قوربانیەکانى ژنکوژى لەهەفتەى جیهانى بەدژى توند وتیژی

 

ماڵه‌وه 

پاش ئەوەى پەرلەمان یاساى دژە ژنى پەسەندکردو دڵى مەلاو ئایەتوڵاکانى ڕازیکرد، سەرۆکى حکومەتیش لەلایەک لەگەلڕ مەلاکاندا بەڵێنى ئەوەیدا کە هیچ ووشەیەک ناخاتە ناو هیچ یاسایەکەوە کە دڵى ئەوان بڕەنجێنآء لادان بێت لە" ئاینى  ئیسلام"، لەلایەکیتریشەوە بۆجوان کردنى ڕوخسارى دزێوى حکومەتەکەىء بۆ خۆدەربازکردن لەو فشارانەى کە لەناوەوەو دەرەوەى کوردستان کەوترتە سەرى، هەفتەى دژى توندوتیژى بەرامبەر بەژنان ڕاگەیاند. بەڵام کاتێک حە سەرۆکى حکومەت خەریکى ئەو ئارایشەى حکومەتەکەى بوو کە گوایا ژنان ئەبێت نەکوژرێنء توندوتیژى لەبەرامبەریان نەکرێت، لەهەمان ئەو هەفتەیەدا چەندین ژن بوونە قوربانى یاسا داڕزیوەکانى پەرلەمانى کوردستان کەپاشماوەى یاساکانى بەعیش بوو، ئەمەش لیستى بەشێک ئەو ناوانەیە کە تەنها دەستى ئێمە کەوتونء بەداخەوەو بەدڵنیاییەوە لیستەکە چەند بەرابەر لەوەزیاترو ناوەکان دوورو درێژتر،

ڕۆژى 16/11/2008 لە شاری هەولێر، کچێکى تەمەن 20 ساڵ بە ناوى ( ن . غ .) لە کاتى داگیرساندنى پرێمزدا سووتاوەو بۆ چارەسەر کردن براوەتە نەخۆشخانەى ئیمێرجنسیی شاری هەولێر.لەبەر زۆریی ڕێژەى سووتانەکەى،پۆلیس گومانى لە خۆسووتاندنى هەیە. بەپێی ڕاپۆرتى پزیشکیی نەخۆشخانەکە ڕێژەى سووتاویەکەى 60 %ە.

 ڕۆژى 25/11/2008 لە گەڕەکى کرێکارانى شارى هەولێر، ژنێکى تەمەن 20 ساڵ بەناوى ( ب . س. ف .) سووتاوە. لە لێکۆڵینەوەى پۆلیسدا دەرکەوتووە کە لەسەر کێشەى خێزانى خۆى سووتاندوە. وە بەهۆى زۆریی ڕێژەى سووتاویەکەیەوە کە بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکى 98% ە، ژیانی لە مەترسیدایە.

   ڕۆژى 23/11/2008 لە گەڕەکی شادیی شاری هەولێر، ژنێک بە ناوى ( یوسرا نەجات) لە لایەن چەند چەکدارێکەوە درایە بەر دەسڕێژى گوللەو دەستبەجێ گیانى لە دەستدا. شایانى باسە کە هەفتەى ڕابردوویش بە هەمان شێوە مێردەکەى کوژراوە. تا ئێستا هۆکارەکانى ئەم ڕووداوە نەزانراوە.

   ڕۆژى 23/11/2008 لە قەزاى حەمدانیە، تەرمى ئافرەتێکی نەناسراو دۆزرایەوە کە تەمەنى لە نێوان 25 – 30 ساڵ دەبێت.  بە پێی ڕاگەیاندنى پۆلیس شەش فیشەک بە سەرو سنگیەوە  بووە.

   ڕۆژى 24/11/2008 لە ئۆردوگاى خانکیی قەزای سیمیل، کچێکى تەمەن 29 ساڵ بە ناوى نارین ئێزدین لە ماڵى خۆیاندا ئاگری لە خۆى بەرداوە. بە هۆى زۆریی ڕیژەی سوتاویەکەیەوە ڕۆژى دواتر گیانی لەدەستدا. تائێستا هۆکارەکانی ڕووداوەکە نەزانراون.

   ڕۆژى 19/11/2008 لە گوندى بایەڵەى ناحیەى گەرمکى شارۆچکەى پێنجوێن، کچێکى تەمەن 19 ساڵ بەناوى شادان عەلی ئەحمەد ، لە لایەن باوک و براو دوو ئامۆزایەوە ، لە ماڵى خۆیاندا بە تەور دەکوژرێت. لە لێکوڵینەوەکانی پۆلیسدا ، دەرکەوتووە کە لەسەر ئەوەى بە تەلەفون قسەى لەگەڵ کوڕێکدا کردووە، کوشتوویانە. شایانى باسە ئەم کوڕ چەند جارێک چووەتە داخوازیی شادان بەڵام باوک و براکانی ڕازی نەبوون.

لە سەرەتای لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا تاوانبارەکان ئینکارى ئەوەیان کردووە کە ئەوان کوشتبێتیان و وتوویانە کە خۆى بە تفەنگ خۆى کوشتووە. کەسانی نزیکى خێزانەکەیان ڕایانگەیاندووە کە لە کاتى شۆردنى تەرمەکەیدا هیچ شوێنەوارێکى فیشەکى پێوە نەبووە.لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بە پێی مادەى 406 ى یاسای سزادانى عێراقی هەرچوار تاوانبارەکە دەستگیر کراون.