|
بەبۆنەى هەفتەى مهنسور
حیکمەتەوە، حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان چەند چالاکیەکى بۆ ناساندنى بیرو
فەلسفەى مهنسور حیکمەت ئەنجامدا. کە هەر لەسەرەتاوە ژمارەیەکى تایبەتى ئۆکتۆبەر کە
تیایدا لەگەڵ ڕابەرانى حزبءو لایەنگرانى منسور
حیکمەتدا چاوپێکەوتن ئەنجامدراوە، کە بەدرێژایى چەندڕۆژێک بەشێوەى فراوان
بڵاوکرایەوە.
ئێوارەى ڕۆژى 8/6/2008 لە
هۆڵى تەلەفزیۆن لە بارەگاى تەلەفزیۆنى سەنا سمینارێک کە لەدوو بڕگە پێک هاتبوو
سەبارەت بە ( مێژووى مارکسیزمى ئینقلابى) و مهنسور حیکمەت و
ئازادى بۆ هەریەک لە زمناکۆ عزیزو شەماڵ عەلى سازکردو ژمارەیەک لە ئەندامان و
کادرانى حزب و ژمارەیەک میوانیش تیایدا بەشداریان کرد. هەروەها ئێوارەى ڕۆژى
9/6/2008 لەلایەن کۆمیتەى سلێمانى حزبەوە کەمپینێک بۆ هەمان مەبەست بەڕێخرا کە
لەبەردەم باخى گشتى سلێمانیدا بوو، کە سەدان کەس سەردانى شوێنەکەیان کردو
بڵاوکراوەو نوسراوەکانى حزب و
منسور
حیکمەتیان وەرگرت.
هاوکات ڕۆژى 10/6/2008گەشتێک بۆ هاوڕێیانى حزب بەهەمان بۆنەوە بۆ هاوینەهەوارى
دووکان ڕێکخرا.
شایەنى باسە کە هەڵبژاردەیەک
لە نوسراوەکانى منسور
حیکمەت، ئەوانەیان کە
بۆ زمانى کوردى وەرگێڕدراون، بەشکڵى کتێب ئامادەیە بۆچاپ، کە لەگەڵ چارەسەرى گرفتى
ماڵیەکەیدا دەبرێتە چاپخانەو لەماوەى هەفتیەکدا تەواو ئەبێت.
هاوکات بۆڕێزلێنان لەخەبات و
تێکۆشانى هاورێ مەنسوورى حیکمەت، کۆمیتەى بەریتانیاى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق
و ڕێکخراوى دەرەوەى حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان، له ههفتهی داهاتوو
هەڵدەستن بە سازدانى ئێوارەیەکى یادکردنەوە.
|