|
حزبی
كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
ئێواری 21 ته‌مووز سۆران حه‌مه به‌رپرسی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی گۆڤاری لفین له
به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌كی ڕه‌شیدا ئاوای شاری كه‌ركوك، له‌لایه‌ن
چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه تیرۆر كرا..بێگومان ده‌ستبردن بۆ هه‌ڕه‌شه‌و تیرۆری كه‌سانی
سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران له 18 ساڵی ڕابردوی ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
كوردایه‌تی دژ به ئازادی سیاسی، له خه‌ڵكی كوردستان شاراوه نییه،
وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی ڕه‌خنه‌ی ڕیشه‌یان به ده‌سه‌ڵات و
كاركردیان هه‌یه، وه‌ستانه‌وه به‌ڕووی نووسه‌ران و ئازادیخوازان و ڕۆژنامه و
گۆڤاری ئازاد و سه‌ربه‌خۆو نیمچه سه‌ربه‌خۆ، مه‌یدانیكی جه‌نگی هه‌موو ڕۆژه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی كوردی بووه.
تیرۆری دكتۆر عبدالستار تاهیر شه‌ریف و له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا و تیرۆری سۆران
حه‌مه‌ش له‌درێژه‌ی ئه‌و كردارانه‌دایه كه ده‌سه‌ڵاتی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی،
له‌دژی نووسه‌ران و ڕه‌وتی ئازادیخوازی و پێشكه‌وتنخوازی كۆمه‌ڵگا پیاده‌ی
كردووه‌و پیاده‌ی ده‌كات.
ئه‌مرۆ ڕۆژنامه و گۆڤاری ئازاد و نیمچه سه‌ربه‌خۆ، یان میدیای كۆنترۆڵهه‌ڵنه‌گر،
بۆته سه‌كۆیه‌ك بۆ نیشاندانی زۆرێك له گیروگرفته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و
ریسواكردنی كارنامه‌ی ئه‌حزاب و به‌رپرسانیان و تاڵانی و گه‌نده‌ڵی و پێشێلكاری
وبێمافیه‌كان. ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تی ئه‌مه‌ی بۆ قه‌بوڵناكرێت. بۆیه به‌م
شێوه‌یه‌و له ژێرسایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا كه‌م ڕۆژو هه‌فته هه‌یه، هه‌واڵی
به‌دادگاكێشان!!، هه‌ڕه‌شه و چاوسوركردنه‌وه له ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان، ده‌ست
به‌سه‌راگرتنی كامیرا، لێدان له نووسه‌ران و په‌یامنێران و ڕۆژنامه‌نووسان،
بڵاونه‌كرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی ده‌سه‌ڵاتی كوردایه‌تیه نه‌ك حاله‌تێكی ناوازه. بۆیه
ڕه‌وت و به‌ره‌ی ئازادیخواز‌و ئینسان دۆست و ڕۆژنامه‌گه‌ری ئازاد و سه‌ربه‌خۆ و
ده‌سته‌مۆنه‌كراو، له‌هه‌ر شوێن و جێگایه‌ك هه‌ن، له كوردستانن یان له‌ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان، پێویسته هه‌رچی زیاتر له‌به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه‌دا بوه‌ستنه‌وه.
ئازادی بێقه‌یدو شه‌رتی سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری، ئازادی به‌یان و ره‌خنه گرتن،
له‌هه‌موو لایه‌نه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و له‌هه‌موو كه‌لتوری و
ئایدۆلۆژیا‌و بیروباوه‌ڕێك دابسه‌پێنن و كه‌س له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن و ده‌ربرینی
بیروباوه‌رو به‌یان، توشی هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه‌و تیرۆر نه‌بێت.
ئیمه له حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان، له‌كاتێكدا كه ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانه
ده‌كه‌ین‌و، به هه‌ڕه‌شه‌و جه‌نگی ئاشكرای ده‌سه‌ڵاتی ده‌زانین له‌دژی ئازادی و
ئازادی سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری، له‌هه‌مانكاتدا پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی
كه‌س وكاری سۆران حه‌مه‌و ته‌واوی هاوڕێ و دۆستانی و هاوكارانی له گۆڤاری لفین
ده‌كه‌ین.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتی زاڵ به‌سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كانی شاری كه‌ركوك به به‌رپرس
ده‌زانین له دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و به سزا گه‌یاندنیان.
مه‌رگ بۆ جه‌نگخوازانی دژ به ئازادی
بژی ئازادی بێقه‌یدوشه‌رتی سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری
24-7-2008
|