![]() |
| هه‌فته‌ی مه‌نسوور حیکمه‌ت له : فنلاند، نه‌رویح، به‌ریتانیا |
|
هەفتەى مه‌نسوور حیکمەت لە هلسنکى![]()
فنلند-هلسنکی: رۆژى شەممە ڕیکەوتى 6.6.2009 کۆمیتەکانى هەر سێ حیزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستانء عێراق و حیکمەتى هەستان بە رێکخستنى مەراسیمى " هەفتەى مه‌نسوور حیکمەت" کە تیایدا کۆرێکى سیاسى بۆ سامان کەریم و هەروەها نیشاندانى فلیمیکى ڤیدیۆى بوو لەسەر خەباتء تیۆشانى مه‌نسوور حیکمەت لە ماوەى بوونى لە نیو حزبى کۆمۆنیستى ئیران‌دا." هەفتەى مه‌نسوور حیکمەت" کە بۆتە عادەتیکى سالانەى ئەحزابى کۆمنیزمى کرێکاریى، هەفتەیەکە بۆ یادیکردنەوەى ئەم رابەرە گەورەیەى کۆمۆنیزمى کرێکاریى و هەروەها بۆ ناساندنى زیاترى فکرو تیۆر‌و سیاسەتى مەنێورى حیکمەت بە کۆمەلگا لەهەروولاتیکدا...سەرەتاى مەراسیمەکە بەسروودى ئەنتەرناشیونال دەستىپیکرد، وپاشان ریبوار عارف کە مەراسیمەکەى بەریوە دەبرد، ویراى بەخیرهاتنى ئامادەبوان، پیناسەى ئەم بۆنەیەى کرد‌و بەرنامى مەراسیمەکەشى خویندەوە. دواتر سامان کەریم کۆریکى بەست لە ژیر ناونیشانى " دوبارە خویندنەوەى دیموکراتى لەنیوان تەعابیرو واقعیەت"دا، کە یەکیکە لەباسە گرینگە تیورى سیاسییەکانى مه‌نسوور حیکمەت. ویراى جەختکردنى سامان کەریم لەسەر پایە تیورى و سیاسى و ئەحکامەکانى ئەم باسەن لەدوا جاردا هاتە سەر باسى دیموکراتى لە 15 سالى دواى نوسینى ئەم باسەى مەنێورى حیکمەت و لەمبارەوە جەختیکردە سەر ئەوەى کە ئەمرۆ دیموکراتیەتء دیموکراسیخوازى تەنانەت لەوە زیاتر رۆشتە نێو کۆنەپەرستى و بۆگەنى کە لە باسەکەى ممه‌نسوور حیکمەتدا تێیدەگەین، بەوینەى تیروانیى بەشیکى دیاریکراوى کۆمەلگا، کەچینى بورژوازییە، و کورتکردنەوەى ماناى ئازادى راستەقینە لەلایەن ئەم چینەوە کە ناو نراوە دیموکراتى...... پاشان ئامادەبوان بە پرسیار‌و تیبینیەکانیان باسەکەیان دەولەمەندتر کرد‌و سامان کەریم وەلامى بە پرسیارەکان دایەوە.دواى ئەوە فلیمى ڤیدیۆى خەبات و تیکۆشانى مه‌نسوور حیکمەت و هاوریکانى لەنیو حیزبى کۆمنیستى ئیران و کۆمەلەدا بۆ ماوەى نیو سەعات پێشکە شکرا کە لەلایەن هاورییان ئیسماعیل وەیسەوە مەشهەدە جۆاوجۆراەکانى فلیمەکە دەناسیندراو باسدەکرا.....کۆمیتەى فنلاندحزبى کۆمۆنیستى کریکاریى کوردستان
به‌رزڕاگرتنی هه‌فته‌ی مه‌نسور حکمه‌ت (2009) له ئۆسلۆ له هه‌فته‌ی مه‌نسور حکمه‌تدا و بۆ ڕێزگرتن له یادی ئه‌و ڕابه‌ره مه‌زنه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریی و ناساندنی به‌شێک له ڕوانگه‌کانی ئه‌و، ڕێکخستنه‌کانی هه‌ردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 07.06.2009 دا هه‌ستان به سازدانی دوو کۆڕی سیاسی، که‌تیایدا به‌شێکی به‌رچاو له هاوڕێیانی ئه‌ندام و دۆستانی حزب و مه‌نسور حکمه‌ت ئاماده بوون. سه‌ره‌تا جه‌مال موحسین، به‌رپرسی کۆمیته‌ی نه‌رویجی حزبی کوردستان، باسه‌که‌ی خۆی پێشکه‌ش کرد که له‌ژێر ناونیشانی "هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و ئازادی تاک له ڕوانگه‌ی مه‌نسور حکمه‌ته‌وه" بووه. له‌م باسه‌دا جه‌مال هاته سه‌ر ڕه‌خنه‌ی مه‌نسور حکمه‌ت وه‌ک مارکسیستێک له سیستمی په‌رله‌مانی به‌و مانایه‌ی که جێگه‌ی ئازادی ئینسانه‌کانی تیا بێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی سیستمێک نییه کۆتایی به دابه‌شبوونی چینایه‌تی ئینسانه‌کان بهێنێت. وه هه‌روه‌ها باسی له‌وه کرد که سیستمێکی به‌ڕێوه‌بردن و ئیداره‌ی سیاسییه که له پێناو پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی پایه‌کانی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی و کۆیله‌تی بۆ کاری به کرێدا کار ئه‌کات. هه‌ربۆیه ئینسان تیایدا ئازادی و ڕزگاری له کۆتوبه‌ندی سه‌رمایه و بازاڕ و له دواکه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی و له داوی دینی و یاسا کۆن و دواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگا، به‌دی ناهێنێت. هه‌روه‌ها ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه که مه‌نسور حکمه‌ت ووته‌نی چینی کرێکار ناتوانێ په‌رله‌مان و سیستمی په‌رله‌مانی وه‌ک وه‌سیله‌یه‌ک بۆ شۆڕش و گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگای ئازاد و سۆسیالیستی به ده‌سته‌وه بگرێ به‌ڵام ئه‌کرێ وه‌ک تاکتیکێک و مه‌یدانێک بێ بۆ ململانێ و کێشمه‌کێش له‌سه‌ر سه‌پاندنی به‌رفراوانترین ماف و ئازادی. به‌ڵام کاتێک که ئه‌م بواره نه‌ڕه‌خسێنێت و له‌و پرۆسه‌یه‌دا فه‌زای ئازاد به ڕووی خه‌باتی چینی کرێکار و چه‌وساواندا نه‌کاته‌وه ناتوانرێ وه‌ک تاکتیکێکی درووستیش چاوی لێ بکرێ و ئه‌بێ موقاته‌عه‌ی بکرێ له لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانه‌وه. له دوای پشوودا چه‌ند به‌شێکی ڤیدیۆیی له کاتی کۆنگره‌ی سێهه‌می حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییدا نیشاندرا. له به‌شی دووه‌میشدا عامر رسول، به‌رپرسی کۆمیته‌ی نه‌رویجی حزبی عێراق، باسه‌که‌ی خۆی به زمانی عه‌ره‌بی پێشکه‌ش کرد که به ناوی "مه‌نسور حکمه‌ت ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریی" بوو. له‌و باسه‌دا عامر هاته سه‌ر مێژووی حکمه‌ت له سه‌ره‌تای کاری سیاسیه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کۆمه‌ڵگای ئێران، ده‌ست بردن بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی سیاسی و دواتر حزبی کۆمۆنیستی ئه‌وکات وه‌ک زه‌روره‌تێکی حه‌یاتی بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی خه‌باتی کرێکاران و تاکو باسه گرنگ و پایه‌ییه‌کانی سه‌باره‌ت به ئابوری ئێران و مه‌سه‌له کرێکاری و سیاسیه‌کان. هه‌روه‌ها ڕۆڵی گرنگ و به‌رچاوی مه‌نسور حکمه‌تی له شکڵدان به کۆمۆنیزمی کرێکاریی له کوردستان و عێراقدا باس لێ کرد و ده‌ور و نه‌خشی ئه‌و ڕابه‌ره‌ی له دامه‌زراندنی حزبی عێراق و ڕۆشنکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له پایه‌یی و سیاسیه‌کاندا ڕوونکرده‌وه. ئه‌مه و به‌شی دواییش ته‌رخان کرا بۆ پرسیار و موداخه‌له و قسه و باسی ئاماده‌بووان. شایه‌نی ووتنه که به‌شێک له بابه‌ت و نووسراوه‌کانی مه‌نسور حکمه‌ت به زمانه‌کانی عه‌ره‌بی و کوردی دانرابوون، که له نێویاندا هه‌ردوو به‌رگه‌که‌ی کتێبی "هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له نووسراوه‌کانی مه‌نسور حکمه‌ت" که له ئاماده‌کردنی سالار ڕه‌شیده و به‌م دواییانه له کوردستان چاپ و بڵاوکراوه‌ته‌وه، وه‌ک نموزه‌جێک دانرابوون. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان کۆمیته‌ی نه‌رویج 10.07.2009 ئه‌نجامدانی کۆرێکی سیاسی به بۆنه‌ی هه‌فته‌ی مه‌نصور حکمت له له‌نده‌ن بۆ رێزلێنان له یادی هاورێ منصور حکمت موفه‌کیر و رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کریکاری، رۆژی 14/6/2009 کاتژمیر 4:30 ی دوانیوه‌رۆ کۆریکی سیاسی له شاری له‌نده‌ن، به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له هاورێیان و دۆستان به‌رێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا له لایه‌ن به‌ریوه‌به‌ری کۆره‌که
هاوری نزار عقراوی جێگری سکرتیری کۆمیته‌ی به‌ریتانیای حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عیراق، ده‌ستپێکردنی کۆره‌که‌ی راگه‌یاند و به ناوی هه‌ردوو کۆمیته‌ی
به‌ریتانیا و ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیرا ق و کوردستان،
به‌خیرهاتنی ئاماده‌بوانی کرد. دواتر بۆ ریزلینان له گیانی هاوری مه‌نصور حکمت
و سه‌رجه‌م گیانبه‌ختکردوانی رێگای سۆسیالیزم و ئازادی ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان
راگه‌یه‌نرا. به‌داوی ئه‌مه‌دا به‌رنامه‌ی کۆره‌که‌و ناوی قسه‌که‌ران و
چۆنیه‌تی به‌ریوه‌چوونی کۆره‌که‌ی به ئاماده‌بوان راگه‌یاند.
پاشان هاورێیان، نادیه محمود ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عیراق باسی، منصور حکمت و مه‌سه‌له‌ی سیناریۆی ره‌ش و سیناریۆی سپی،
هاوری ئاسۆ کمال ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیستی کوردستان باسی،
منصور حکمت و هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی وه هاوری هیوا احمد سکرتێری کۆمیته‌ی
به‌ریتانیای حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عیراق باسی، منصور حکمت و ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی، یان پێشکه‌ش کرد. که له قسه‌وباسه‌کانیاندا رۆشناییان خسته سه‌ر
رۆشنی لێکدانه‌وه و گرنگی بۆچوونه‌کانی منصور حکمت ده‌رباره‌ی ئه‌و
مه‌سه‌لانه.
به‌داوای پێشکه‌شکردنی باسه‌کان ژماره‌یه‌ک له ئاماده‌بوان به‌شداریان له قسه‌وباسه‌کاند کرد و سه‌رنج و رۆشنایی زیاتریان خسته سه‌ر باسه‌کان.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق/ رێکخراوی به‌ریتانیا حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی کوردستان/ کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه |
|