|
||
|
وەڵام بە کاردانەوەی هەردولای کێشەکانی حیزبی حیکمەتیست سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دەخالەتی ئێمە لەسەرداوای هەردوولای کێشەکانی ناو رابەری حیزبی حیکمەتیست بۆ بەردەوامبوون لەسەر دەخالەتکردنمان بەمەبەستی کۆمەك کردن بە چارەسەری کێشەکان، رۆژی ٣-١-٢٠١٢ لە راگەیاندنێکدا بەناوی"فرسەتێکی تر" ئێمە رامانگه‌یاند به‌و مه‌رجه ئه‌وکاره ده‌که‌ین که " هەردوولا بەبێ قەیدوشەرت رەزامەندی لەسەر کۆبوونەوەیەكی دەستبەجێی هاوبەش لەژێرچاودیری نوێنەرانی هەردوو حیزب‌دا نیشان بدەن کە تێیدا سەبارەت بە هەموو مەسەلەو هەنگاوە عەمەلیەکانی بەستنی کۆنگرەی نائاسایی(فوق العاده) گفتوگۆ دەکرێ‌و لەسەریان تەوافوق دەکرێ. " لەوەڵام بەو مەرجەی ئێمەدا باڵی ئەقەلیەتی مەکتەبی سیاسی رەزامەندی نیشانداوەو باڵی هەیئەتی دائمیش رەدیکردۆتەوەو چەند خاڵێکیشی وەکو بەڵگە بۆ رەفزکردنەکە خستۆتەروو. بێگومان هەروەکو ئاشکرایە ئێمە لەراگەیاندنەکەماندا بەراشکاوی باسی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەردوولامان کردوە کە تێیدا لەسەر گرفتەکان‌و کێشەکانی بەردەم کۆنگرەی فوق العادە قسەبکرێ‌و لەسەر هەنگاوەکان تەوافوق بکرێ. ئێمە له‌و راگه‌یاندنه‌دا باسی هەیئەتی هاوبەشمان نەکردوە، وەکو ئەوەی هاورێ‌یانی باڵی هەیئەتی دائیم بەمەبەست یان بێمەبەست بەوجۆرە لێکیان داوەتەوەو بەوبیانوەشەوە مەرجەکەی ئێمەیان رەفزکردوە! ئێمە بڕوامان وایە کە ئێستا‌و لە دنیای واقعدا حیزب لە رابەریەوە تا تەشکیلات‌و ئۆرگانەکانی بووە بە دوو بەشەوە. بەبێ دانیشتنی هەردوو تەرەف ئیمکانی چارەسەری کێشەکانی حیزب لە روانگەی بەرژەوەندی حیزبەوە نابێت. ئیمکانی بەستنی کۆنگرەی یەکپارچەی هەموو حیزب نابێت‌و تەنها کۆنگرەی یه‌کێک له‌و دووبه‌شه دەبێ. بەهەمانشیوە پلینۆمی فوق العاده، سەرباری ئەوەی کە زۆربەی ئەندامانی کۆمیتە ناوەندیش تێدا بەشداربن، پلینۆمی بەشەکەی دیکە دەبێ، چونکە بەشێکی بەرچاوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بەشداری تێدا ناکەن. بەڵام بەداخەوە هاورێ‌یانی هەیئەتی دائیم نایانەوێ ئەم حەقیقەتە ببینن. ئەگەر وانیەو حیزب دووپارچە نەبووەو هەموو ئۆرگانەکان لەسەرجێگای خۆیانن، بۆچی هاورێ‌یانی باڵی هەیئەتی دائیم داوای دەخالەتی ئێمە دەکەن‌و کات‌و وزه‌ی ئێمەش بەفیڕۆ دەدەن!؟ به‌راستی ئه‌وه جێگای سه‌رسورمانه که هه‌یئه‌تی دائیم له جیاتی ئه‌وه‌ی مه‌رجه‌که‌ی ئێمه قبوڵ بکه‌ن بۆ ده‌خاله‌ت کردن، که‌چی خۆیان مه‌رجیان داناوه بۆ ده‌خاله‌تی ئێمه. مه‌رجه‌که‌شیان به‌وه دیاری کردووه که پشتیوانی له ته‌رح و هه‌نگاوه‌کانی ئه‌وان بکه‌ین. ئایا لە کوێی دنیاداو لە کام موناسەباتی سیاسی‌و دیپلۆماسیدا بووە لایەنێکی کێشەیەك بەمەرجی لایەنگیری لەخۆی دەخالەتی ئەو لایەنە قبوڵ بکات کە بڕیارە بکەوێتە نێوان دولایەنی کێشەکەوە، لەکاتێکدا خۆشی داوای دەخالەتکردنی لێبکات!؟ هه‌لبه‌ت ئه‌مه‌یان له قاڵبی به‌رگریکردن له قانون‌و مه‌وازین‌و رەئی ئه‌کسه‌ریه‌تدا باسکردوه. ئێمه چه‌ندجار رامانگه‌یاندوه که ئاماده‌ین کۆمسیۆن بۆ لیکۆلینه‌وه له پیشێلکاری‌و مه‌وازین شکێنیەکان پیکبهێنین‌و له‌وکاته‌دا هه‌ڵویستی راشکاوی خۆمان ده‌ده‌ین به مه‌رجه‌عی بریارده‌ر. به‌رله‌وه ئاماده‌نین داوەری بکه‌ین بۆئەوەی هه‌رباڵە له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی لێکی نه‌داته‌وه. به‌لام هه‌یئه‌تی دائیم مافی ئه‌وه‌ی نیه مه‌رج بۆ ده‌خاله‌تی ئێمه دابنێت. ئێمه‌ش مه‌جبورنین بەمەرجی ئه‌وانه‌وه دەخالەت بکه‌ین. هه‌ردوولا داوای ده‌خاله‌تی له ئێمه کردوه. ئێمه‌ش دوای ده‌وره‌یه‌ک له‌ده‌خاله‌تی بێ ئاکام‌و گوێ نه‌گرتن له داوا‌و پێشنیاره‌کانمان، بەمافی خۆمان ده‌زانین له‌وه‌لامی داوای هه‌ردوولادا بۆ ده‌خاله‌تی ئێمه بڵێین مه‌رجمان هه‌یه بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دەخالەتکردنمان. پاشان باڵی هه‌یئەتی دائیم له‌کاتێکدا که خۆی یه‌کێکه له‌و دوولایه‌نەی له‌سه‌ر پێشێلکاری یاسا‌و مه‌وازین شکاتی لیکراوه‌و بریاربوو ئێمه کۆمیسیۆن بۆ لیکۆلینه‌وه له‌و شکاتانه پێکبهێنین، ئیستا حه‌ق نیه ئامۆژگاریمان بکه‌ن بۆ به‌رگری‌و پێره‌وی له یاسا‌و مه‌وازین. هاورێیان ده‌بێ ئه‌وه قبول بکه‌ن که به‌ده‌ر له ئه‌کسه‌ریه‌ت‌و ئه‌قلیه‌ت‌و مه‌وازینه‌کانیان، ئیستا ئەو حیزبە دوو به‌ش‌و دووباڵە. له‌روانگه‌ی ئێمه‌وه هه‌ردوولا دوو به‌شی حیزبی حیکمه‌تین‌و هەوڵی ئێمه یه‌کخستنه‌وه‌ی هه‌ردوولایه له حیزبیکی سیاسی یه‌کپارچه‌دا. ئێمه چه‌ندجار ئه‌م هەڵوێسته‌ی خۆمان راگه‌یاندوه. کاتێک داوای ده‌خاله‌ت له‌ئیمه ده‌که‌ن، چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کرێت که ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌ی هه‌لویستی ئێمه لەبەرچاوبگرن، ده‌نا داوای دەخاله‌ت‌و دەربڕینی ته‌ئه‌سوفیان بۆ کشانەوەی مانایەکی نابێت ده‌رباره‌ی هه‌لویستی ئێمه له‌سه‌ر پلینۆمیک که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیتەی ناوەندی داوای ده‌که‌ن، لەوەڵامی باڵی هه‌یئه‌تی دائیمدا ده‌بێ بڵێین: ئیمه به مافی یاسایی ئه‌و زۆربه‌یه ده‌زانین که داوایەکی لەوجۆرە بکه‌ن، به‌ڵام ئێمه لایه‌نگری ئه‌و ریگایه ناکه‌ین، چونکه له ئیستادا ئه‌وه تەر‌حی لایه‌نێکی کیشه‌که‌یه. هه‌روه‌کو کۆنگره‌ی پێنجه‌م به نوێنه‌رانی کۆنگره‌ی چوارەوە بووه به ته‌رحی لایه‌که‌ی دیکه‌ی کێشه‌که. ئیمه ناتوانین له هه‌وڵماندا بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان لایه‌نگری له پلینۆمێک بکه‌ین که ١٤ ئه‌ندامی کۆمیتە ناوەندی رایانگه‌یاندوه به‌شداری تێدا ناکه‌ن کە به‌م مانایه‌ش ده‌بێته پلینۆمی جه‌ناحیک، یان لایه‌نگری له کۆنگره‌ی جه‌ناحێک بکه‌ین. رێگاچارەی هەرباڵێك بەتەنهاو چەسپان پێیەوە حیزب بەرەو لێکترازان‌و ئینشقاق دەبات. ده‌رباره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ل حیزبی حیکمه‌تیدا، دوبارەی دەکەینەوە کە تاکاتێک ئه‌م حیزبه له ناوخۆی خۆیدا دووبه‌ش بێت‌و هه‌ربه‌شه‌ی رابه‌رییه‌کی هه‌بێت‌و له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا خاوه‌ن دوو ئۆرگان بێت، ئیمه ناتوانین لەگەڵ حیزبێکی بەوجۆرەدا مامه‌له بکه‌ین. ئێمە ئامادەنین نین هیچ باڵێکی ناو حیزبی حیکمەتی وەکو نوێنەری رەسمی‌و شەرعیی حیزبی حیکمەتی بەرەسمی بناسین‌و مامەڵەی لەگەڵدا بکەین. سەبارەت بەو خاڵەی کەدەڵێن دەبوایە سەبارەت بە مەرجەکەمان بۆ دەستپێکردنەوەی دەخالەتکردنمان بەر لە بڵاوکردنەوەی عەلەنی پەیوەندیمان بەهەردولاوە بکرادیە، ئێمە رادەگەیەنین دوای ئەوەی هەردولا بەشێوەی عەلەنی هەوڵەکانی ئێمەیان بە بنبەست گەیاندو بە عەلەنیش داوای دەخالەتکردنەوەمان لیدەکەن، ئەوە بەمافی خۆمان دەزانین کە مەرجی خۆمان بۆ دەخالەتکردنەوەمان بەعەلەنی رابگەیەنین. ئێمە لەوبارەوە بەپێویستمان نەزانیوە پەیوەندی بەهیچ کام لە دوولایەنی کێشەکەوە بکەین. بەڵام ئەگەر هاورێ‌یانی باڵی هەیئەتی دائیم لەوبارەوە کێشەیەکیان هەبوو وە بەپێویستیان دەزانی قسەی لێوە بکرێ، دەکرا ئەوان داوایان لە ئێمە بکرادیە. لەکۆتاییدا ئەوە رادەگەیەنین کە ئەم جۆرە مامەڵەیەی هاورێ‌یانی باڵی "هەیئەتی دائیم" لەگەڵ راگەیاندنی٣-١-٢٠١٢ی ئێمەداو دانانی مەرجی پشتیوانی لەباڵەکەو تەرحەکانی خۆیان بۆ دەخالەتی ئێمە نەك بەشایستەی خۆمان‌و نەخشی خۆمان لەو کێشەیەدا نازانین، بەڵکو بەرێگریەکی ئاشکرای دەزانین لەبەردەم هەوڵەکانی ئێمەو سەرجەم ئەو هەوڵانەدا کە بۆ یەکپارچە هێشتنەوەی حیزبی حیکمەتیست دەدرێن. بۆیه داوایان لیده‌که‌ین ئه‌م ریگریانه لابه‌رن‌و ده‌ستمان ئاوه‌لابکه‌ن بۆ گەیشتن بەچاره‌سه‌رێك بۆ کێشه‌کان، به پێچه‌وانه‌وه ده‌که‌ونه ناکۆکی ته‌واوه‌وه له‌گه‌ڵ داواکه‌یاندا بۆ ده‌خاله‌تی ئیمه. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق ٥-١-٢٠١٢
|
||
| Copyright © 2007 hkkurdistan.org |