|
ئەمرۆ پینج
شەممە ریکەوتى18/12/2008 نەهلە حسین(کەلاویژ)، سکرتیرى لقى کەرکوکى کۆمەلەى
ئافرەتانى کوردستان وکارمەندى کەنالى تەلەفزیۆنى ئازادى، پاش قەسابى کردنى جەستەى
بەدرندانەترین شیوە تیرۆرکرا.
بیگومان
کردەوەیەکى تیرۆریستانەى لەمجۆرە وەحشیگەرى رەوت ولایەنیک دەخاتەروو کە تاسەر
ئیسقان کۆنەپەرست و دژى ئینسانى یە وئامادەیە بۆ داسەپاندنى ئایدیۆلۆژیا و کارنامەى
رەشى سیاسى خۆى کۆمەلگایەک بیباکانە بەژن ومنالەوە قەسابى بکاو لەخۆین هەلکیشى.
چەقوى تیرۆریستان وکۆنەپەرستانى پیاوسالارى ولایەنگر لەشەریعەتى ئیسلامى بۆیە
گەیشتە جەستەى نەاهلە چونکە ئەو هەلسوراویکى سیاسى وخەباتکارى بزوتنەوەىژنان و بۆ
مەدەنەیت و خواستە ئینسانیەکانى ژنان لەمەیدانى تیکۆشانى سیاسیدابوو. ئامانجى
تیرۆریستان لەم کردەوە درندانەیاندا سەرکوت وترساندنى کۆمەلگاى کوردستان
ودورخستنەوەى ژنانە لەکۆرى خەباتى سیاسیدا بۆ بەدیهینانى حورمەتى ئینسانى
وجیگیرکردنى ماف وئازادیەشەخسى ومەدەنیەکانى ژناندا.
بەلام ئەوەى
دەستى ئەم تیرۆریست وئینسان کۆژانەى ئاوەلاکردەوە تابەرۆژى رووناک چەقۆى
پیاوسالاریان بگاتە جەستەى ژنانى ئازادە ومەدەنى کوردستان وبتوانن بەدراندانەترین
شیوە گیانى هەلسوراوانى سیاسى ژنان قەسابى بکەن، سیاسەت ومامەلەى ئەحزبى
بۆرژوا-ناسیونالیستى کورد ودەسەلاتەکەیەتى کەپشتى داوەبەشەریعەتى ئیسلامى و
فەرهەنگى پیسى پیاوسلاریەوە. دەسەلاتیک کەدوور لەشارآى مەدەنى وشارستانى خەلکى
کوردستان فرەژنى لەنیویاساى بارى کەسیتیدا جیگیرکردووە و شەریعەتى ئیسلامى کردۆتە
بناغەى پیناسەکردنى ماف وکەسایەتى ژنان و بەم هۆیەشەوە میژوویى ئۆقیانوسیک
لەتاوانیان نوسیوەتەوە. بۆیە دەبى ناسیونالیزمى کورد و دەسەلاتەکەى بەرپرسیاربکرین
لەتاوانى تیرۆرى نەهلەو هەرئینسانیکى
تر.
ئەوان کەئیدعاى حکومەت ودەسەلاتدەکەن بەرپرسیارن لەراستنى سەلامەتى ژنان
وهەلسوراوانى سیاسى.
ئێمە ویراى
مەحکومکردنى ئەم تاوانە، ئەو لایەنانەش ریسواو شەرمەزاردەکەین کەلەپشتى تیرۆرى
نەهلەحسینەوە راوەستاون،هاوکات دەسەلاتداران بەرپرسیاردەکەین لەدۆزینەوەى
تاوانباران ودەستگیرکردینان ودادگایى کردنیان لەدادگایەکى ئاشکرادا، ولەکەنالەکانى
راگەیاندنەوە تاوانەکەیان شەرمەزاربکریت، تا کۆمەلگاى کوردستان هەستیاربکریتەوە
بۆبەرگرتن لەدووبارەبوونەوەى ئەم جۆرە کردەوە درنانەیە.
ئێمە لەحزبى
کۆمۆنیستى کریکارى کوردستانەوە هاوبەشى خەم وپەژارەى خۆمان بۆ سەرجەم کەسوکارو
هاوریان ودۆستانى نەهلە و دەردەبرین وبروامان وایە کەنەهلەحسین وەک کەسایەتییەکى
سیاسى وهەلسوراوى بزوتنەوەىژنان سەربەرز بۆهەتاهەتایە دەمینیتەوە و تیروریستانیش
بەشى ریسوایى وشەرمەزاریان بۆدەمینیتەوە.
حزبى
کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان
18/12/2008
|