|
وەڵامێك بە باڵی" هه‌یئه‌تی دائم"
ی مەکتەبی سیاسی حزبی حیکمەتیست!
هاورێیانی باڵی "هەیئەتی دائم"ی
مەکتەبی سیاسی حزبی حیکمەتیست
لەڕاگەیاندنی ڕۆژی 27 دیسمبه‌ردا
لە وەڵام بەڕاگەیاندنی ٢٥ی
دیسمبەری ئێمەدا، نەك هەر
تەرحەکەی ئێمەیان بۆ بەستنی
کۆنگرە رەفزکردوە، بەڵکو لەپاڵ
داواکردنی هەڵوێستێکی سیاسی
لەئێمە لەڕوانگەی بەرژەوەندی
باڵەکەی خۆیانەوە، هاوکات کۆمەڵێك
تۆمەتیان خستۆتەپاڵ ئێمە، کە
لەئاستی چاوەڕوانی ئێمەدا نه‌بوو
لەو هاوڕێیانە.
ئەو هاوڕێیانە ته‌صمیمێکی ئینحلال
ته‌ڵه‌بانه‌یان گرتوه‌و ڕێگای
ئینشعابیان هه‌ڵبژاردوه، له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه، ئێمه وه‌ک
ڕێگریک له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌وڵه‌ی
خۆیاندا ده‌بینن بۆیه به‌ئاشکرا
ده‌ستیان کردوه به‌هاندان و
فەزاسازکردن له‌دژی رابەری هەردوو
حزب. ئێمە بەبێ ئیحترامیکردن
بەرامبەر بەمەوازین‌و پرەنسیپە
حزبیەکان تاوانبار ده‌که‌ن!
لەڕیزی باڵەکەی موخالیفی خۆیاندا
داماندەنێن‌و تۆمەتی دژایەتیکردنی
حزب دەخەنە پاڵمان! تۆمەتی
تێوەگلان لە "پیلان"ی دژایەتی حزب
ده‌ده‌ن به‌سه‌رماندا!
تاوانبارمان دەکەن بەوەی گوایە
سوکایەتی بەڕابەری حزبی حیکمەتی‌و
کادرەکانی دەکەین...! هەموو ئەم
تاوانبارکردنانەش لەبەرئەوەیە
کەئێمە ئامادەنین بچینە پای
دیفاعکردن لەباڵەکەی ئەوان‌و
بەئاشکراو بێ دوودڵی سەنگەری
بەرگری لەیەکپارچەیی حزبی
حیکمەتیستمان هەڵبژاردوە.
به‌ندێک کە لەناو تەرحەکەی ئێمەدا
بەدەستیانەوە گرتوە بۆ هێرشەکەیان(
پێکهێنانی هەیئەتی هاوبەش
لەڕابەری هەردوو باڵەکەی مەکتەبی
سیاسی بەبەشداری کەسێکی بێلایەن
بۆ ڕابەریکردنی حزب تا کۆنگرە)،
پێشتر خۆیان له‌ڕاگه‌یاندنی 23
دیسمبه‌ردا له خاڵی "3"دا ڕه‌فزیان
نه‌کردوه‌و ئاماده‌ییان نیشانداوه
که له‌کۆبونه‌وه‌ی ده‌فته‌ری
سیاسی‌دا باسی بکه‌ن. که‌واته ئه‌وکات
باڵی" هه‌یئه‌تی دائم" ئاماده‌بون
له‌نێو کۆبونه‌وه‌که‌یاندا باسی"
سوکایەتیکردن بەڕابەری‌و کادران‌و
پرەنسیپە حزبیەکان بکرێ! بۆیه
هێنانه‌وه‌ی ئه‌م به‌نده لای ئه‌م
هاوڕێیانه‌وه بێ مه‌ورده.
بەداخەوە هاورێیانی باڵی "هه‌یئه‌تی
دائم" بەو تۆمەت لێدانەیان بۆسەر
رابەری هەردوو حزبی عێراق‌و
کوردستان، هوشیارانە دەیانەوێ
هەمان ئەو فەزا سیاسییە ناسالم‌و
جەناحبەندیەی کەحزبی حیکمەتیستی
بەرەو لێواری داڕمان‌و
هەڵوەشانەوە بردووە، بگوێزنەوە بۆ
ناو حزبەکانی عێراق‌و کوردستان.
ئێمە دووبارەی دەکەینەوە
کەمامەڵەی هاورێیانی باڵی "هه‌یئه‌تی
دائم" لەگەڵ رابەری هەردوو حزب‌و
سەرجەم کادران‌و ئەندامانی هەردوو
حزب‌و هەروەها بەشێکی بەرچاو لە
هەڵسوراوانی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی
کرێکاری لە عێراق‌و کوردستان‌و
ئێران‌دا، کە هەموو هەوڵ و
توانا‌مان بۆ بەرگری لە یەکپارچەیی
حزبی حیکمەتیسته‌و نەبوینە شەریکی
هیچ باڵێکی ناو ڕابەری حزبی
حیکمەتیست بۆ داغانکردنی ئەو حزبە،
مامەڵەیەکی مەحفەلیستی‌و
بەرژەوەندخوازانەیە. ئێمە بە
بەرگریکردنمان لەپرەنسیپە سیاسی‌و
سونەتە حزبیەکانی کۆمۆنیزمی
کرێکاری تا پیمان بکرێت ڕێگا ده‌گرین
له سونەتە مەحفەلی‌و نامۆکان بە
کۆمۆنیزمی کرێکاری.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
29.12.2011
|