|
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه سه‌روه‌ت حامد
|
دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌ی کچان به یه‌کێک له دڕندانه‌ترین ڕه‌فتاره‌کانی هه‌ندێک له کۆمه‌ڵگاکان له به‌رامبه‌ر ژنان داده‌نرێت.تائێستا له ناو هه‌ندێک له توێژه داوکه‌توکاندا وه‌کو له کوردستان قوربانی ده‌گرێت.
ڕۆژمانه‌ی واشنتن پۆست له ڕاپۆرتێکدا که له هه‌ندێک له میدیا کوردیه‌کان بڵاویان کرده‌وه باسی ئه‌م دیارده‌یه‌ی کردوه .
له ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی سه‌رگوزشته‌ی چه‌ند کچێکی خه‌ته‌نه‌کراوی کورد،وێنه‌ی ڕاچڵه‌کێنه‌ر که‌نیسانه‌ی ئه‌وپه‌ڕی قوربانی بونی ژنان و کچانه به‌پێی یاسا پیاوسالاریه‌کان.
هه‌رساڵێک سه‌دان که‌س له کچان خه‌ته‌نه ده‌کرێن،حکومه‌تی ناوچه‌یی کوردستان سه‌ره‌ڕای فشاری بیروڕای گشتی و ڕێکخراوه‌کانی به‌رگریکه‌ر له مافه‌کانی ژنان تا ئێستا هیج هه‌نگاویکی یاسای له ڕاستای به‌سزاگه‌یاندانی ئه‌نجامده‌رانی، یان قه‌ده‌غه‌کردنی خه‌ته‌نه‌ی نه‌داوه،تائێستا له ئێران‌دا خه‌ته‌نه قه‌ده‌غه‌نه‌کراوه و تا ئێستا له هه‌ندێک له به‌شيکانی کوردستانی ئێران‌دا ده‌بینرێت.
له ڕاپۆرته‌که‌یدا واشنتن پۆست ده‌رباره‌ی خه‌ته‌نه ده‌نوسێت ،به پیچه‌وانه‌ی بیروڕای باو خه‌ته‌نه بۆ سه‌لامه‌تی ژنان هیچ که‌ڵکی نیه.به‌ڵکو بۆته هۆی په‌یدا بونی کێشه‌ی ده‌رونی زۆر بۆ ژنان،پسپۆڕه‌کان سه‌لماندویانه له‌سه‌ر توانای سێکسی زنان کاریگه‌ری نێگه‌تیڤ داده‌نێت.
دیارده‌ی خه‌ته‌نه له به‌شێک له ناوچه‌کانی ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوه ، کوردستان یه‌کێکه له شوێنه‌کانی به‌رزی ئامار‌ی خه‌ته‌نه‌ی ژنان.
خه‌ته‌نه دیارده‌یه‌که که ڕه‌گ وڕیشه‌ی قوڵی له باوه‌ڕوفه‌رهه‌نگه دینیه‌کانه‌وه‌یه ،تائێستا وه‌کو فاکته‌رێک بۆ پێشگیری له بێ ڕه‌وشتی گۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت په‌رێزگاری ژنان داده‌نرێت.
کچانی که‌م ته‌مه‌ن قوربانیانی یه‌که‌می ئه‌م توندوتیژیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ن،ته‌نانه‌ت ئه‌و کچه گه‌نجانه‌ی که خه‌ته‌نه نه‌کراون له ژێر مه‌ترسی خه‌ته‌نه‌کردندان.
په یامنێری واشنتن پۆست (أمیت بالی) سه‌رگوزشته‌ی کچێکی مندال که دوچاری خه‌ته‌نه‌کردن بۆته‌وه به‌م جۆره ده‌گێڕێته‌وه..."شیلان عمر"کچێکی ته‌مه‌ن 7 ساڵانه دایکی پێی ده‌ڵیت که ده‌چن بۆ ئاهه‌نگێک ،به‌ڵام کاتێک ده‌گاته ئه‌وجێگایه هیچ جۆره ئاهه‌نگێک بوونی نیه ،به‌ڵکو هه‌ڵیان خه‌ڵه‌تاندووه.له جێگای ئاهه‌نگ ژنێکی گه‌ڕه‌که‌که‌یان که به "ماما" ناوبانگی ده‌رکردووه له وێیه،دوای هاتنی شیلان ماما ده‌رگای سوری ژه‌نگگرتوی له‌سه‌رداده‌خات،کاتێک که شیلان ده‌بینێت دایکی جله‌کانی له‌به‌رداده‌که‌نێت،ده‌ترسێت و ده‌له‌رزێت .
ماما سبیه وه‌کو ئه‌وه‌ی مریشكیک سه‌رببڕێت قاچه‌کانی شێلان ده‌گرێت ،موسیک له‌وانه‌ی سه‌رتاشه‌کان به‌کاری ده‌هێنن ده‌رده‌هێنێت و ده‌ست پێده‌کات"
دوای ئه‌وه‌ی ماما شوێنی مه‌به‌ست له جه‌سته‌ی شیلان ده‌بڕیت ،کچی بێچاره به ته‌واوی توانای هاوار ده‌کات ده‌نگی ده‌گاته دراوسێکان،به‌ڵام دایکی به‌جۆرێک له باوه‌شیده‌گرێت وه‌کو ئه‌وه‌ی ئاواتێکی هاتبیته‌دی.
"عائیشة محمد"ی دایکی شیلان 30 ساڵانه و دانیشوی شاری دوزخورماتووه، به واشنتن پۆست ده‌ڵێت ئه‌م دایارده‌یه له کوردستان بونی هه‌یه، زۆر که‌س باوه‌ڕی پێی هه‌یه و وه‌کو ئه‌رکێکی ئاینی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن،کارێکی که گه‌وره‌کان"ڕیشسپیه‌کان" بڕوایان پێی هه‌یه.
بۆدیتنی ڕاپۆرتکه به زمانی ئینگلیزی کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه:














|
|
