌وه: لە راگەیاندنی رۆژی ٢١-١٢دا، ئێمە سەرباری تەئکیدکردنەوە لەسەر رێگاچارەی خۆمان بۆ بردنی حیزبی حیکمەتیست بۆناو کۆنگرەیەکی نائاسایی(فوق العاده)و دابینکردنی رابەرایەتیەکی هاوبەش بۆ حیزب تا کۆنگرە، هەندێ هەنگاوی عەمەلیمان پێشنیارکردوە سەبارەت بە چۆنیەتی بەئاکام گەیاندنی ئەو دوو مەسەلەیە، تا کۆمەك بکەین بە هەردوولای کێشەکە بۆ کۆبوونەوەو رێکەوتن لەسەر هەنگاوەکان، بەڵام لەلایەن هەردوو لای کێشەکەوە راگەیاندنی رۆژی ٢١-١٢ بەئاڵوگۆڕ لە جەوهەری راگەیاندنی ١٥-١٢ لێکدراوەتەوە. لەوبارەوە ئێمە بەرۆشنی ئەوە دوپات دەکەینەوە کە رێگاچارەی ئێمە بۆ چارەسەری کێشەکان وەکو خۆیەتی: یه‌که‌م: بەستنی کۆنگره‌یه‌کی نائاسایی (فوق العاده) . بۆ ئێمه مەسەلەی ئەسڵی یەکەمەو هه‌ردوو ته‌ره‌ف وایان نیشانداوە کە قبووڵیانه. دووه‌م: چۆنیه‌تی گه‌یشتن به کۆنگره‌ی نائاسایی حیزبی حیکمه‌تیست که له فه‌زایه‌کی سیاسی‌و ڕێکخراوه‌یی سالمدا ببه‌سترێت. بۆئەو مەبەستە ئێمە پێکهێنانی هه‌یئه‌تێکی یەکسان لەهەردوولای کێشەکەمان بە بەشداری یه‌ک که‌سی بێلایه‌ن پێشنیارکردوە بۆ رابەریکردنی حیزب تا کۆنگرەو ئامادەکردنی پێداویستیەکانی بەستنی کۆنگرە. هەروەها هەڵپەساردن(ته‌علیق)ی پلاتفۆرمی سیاسی عه‌مه‌لی هەیئەتی دائمی مەکتەبی سیاسی تا کۆنگره. ئەمە مەسەلەی ئەسڵی دوەمی ئێمەیە‌و ئه‌م ئەسڵەیان جێگای خیلافی دوو لایەنی کێشەکەیە. سێهه‌م: پێکهێنانی کۆمیسیۆنێکی بێلایه‌ن کە هەستێ بە کاری تۆمارکردنی شکاتەکان‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پێشێلکاریانەی له‌دوای پلینۆمی ٢٢ وەوە ڕوویانداوەو پێچه‌وانه‌ن به‌ئه‌ساسنامه‌ی حزب‌و ئوسوڵه ڕێکخراوه‌ییه‌کان. ئه‌م کۆمیسیۆنه ڕاپۆرتی خۆی بۆکۆنگره ئامادەبکات تا کۆنگرە بڕیار لەسەرئەنجامەکەی بدات. ئەمەش مەسەلەی ئەسڵی سێیەمی تەرحەکەی ئێمەیە، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌یئه‌تی هاوبه‌ش ڕێگاچاره‌یه‌کی تر دیاریبکات . ئه‌مە مەسەلەیەش لەلایەن هه‌ردوو لایەنی کێشەکەوە قبووڵکراوه. بەڵام کۆمەڵێك پێشنیاری عەمەلی کە لە راگەیاندنی ٢١-١٢-٢٠١١ ئێمەدا هاتوون بۆ کۆمەكکردن بەهەردوولای کێشەکە تا بتوانن کۆببنەوەو لەسەر هەنگاوەکان رێك بکەون؛ لەهەردوولایەنی کێشەکەوە بەشێوەیەکی دیکە لێکدراونەتەوە، بۆیه لێره‌دا پێویست دەکات کە روونکردنەوەی خۆمانی لەسەر بدەین: • به‌ستن یان نه‌به‌ستی پلینۆم به‌پێی بڕیاری هه‌یئه‌تی هاوبه‌شی هەردوولایەنی کێشەکە ده‌بیت، نه‌ک هیچ هه‌یئه‌تێکی دیکه. هه‌یئه‌تی هاوبه‌ش ده‌توانێت بڕیار بدات پلینۆم ببه‌ستێت یان نا. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه هه‌موو بڕیاره‌کانی ئه‌م هه‌یئه‌ته به شیوه‌ی ته‌وافقی ده‌بڕێته‌وه نەك به ده‌نگدان. • کۆبونه‌وه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه بۆ کار ئاسانی پێشنیارکراوەو مەسەلەی ئەسڵی نییە. هه‌ردوو ته‌ره‌فی کێشه‌که دوای قبوڵکردنیان بۆ پێکهێنانی هه‌یئه‌تی هاوبه‌ش، ده‌توانن هه‌ر شێوه‌یه‌ک له کۆبونه‌وه که لەسەری رێدەکەون بەڕیوەبەرن. ناوه‌رۆکی ته‌رحی ئێمه ئه‌و 3 ئه‌صڵه‌ی سه‌ره‌وه‌یەو لای ئێمه قابیلی گفتوگۆ(مذاکرە) نییەو دوا تەرحی ئێمەیە. • ده‌رباره‌ی گرتنی کۆنگره‌ی نائاسایی(فوق العاده) بەبەشداری نوینه‌رانی کۆنگره‌ی چواری حیزبی حیکمەتیست، کە لەلایەن باڵی(٥)کەسی مەکتەبی سیاسییەوە تەرحکراوە، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌کی تازه‌یه‌و له ته‌رحی ئێمه‌دا نییه. ئه‌م مەسەلەیە ده‌کریت وەکو پێشنیار بخرێته به‌رده‌ست هه‌یئه‌تی هاوبه‌ش( دوای پێکهاتنی). ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا لەسەری رازای بوون ئێمه کێشه‌مان نییه. بەڵام دانانی وەکو مەرج بە رێگایەکی نادروستی دەزانین. • ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که ئایا مه‌به‌ست له هه‌لپه‌ساردنی پلاتفۆرمی سیاسی عەمەلی هەیئەتی دائم غه‌یره قانونی بوونێتی یان شتێکی دیکە!؟ وه‌لامی ئیمه ئەوەیە کە ئەو پلاتفۆرمە دەبێ رابگیرێ‌و کاری پێنەکرێ تا کۆنگرە مادام بووتە یەکێک لە مەسەلە بنەڕەتیەکانی کێشەی نێوان دوو لایەنی کێشەکانی ناو حیزبی حیکمەتیست. قبوڵکردن یان رەدکردنەوەی کاری کۆنگرەیە، هەروەکو مەسەلەی بڕیاردان لەسەر قانونی بوونی یان نەبوونی دیسانەوە کاری کۆنگرەیە نەك ئێمە. له کۆتاییدا داوامان له هه‌ردوولای کێشەکە ئه‌وه‌یه که له کاتیکدا خه‌ریکی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانین‌و هه‌ردولا پێشوازی له هه‌وڵە‌کانی ئیمه‌و کادران‌و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکەو مه‌سه‌له‌ی یه‌کپارچەیی حیزب ده‌که‌ن، که‌وایه ئیتر ده‌ست هه‌ڵگرن له جەنگی تەبلیغاتی‌و گۆرینه‌وه‌ی حوکمی(رابه‌ری غه‌یره قانونی) به‌رامبه‌ر بەیه‌کتری، لە دووپاتکردنه‌وه‌ی قانونی بوونی خۆ‌و ئیمزای دوو ته‌ره‌فه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی‌و هه‌یئه‌تی دائیم. ووتنەوەی ئه‌م حوکمانه بێجگەلەوەی کە پێچه‌وانه‌ی پرۆسه‌ی یه‌کگرتووکردنه‌وه‌ی حیزبه، هاوکاتیش به هیچ جۆرێک نابێتە بەڵگەیەك بۆ حه‌قانیه‌تی ئه‌و حوکمانەو ته‌نانه‌ت شێوازێکی نه‌شیاویشە. ئه‌گه‌ر هه‌موولایەك کۆنگره به‌رێگاچاره ده‌زانین، که‌وایه با لێگه‌ڕێین کۆنگره بریار له‌سه‌ر ئه‌م حوکمانه بدات. تا بەستنی کۆنگره‌ش با هه‌یئه‌تی هاوبه‌ش هیدایه‌تی حزب بکات. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ٢٥-١٢-٢٠١١ |
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |