|
-
ته‌قاندنه‌وه‌ی دوکانی مه‌شروب فرۆش له‌سلێمانی
-
هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نووسان له‌ڕاپۆرتی - CPJ
- دا
-
ئاسایش به‌هه‌ڵه ته‌قه له‌کاسبکاران ده‌که‌ن
-
پزیشكه مانگرتووه‌كان: تا ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه نه‌پارێزرێت ده‌وام ناكه‌ین
-
داوا ده‌كرێت پارتی كۆمه‌ڵوژییه‌كه‌ی ساڵی 97ی هه‌ولێر ئاشكرا بكات
-
هێرش كردنه
سه‌ر رێكخراوی ژنان
و بریندارکردنی ژنێک-
-
له‌سه‌ر ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی دوو پۆلیس فه‌سڵكران
-
هه‌ڕه‌شه
له‌په‌یامنێری هاوڵاتی ده‌كرێت
-
بێ
ڕێزی كردن به‌پۆلیسی هاتووچۆ
-
له‌رانیه
ته‌قینه‌وه رووده‌دات
-
ئه‌وه‌ی
زانراوه له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا 14 ئافره‌ت له‌كوردستان
کۆژراوه
-
سه‌رۆ قادر له‌سه‌ر
سوکایه‌تی کردن به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌نه دادگا
ته‌قاندنه‌وه‌ی دوکانی مه‌شروب فرۆش له‌سلێمانی
ڕۆژی 15/5 دوكانێكی مه‌شروبات له‌خوار فولكه‌ی ئاسۆی ده‌لاك له‌گه‌ڕه‌كی
سه‌ركارێزی شاری سلێمانی ده‌ته‌قێنرێته‌وه هاوڵاتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
په‌یوه‌ندی به‌ئاسایش‌و پۆلیسه‌وه كرد، به‌ڵام جگه له‌پشتڕاستكردنه‌وه‌ی
هه‌واڵه‌كه هیچ زانیارییه‌كیان نه‌دركاند. هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا‌و له‌و
گه‌ڕه‌كه ئه‌وه سێیه‌مین جاره كه‌بۆمب دابنرێت. هاوڵاتی
هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان له‌ڕاپۆرتی CPJ
دا
به‌پێی به‌دواداچونێكی مه‌یدانی كۆمیته‌ی به‌رگری له رۆژنامه‌نووسان -
CPJ
، به‌رده‌وامبون و فراوانبوونی ئه‌م ئازایه‌تیه‌ی راگه‌یاندنه
سه‌ربه‌خۆكان بوه‌ته‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێك له سه‌ركوتكردن له‌ماوه‌ی سێ ساڵی
رابردوودا و زۆربه‌ی زۆری هێره‌شه‌كان ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێن كه
نوسینه‌كانیان ره‌خنه له بارزانی و تاڵه‌بانی و لێپرسراوه باڵاَكانی تر ده‌گرن.
به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه سێ رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون و په‌لاماردراون له‌لایه‌ن
كه‌سانێكه‌وه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت سه‌ربه‌حكومه‌ت یان لایه‌نگری
حكومه‌ت بن، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی تر له رۆژنامه‌نووسان هه‌راسان
كراون و لێیاندراوه. تا ئه‌مرۆش، هیچ كه‌سێك ده‌ستگیرنه‌كراوه به‌تۆمه‌تی ئه‌و
هێرش و په‌لامارانه‌و هێشتا هه‌موولایه‌ك چاوه‌ڕێی لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێمن
كه وه‌ڵاَمێكیان هه‌بێت له‌و باره‌یه‌وه. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ره‌خنه‌گرانه‌ی كه
دژی سه‌ركرده‌كانی كورد وتار‌و راپۆرتیان نووسیوه له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه
ده‌ستگیركراون و به‌پێی یاسای سزادانی سه‌رده‌می به‌عس دادگایی كراون. له ساڵی
رابردووش‌دا، په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێی كاری
رۆژنامه‌نووسیدا كه سزای ماددی قورسی ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسانداو
رێگه‌یشی به حكومه‌تدا كه رۆژنامه دابخات. ده‌توانن ڕاۆپرته‌که به‌زمانه‌کانی
کوردی و عه‌روبی و ئینگلیزی به‌ده‌ست بهێنن
سه‌ردانی ئه‌م
لینکه بکه‌ن
http://www.cpj.org
ئاسایش به‌هه‌ڵه ته‌قه له‌کاسبکاران ده‌که‌ن
شه‌وی
6/5/2008
له‌گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی، له‌كاتێكدا دوو برای كاسب
له‌ناو ئوتومبیلێكی پیكابدا، به‌ناو گه‌ڕه‌كی قڕگه‌دا تێده‌په‌ڕن،
«ئاسایشه‌كانی»ی قڕگه، ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن‌و دوای ئه‌وه‌ی
چوار فیشه‌ك ده‌نێن به ئوتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه، یه‌كێك له‌و دوو برایه‌ش به‌ناوی
دانا حه‌سه‌ن نوری ته‌مه‌ن بیست‌و شه‌ش ساڵ، دوو فیشه‌كی به‌رده‌كه‌وێت‌و
بریندار ده‌بێت. كه پێشبینی ده‌كرێت دوای چاكبوونه‌وه‌شی كه‌مئه‌ندام ببێت.
ئاوێنه
پزیشكه مانگرتووه‌كان: تا ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه نه‌پارێزرێت ده‌وام ناكه‌ین
به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی شه‌وی
19/20 له ناو نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی شاری سلێمانی روویدا، رۆژی سێ شه‌مه
20/5 پزیشكه موقیم ده‌وریه‌كان بڕیاری مانگرتنیاندا، یه‌كێك له‌و پزیشكانه به
ئاوێنه‌ی ووت "تا ئه‌منیه‌تی نه‌خۆشخانه‌كان به ته‌واوه‌تی نه‌پارێزرێ ده‌وام
ناكه‌ینه‌وه"
داوا ده‌كرێت پارتی كۆمه‌ڵوژییه‌كه‌ی ساڵی 97ی هه‌ولێر ئاشكرا بكات
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا
که‌وێنه‌یه‌کی ده‌ست هاولاتی
که‌وتوه
داوا ده‌كرێت كه‌پارتی كۆمه‌ڵوژییه‌كه‌ی ساڵی
97ی هه‌ولێر ئاشكرا بكات.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا چاك داوا ده‌كات كه‌پارتی دیموكراتی كوردستان چاره‌نوسی
ئه‌و 70 كه‌سه ئاشكرا بكات، كه‌رۆژی 16/5/1997 له‌ئه‌نجامی هێرشیک
که هێزه‌كانی
پارتی دیموكراتی كوردستان له‌شاری هه‌ولێر بۆ سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی‌و ڕۆژنامه‌ی وڵات‌و خاچی سووری
كوردستان بێسه‌رو شوێن بوون.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه چه‌ندین جار كه‌سوكاری ئه‌و بێسه‌رو
شوێنانه چونه‌ته به‌رده‌م په‌رله‌مان و داوای ئاشكراكردنی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان
كردووه، تاكو ئێستا هه‌ر بێوه‌ڵامن.
هاوڵاتی
هێرش كردنه
سه‌ر رێكخراوی ژنان
و بریندارکردنی ژنێک
شه‌وی دووشه‌ممه 10/5/2008 هێرش ده‌کرێته سه‌ر رێكخراوی
ئاسوده له‌گه‌ره‌کی به‌ختیاری شاری سلێمانی و ژنێک له‌و
ڕێکخراوه‌دا ده‌درێته به گوله‌و به‌توندی بریندار ده‌بێت.
له‌سه‌ر
ئاشكراكردنی گه‌نده‌ڵی دوو پۆلیس فه‌سڵكران
دوو پۆلیسی بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناحیه‌ی رزگاری كه پێشتر‌له‌رۆژنامه‌ی
هاوڵاتیدا چه‌ندین گه‌نده‌ڵی بنكه‌كه‌یان ئاشكرا كرد، له‌لایه‌ن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی گه‌رمیانه‌وه فه‌سڵكران. هاوڵاتی
بێ ڕێزی
كردن به‌پۆلیسی هاتووچۆ
30
پۆلیسی هاتووچۆ له‌رانیه وازیان له‌كاره‌كانیان هێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه بێ
ڕێزیان پێده‌كرێت و كه‌سیش سزانادرێت. ئه‌مه جگه له‌ماندوو بوون و كاری زۆری
رۆژانه‌یان. هاوڵاتی
هه‌ڕه‌شه
له‌په‌یامنێری هاوڵاتی ده‌كرێت
كه‌سێك به‌ناوی به‌رپرسه‌كانی فه‌رمانده‌یی سلێمانی پارتییه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی
زمان بڕین له‌نه‌جات ئه‌حمه‌د په‌یامنێری هه‌ولێری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی نه‌جات ئه‌حمه‌د په‌یامنێری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی له‌هه‌ولێر
به‌دواداچوونێكی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی فه‌رماده‌یی سلێمانی پارتی كه
زه‌وی ئاواره‌كانی شه‌ڕی ناوخۆیان بۆ خۆیان ساخته‌كردووه‌و له‌ژماره 424ی
رۆژی 21/5 بڵاوكرا‌وهته‌وه، شه‌وی 21/22ـ 5 له‌ڕێگه‌ی ژماره ته‌له‌فونێكی
نه‌ناسراوه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له‌نه‌جات ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ن كه گه‌ر به‌رده‌وام
بێت له‌سه‌ر ئه‌و به‌دواداچوونانه ئه‌وا زمانی ده‌بڕن. هاوڵاتی
له‌رانیه
ته‌قینه‌وه رووده‌دات
پاشنیوه‌ڕۆی
14/5 بۆمبێكی چێندراو له یاریگای سه‌پان له‌ناحیه‌ی چوارقوڕنه ته‌قییه‌وه
له‌ئه‌نجامدا سێ منداڵ به‌خه‌ستی بریندار بوون. یه‌كێك له برینداره‌كان هه‌ردوو
ده‌ستی براوه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م برینداره‌كان خوێندكارن و برینه‌كانیان سه‌خته.
ئه‌مه‌ی
خواره‌وه ناوی برینداره‌كانه:
1--
ئه‌حمه‌د ئیبراهیم عه‌لی ته‌مه‌ن 13 ساڵان خه‌ڵكی چوارقوڕنه.
2-
دانا ئیبراهیم عه‌لی 16 ساڵان خه‌ڵكی چوارقوڕنه، هه‌ردوو ده‌ستی په‌ڕیوه‌و له‌به‌ر
سه‌ختی برینه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراوه.
3-
ئاسۆ له‌شكر عه‌لی ته‌مه‌ن 10 ساڵان. ئاوێنه
ئه‌وه‌ی
زانراوه له‌ماوه‌ی 10 ڕۆژدا 14 ئافره‌ت له‌كوردستان ده‌كوژرێن
له‌ماوه‌ی ده
رۆژی رابردودا له‌شوێنه جیاجیاكانی كوردستان، حه‌وت ئافره‌ت خۆیان كوشتووه‌و
حه‌وتی تریش كوژراون‌و حه‌ڤده‌ی تریش بریندار بوون. په‌یامنێرانی، ئاوێنه:
به‌پێی ئامارێك كه ده‌ست رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه‌وتووه، له‌و چوارده ئافره‌ته
حه‌وتیان دوای فشارێكی زۆر له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه له‌سه‌ر كێشه‌ی شووكردن
خۆیان كوشتووه، شه‌شی تریان به‌هۆی تۆمه‌تی خیانه‌تی زه‌وجی‌و كێشه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه كوژراون.
به‌پێی
ئاماره‌كه، ئه‌وانه‌ی خۆیان كوشتووه له‌ڕێگه‌ی خواردنی رێژه‌یه‌كی زۆر
له‌داوده‌رمان‌و خۆخنكاندن‌و خۆسووتاندنه‌وه بووه. كوژراوه‌كانیش له‌ڕێگه‌ی
چه‌كی كڵاشینكۆف‌و ده‌مانچه‌و چه‌قۆ‌و خۆخنكاندنه‌وه، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سنوری
تاوانه‌كان له‌قه‌زای زاخۆوه ده‌ستپێده‌كات‌و بۆ هه‌ولێرو سلێمانی تا ناوچه‌ی
گه‌رمیان، زۆرترین رێژه‌ی ئه‌م تاوانانه‌ش له‌سنوری هه‌ولێرو دهۆك‌و سۆراندا
تۆمار كراون. ئاوێنه
سه‌رۆ قادر له‌سه‌ر سوکایه‌تی کردن به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌نه دادگا
به‌پێی راگه‌یاندنێک
که‌وێنه‌یه‌کی ده‌ست سایتی حزب که‌وتوه‌و نامه‌که بۆ به‌رده‌م رای گشتییه،
که‌له‌لایه‌ن كةمثينى به‌دادگايى گه‌ياندنى سه‌رۆ قادر وه‌ک به‌رپرسی ناوه‌ندى
راگه‌ياندنى پارتى ديموكراتى كوردستان، پاش ئه‌وه‌ی له 15-2-2007 له‌شارى هه‌وليَر
لله‌کۆرِيَكيدا سوكایه‌تى به‌خه‌لَكى كوردستان و لادیی نشينه‌كان كرد‌و وتى "
خه‌لَكى كوردستان سيفةتى سه‌گی وه‌رگرتوه وه‌ختيَك پێت ناوه‌رِيَت كه‌نانى بده‌یتێ
" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌رۆژی 27-2-2007 ژماره‌یه‌ک له‌که‌سانی ئازادى خواز
و ئينسان دۆست داوایه‌كى ياسايیان له‌دژی سه‌رۆ قادر تۆماركرد وه‌که‌مپینێکیان
رِاگه‌ةياند به‌مه‌به‌ستى دادگايى كردنى ناوبراو ، که‌توانیویانه نزيكه‌ى (10000)
ده‌هه‌زار ئيمزاى پشتيوانى کۆبکه‌نه‌وه،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژی (
23/6/2008 كاتذميّر 8:30 ى سه‌رله‌به‌یانی ) له‌به‌رده‌م دادگای که‌تنى هه‌وليَر
وه‌ك سكالاَكار به‌رامبه‌ر
سه‌رۆ
قادر ئاماده ده‌بن ،
به‌مه‌به‌ستى دانيشتنى يه‌كه‌مى دادگا سه‌باره‌ت به‌و دوسیه. |