|
ئۆکتۆبه‌ر
ڕوَژی
27/12/2008 له‌گه‌ڕه‌كی
سه‌رده‌می ناحیه‌ی حاجیاوا. كچێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ناوی( سازگار جلال
سلێمان) له ماڵی خوَیاندا
به تفه‌نگ چه‌ند فیشه‌كی له ده‌موچاوو سه‌ری خوَی
داوه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه. تائێستا هوكاره‌كانی ئه‌م ڕووداوه
نه‌زانراوه به‌لاَم
به قسه‌ی چه‌ند كه‌سێك ئه‌م كچه پێشتر چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی
لێكراوه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ (
PKK)
بووه له ناوه‌ڕاستی ئه‌مساڵدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌وه و وازیلێهیناون.
ڕوَژی
16/12/2008 له
گه‌ڕه‌كی ئه‌ندازیارانی قه‌زای ڕانیه ژنێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به ناوی ڕه‌نگین
حه‌مید مه‌جید سووتاوه. تا ئێستا هوَكاری
سووتانه‌كه‌ی نادیاره.له به‌ر سه‌ختیی سووتانه‌كه‌ی له نه‌خوَشخانه‌ی
گشتیی ڕانیه‌وه به‌ڕێكراوه بوَ
نه‌خوَشخانه‌ی
فریاكه‌وتنی سلێمانی.
ڕوَژی
20/12/2008 له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی ناحیه‌ی حاجیاوا كچێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به
ناوی سروه ڕه‌سوڵ پیروت له‌ماڵی خوَیاندا
خوَی
سووتاندووه. له‌به‌ر زوَری
ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌ی به‌ڕیكراوه بوَ
نه‌خوَشخانه‌ی
فریاكه‌وتنی سلێمانی و دوای دوو ڕوَژ
له‌به‌ر سه‌ختیی سووتانه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.تائێستا هوَكاره‌كانی
خوَسووتاندنه‌كه‌ی
نه‌زانراوه.
شه‌وی25/26/12/2008 له گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی
قه‌زای ڕانیه,ژنێكی ته‌مه‌ن 36 ساڵ به‌ناوی مه‌حبوبه حه‌سه‌ن عوسمان به نیازی
خوَكوشتن
فیشه‌كێك له ملی خوَیده‌دات
به‌لاَم
بریندار ده‌بێت و نامرێت پاشتریش نه‌وت ده‌كات به خوَیدا
و خوَیده‌سوتێنێت.
له‌به‌ر سه‌ختیی سووتانه‌كه‌ی به ڕێده‌كرێت بوَ
نه‌خوَشخانه‌ی
فریاكه‌وتنی سلێمانی.هوَكاری
ئه‌م ڕووداوه ئیهانه‌و سووكایه‌تی پێكردنی بووه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه
كه ناوی( أ . ح . م .)وفه‌رمانبه‌ره له گومرگی ڕانیه.وه به‌پێی ماده‌ی 208
له یاسای سزادانی عێراقی و له سه‌ر بریاری دادوه‌ر قه‌زای رانیه بریاری
ده‌ستگیر كراوه.
روژی 15/12/2008 له گه‌ره‌كی باداوه‌ی شاری
هه‌ولیر,ژنیكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ!! به‌ناوی زیلان مه‌حمود ئاگری له خوی
به‌رداوه‌و خوی سووتاندووه.پاشان براوه‌ته نه‌خوشخانه‌ی ئیمیرجنسی شاری هه‌ولیر
بو چاره‌سه‌ر كردن هوكاره‌كه‌ی ئه‌وه بووه كه میرده‌كه‌ی ریگای پینه‌داوه
بچیت سه‌ردانی مالی خوشكه‌كه‌ی بكات.به‌لام له كاتی لیكولینه‌وه‌ی پولیسدا
ئاماده نه‌بووه داوای یاسایی له‌سه‌ر میرده‌كه‌ی تومار بكات.
روژی 17/12/200/ له قه‌زای مه‌خمور, ژنیك به‌ناوی
( غ . ت . ی .) خوی سووتاند. به‌هوی زوریی ریژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه كه100% بوو
هه‌ر هه‌مان روژ له نه‌خوشخانه‌ی ئیمیرجنسیی شاری هه‌ولیر گیانی له‌ده‌ستدا.به
قسه‌ی كه‌سانی نزیكی خیزانه‌كه‌یان , كیشه‌ی له‌گه‌ل میرده‌كه‌یدا هه‌بووه.
روژی 23/12/2008 به‌ریوه‌به‌رایه‌تی پولیسی چه‌مچه‌مال له‌سه‌ر بریاری دادوه‌ر و
به پیی ماده‌ی 432 له یاسای سزادانی عیراقی, دكتوریكیان ده‌ستگیر كرد. پاش
ئه‌وه‌ی كه له لاین ژنیكه‌وه داوای یاسایی له‌سه‌ر تومار كرابوو. به تومه‌تی
ئه‌وه‌ی كه ئه‌و دكتوره قسه‌ی ناشیرین و نابه‌جیی پی وتووه.
|