|
لە هەفتەى ڕێزگرتن
لەکار و ژیانى خەباتکارانەى مەنسوور حیکمەت ،ڕابەرى بزوتنەوەى کۆمۆنیستى
کرێکاری دا لەلایەن کۆمیتەى دەرەوەى وو‌ڵاتى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان لە وو‌ڵاتى فنلند وبەریتانیا چالاکى بەڕێخرا.
فنلاند
به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی هاورێ(
منسور حکمت )ه‌وه، به هاوکاری حزبی حکمتیست هاورییانى حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان له فنلاند هه‌ستان به دانانی مێز کتابیک که به‌شێکی زۆر له
نووسراوه‌کانی هاوری منێور حکمت به زمانه‌کانی ( کوردی، فارسی، عربی،ئینگلیزی،
فنلاندی و سویدی) له خۆ گرتبوو له موه‌زه‌خانه‌ی لینین (متحف لینین) له شاری
تامپرا، که رۆژانه ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سانی چه‌پوو کۆمۆنیست وئازادی خواز
سه‌ردانی ده‌که‌ن. ئه‌م مێزکتابه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک درێژه‌یکێشا، له به‌رواری
4.6.2008 تا10.6.2008. شایه‌نی باسه که به‌شێک زۆر له نوسراوه‌کان، به تایبه‌تی
به زمانی فنلاندی به باشی بلاوکرانه‌وه. هاوریان له کاتی دانان و هه‌لگرتنی
مێزکتابه‌که ڕووبه‌ڕووی جه‌نده‌ها پرسیار ده‌بوونه‌وه له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که
سه‌ردانی متحفه‌که‌یان ده‌کرد ده‌رباره‌ی هاوری منێور حکمت.
به‌ریتانیا
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی
14/6/ 2008 حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان /کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه و کۆمیته‌ی
به‌ریتانیای حزبى کۆمۆنیستى کرێکارى عێراق هه‌ستان به سازدانى ئێوارەیه‌کى یادکردنه
وە، له م یادکردنه وەیه دا:
*- مێزکتێبى به شێک له
نوسراو و ئه دەبیاته کانى هاورێ ( منسور حکمت ) به زمانه‌کانی کوردى و عربی و
ئینگلیزى دانرا.
*- له لایه‌ن ( ئاسۆ کمال و
نورى بشیر ) ەوە قسه وباس به‌م بۆنه‌یه وە پێشکه ش کرا.
سەرەتا نورى بەشیر ژیان و
کارەکانى مەنسوور حیکمەت لە 25 ساڵى تەمەنى خەباتکارانەیدا ناساند و دواتر ئاسۆ
کمال لەسەر (نەخشى مەنسوور حیکمەت لە مارکسیزمى ئەمڕۆدا) باسێکى پێشکەش کرد. ئاسۆ
کمال لەسەر دەورانە جیاجیاکانى نەخشى مەنسوور حیکمەت لە شۆڕشى 1979 ئێران و
هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو خستەوە ڕووى مارکسیزمى شۆڕشگێر ولابردنى تەپوتۆزى
ریڤیژینزم و کۆمۆنیزمى بورژوازى لەسەر مارکسیزم وە هەروەها دەورانى ڕاوەستانەوە دژ
بە هێرشى جیهانى بورژوازى لە دەیەى نەوەدەکاندا و دیفاع لەمارکسیزم قسەى کرد .
دواتر ئماژەى بەنەخشى مەنسوور حیکمەت لە گەشەپێدانى مارکسیزمدا کرد لەبوارى
ڕۆشنکردنەوەى ستراتیژى سەرکەوتنى شۆڕشى کۆمۆنیستیدا و گرتنە دەستى دەسەلاتى سیاسى
لەلایەن حزبى کۆمۆنیستى کریکاریەوە وە ناساندنى مارکسیزم وەک تیۆرى ئەم شۆڕشە
کریکاریە.
شایه‌نى باسه هه‌فته ى داهاتوو له نه‌رویج له‌شارى ئوسلو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه،
22.06.2008 له ئێواره کۆڕێکدا دوو سیمینار پێشکه‌ش ئه‌کرێت.سیمیناری یه‌که‌م:
خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ باسی "مارکسیزم و جیهانی ئه‌مڕۆ"، جه‌مال موحسین، له لایه‌ن
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه‌وه.
سیمیناری دووه‌م: گرنگی حزب و حزبیه‌ت له دیدگای مه‌نسور حکمه‌تدا، کامل ئه‌حمه‌د
له لایه‌ن کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراقه‌وه.
|