حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان

دەستپێکردنى بەرنامەکانى خولى یەکەمى ئامۆزشى فیکرى و ڕێکخراوەیى ڕادەگەیەنێت

ماڵه‌وه 

 

لەرۆژى هەینى 31/10/2008 یەکەمین ڕۆژى بەرنامەکانى خۆلى ئاموزشى فیکرى و رێکخراوەیى دەستپێدەکات. لەم خولەدا ماوەى 30 کاتژمێر لەسەر چەندین باسى تیۆرى و سیاسى و رێکخراوەیى لەدیدى مارکسیستى و کۆمۆنیستىیەوە پێشکەشدەکرێ، لەوانە بەرنامەو ئسوڵی رێکخراوەیى حزب، ئاسۆکان و پایەکانى کۆمۆنیزمى کرێکارى، دیموکراسى و تیوەرى دەوڵەت و ئابوورى مارکسیزم، هەروەها لەبارەى مەسەلەکانى ژن و ئاین و ناسیونالیزم و گەلێ بابەتى رێکخراوەیى و فیکرى لەشێوەى وانەدا دەوترێنەوە.

ئەم خولە بۆ بردنەسەرەوەى ئاستى هوشیارى ئەندامان و دۆستانى حزب و گۆشکردنیان بەبیروباوەڕى کۆمۆنیستى و حزبى و ئامادەکردنى هاوڕیان بۆخولێکى بالاتر لەپەروەردەى کادران لەلایەن ڕابەرى حزبەوە بەرێوەدەبرێت. شایانى باسە ئەم خولە بەسەر پەرشتى هاورێ خەسرەو سایە و بەبەشدارى هاوریان عوسمانى حاجى مارف، زمناکۆ عەزیز، جەلال محمد، موزەفەر عەبدوولا و کاژاو جەمال، بۆماوەى 5 هەفتە بەرنامەکانى خۆى دەباتەپێشەوە.

ئەو هاوڕیانەى ئارەزوومەندن بۆ بەشدارى لەم خولەدا سەردانى نوسینگەى کەناڵى ئاسمانى سەنا لەشارى سلیمانى بکەن، وەیا پەیوەندى بەکەناڵەکانى حزبەوە بکەن. بۆزانیارى زیاتر دەتوانن پەیوەندى بەم ژمارە تەلەفۆن و ئیمەیڵە بکەن:

07708924173

saya.xasraw@yahoo.co.uk

29/10/2008