|

ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه
22 ی جونی 2008 له ئۆسلۆ هه‌فته‌ی مه‌نسور حکمه‌ت له لایه‌ن هه‌ردوو حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراقه‌وه ڕێکخرا.
له‌م ئێواره کۆڕه‌دا دوو
سیمینار پێشکه‌ش کران که یه‌که‌میان به ناوی "حزب و حزبیه‌ت له دیدگای مه‌نسور
حکمه‌تدا" له لایه‌ن کامل ئه‌حمه‌د و دووه‌میان به ناوی "خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ باسی
مارکسیزم و جیهانی ئه‌مڕۆ" له لایه‌ن جه‌مال موحسینه‌وه بوو.
سه‌ره‌تا کامل باسه‌که‌ی خۆی
کرد که تیایدا هاته سه‌ر گرنگیدانی مه‌نسور حکمه‌ت به حزب وه‌ک وه‌سیله‌یه‌کی
کارای ده‌ستی چینی کرێکار و کۆمۆنیسته‌کان بۆ گۆڕینی دنیای سه‌رمایه‌داری و
ئیجراکردنه‌وه‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌رپاکردنی دنیای ئازاد و یه‌کسانی
کۆمۆنیستی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ڕۆڵی ئه‌م ڕابه‌ره مه‌زنه له حزب و حزبسازی،
له‌وانه پێکهێنانی حزبه کۆمۆنیستیه کرێکارییه‌کان، له ته‌حه‌زوب و حزبیه‌تدا
که بۆرژوازی هه‌میشه هێرشی ئه‌کاته سه‌ر و له په‌ڕه‌وکردنی زه‌بت و ڕه‌بتی حزبی
و توندوتۆڵکردنی حزبدا کرد.
دواتر له به‌شی دووه‌می
کۆڕه‌که‌دا جه‌مال هاته سه‌ر ئه‌و دیدگا و لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه مارکسیستیه‌ی
که مه‌نسور حکمه‌ت له‌و باسه‌دا سه‌باره‌ت به دنیای ئه‌مڕۆ، دنیای دوای شکستی
بلۆکی به‌ناو سۆسیالیستی، ئه‌یخاته ڕوو. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به دیفاعی ئه‌و له
مارکس و مارکسیزم و گه‌ڕانه‌وه بۆ لێکدانه‌وه‌کانی ئه‌و بۆ هاوکێشه ئابوری و
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سیستمی سه‌رمایه‌داری کرد. ئه‌مه و جه‌مال چه‌ندین
لایه‌نی تری به به‌های ناو ئه‌و باسه‌ی ڕوونکرده‌وه و په‌یوه‌ستی کرده‌وه به
کێشه و نه‌هامه‌تیه‌کانی که ئه‌مڕۆ، و دوای شانزه ساڵ له‌و باسه‌ی مه‌نسور
حکمه‌ت، بۆرژوازی به‌سه‌ر به‌شه‌ریه‌تیدا هێناوه.
به دوای ئه‌وه‌دا
موداخه‌له و قسه و باسی به‌شێکی به‌رچاو له ئاماده‌بووان کۆڕه‌که‌ی گه‌رمتر و پڕ
شۆڕ و شه‌وقتر کرد. هاوڕێیانیش وه‌ڵامی هه‌ندێ له مه‌سه‌له و پرسیاره‌کانی
ئاماده‌بووانیان دایه‌وه.
شایانی ووتنه که نمونه‌ی
هه‌ندێ له کتێبه‌کانی مه‌نسور حکمه‌ت به زمانی فارسی و عه‌ره‌بی دانرابوون.

کۆمیته‌ی نه‌رویجی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
23 ی جون 2008
|