|
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان
سه‌ره‌نجام به‌دوای هه‌راوهوریایه‌كی فراوانی ڕاگه‌یاندنی حزب‌و
قه‌واره سیاسیه‌كانی به‌شدار له سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانداو
دوای به‌خشینه‌وه‌ی داهاتی خه‌ڵكی كوردستان بۆ كڕینی ده‌نگ و دوای
هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركرنه‌وه‌و نانبڕین و هه‌ڵڕشتنی خه‌رمانه‌یه‌ك له
به‌ڵین وله‌دڵه‌ڕاوكێدا ڕاگرتنی خه‌ڵك، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی
په‌رلمانێكی كارتۆنی كه‌له‌نوێنه‌رانی چه‌ند حزب ولایه‌نێكی
میلیشیایی به‌كۆتایی خۆی
گه‌یشت و توانیان گه‌مه‌یه‌كی فریوكارانه به‌ناوی هه‌ڵبژاردن و
له ڕاستیشدا پڕۆسه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و ژیانی
شاهانه‌ی ئه‌م حزب ولایه‌نانه، بۆماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی تر
تێپه‌رێنن.
هێشتا ئه‌نجامی ئه‌م سیناریۆیه بلاونه‌كراوه‌ته‌وه و هێشتا
مه‌ره‌كه‌بی په‌نجه‌ی خه‌ڵك لێنه‌بۆته‌وه، كه‌چی هه‌موو لایه‌نه
به‌شداره‌كان له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، یه‌كتری به‌ته‌زویرو دزینی ده‌نگ
تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و هه‌رلایه پێشێلكاریی‌و ساخته‌كاری لایه‌كیتر
ئاشكراده‌كات. ئه‌مه ویرای ئه‌وه‌ی كه‌چاودێرانی بیانی
سه‌رسندوقه‌كان به‌ئاشكرا رایانگه‌یاند كه‌ئه‌م ده‌نگدانه
كه‌مترین ئاستی نه‌زاهه‌ت ویاسایی تێیدا به‌ڕێوه‌نه‌برا. به‌لام
به‌جیا له‌هه‌موو ئه‌مانه ڕاستی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ئێستا خه‌ڵكی
كوردستان له‌به‌رده‌م مه‌ترسی وپشێوی وئاژاوه‌ی دوای ئه‌م
گه‌مه‌یه‌دان. هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند حزب ولایه‌نیكی
میلیشیایی له‌یه‌كتری كه ئاماده‌نیین بایی پوشێك ڕێز له ده‌نگ‌و
ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و ته‌نانه‌ت له‌گه‌مه‌و سیناریۆیه‌ك بگرن
كه‌خۆیان ئه‌كته‌ربوون تێیدا، یه‌ك مه‌ترسی واقعیه.. ئه‌گه‌ر تا
دوێنێ‌و به‌رله‌م سیناریۆیه هه‌موویان به‌ڵێنی پابه‌ندبوونیان
به‌ئاكامه‌كانی ده‌دا، ئه‌وا چه‌ند ڕۆژێك دوای ته‌واوبوونی ئه‌م
شانۆگه‌ریه هه‌ر له لیستی كوردستانیه‌وه تا ده‌گات به گۆڕان‌و
چوارحزبه‌كه به‌یان له‌دژی یه‌كتری ده‌رئه‌كه‌ن، یه‌كتر به
ئاژاوه‌گێڕو تێكده‌رو پیلانگێڕو ساخته‌كار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
هه‌مووشیان ئه‌و ڕاستیه به‌یان ده‌كه‌ن، كه ناكرێت له‌ژێر سایه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی میلیشییاییدا نه‌ك هه‌ر گه‌مه‌ی دیموكراسی‌و
هه‌ڵبژاردنی ته‌ندروست به‌ڕێوه ببرێت، به‌ڵكو ئه‌م هیزانه
ناتوانن ئارامی وئاسایشی ژیانی هاولاتیان نه‌كه‌نه بارمته‌ی
سیاسه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان وبه‌هه‌ربه‌هانه‌یه‌كه‌وه
بێت، كۆمه‌ڵگا ڕاپێچی شه‌ڕو ئاژاوه‌ی نێوخۆیان نه‌كه‌ن. هه‌ربۆیه
هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕو فه‌زای ترس‌و تۆقاندن ومیلیتاریزه كردنی ژیانی
هاولاتیان، وه‌ك یه‌كیك له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م هێزه
میلیشیاییانه، مه‌ترسیه‌كه كه‌ده‌بێ بۆ به‌رگرتن لێ‌ی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك ئاماده و له‌مه‌یداندابێت.
خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان!
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی كه به‌سه‌ر ئێوه‌دا سه‌پێنرا، نه‌ك هه‌ر
ناتوانێ ئاڵوگۆرێك به قازانجی خواست‌و داواكاری‌و مافه‌كانی ئێوه
به‌دی بهێنێت و ڕێگه‌یه‌ك بكاته‌وه بۆ چاكسازی‌و گۆڕانی
كۆمه‌لایه‌تی، به‌ڵكو ناتوانێ ئارامی سیاسی له‌به‌رده‌م كۆمه‌لانی
خه‌ڵكدا پێكبهێنێ وژیانی ئێوه له‌توپباران و له‌شكركێشی
ده‌وڵه‌تانی ده‌روبه‌رو هه‌ڕشه‌كانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ده‌ركێشی.
ته‌نانه‌ت ئه‌م سیناریۆیه له چاكترین ئه‌گه‌ری خۆیدا كوردستان
له‌سه‌رگه‌ردانی و هه‌لومه‌رجه‌كانی 18 ساڵی رابردوودا به‌دیار
ته‌وافقاتی سیاسی نیوان خۆیان‌و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی قه‌ومی
وئیسلامی عێراق و ڕێكه‌وتنه بێبناغه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی
ده‌وربه‌ر ده‌هێڵێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌م سیناریۆیه وئامانجه‌كه‌ی
كه‌ڕووی له شه‌رعیه‌تدانه‌وه به‌ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵی چه‌ند حزب
ولایه‌نێكی سه‌ربه چینی سه‌رمایه‌دارو موفته‌خۆری نێو بزوتنه‌وه‌ی
بۆرژوا قه‌ومی وئیسلامی كردووه، مه‌علوم نییه له‌سبه‌ینێ‌ی
دابه‌شكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و كورسیه‌كانی په‌رلمان
وحكومه‌ته‌كه‌یاندا چ به‌لایه‌ك به‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی
كوردستاندا دادێنێ. خۆ ئه‌گه‌ر له‌باشترین حاڵه‌تدا ئه‌م هێزانه
له پڕۆسه‌ی ئاشتی‌و به‌ناو دیموكراسییه‌كه‌یاندا، پێكه‌وه
هه‌ڵكه‌ن و نه‌كه‌ونه حاڵه‌تی شه‌ڕی یه‌كتره‌وه، ئه‌وا برسێتی‌و
بێكاری‌و بێمافی‌و هه‌ژاری‌و دزی‌و تاڵانی‌و كوشتنی ژنان و
سه‌ركوتی ئازادی وڕاكێشانی كۆنه‌په‌رستی ئیسلامی وده‌یان
موسه‌یبه‌تیتر پێكه‌وه لانی كه‌م بۆ چوار ساڵی‌تر ده‌كه‌نه‌وه
نه‌سیبی هاولاتیانی كوردستان. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نیوه قابیلی
چاكسازیی‌و گۆڕان به‌قازانجی خه‌ڵكی كوردستان نییه. ئه‌وانه‌ش كه
به‌ناوی لیستی گۆڕانه‌وه بوقی گۆڕان‌و چاكسازی لێده‌ده‌ن، ده‌نگی
ئێوه‌یان ته‌نها بۆ ئه‌وه ده‌ویست كه له‌پاڵ یه‌كێتی‌و پارتیدا
چه‌ند كورسی په‌رله‌مانیان پێ ببڕێت. ئه‌گینا كه‌س ده‌ستی
ئه‌مانه‌ی نه‌گرتبوو كه له‌ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردوودا، به‌و جێگا‌و
ڕێگایه له به‌رپرسیاریه‌تی به‌رزی حزبی‌و حكومی كه‌هه‌یانبوو،
چاكسازی بكه‌ن‌و گۆڕان پێكبهێنن.
كرێكاران، زه‌حمه‌تكێشان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان!
ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گیژاوی دڵه‌راوكی و خۆشخه‌یاڵیدا
كۆتایی هات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی مشه‌خۆری ئه‌م حزبانه به‌لیستی
به‌ناو گۆڕانیشه‌وه ته‌نها بۆ درێژه‌دان‌و پارێزگاریكردنه له
سیسته‌مێكی كۆنه‌په‌رستانه‌و نامه‌ده‌نی ومیلیشیایی بۆ
سه‌قامگیركردن وبه‌یاساییكردنه‌وه‌ی قازانجی كه‌مایه‌تیه‌كی
مشه‌خۆر وگه‌نده‌ڵی چینی بۆرژوازی وسه‌رمایه‌دارانه. بۆیه نه‌ك
هه‌رده‌بێ خۆشباوه‌ڕی به به‌ڵێنه هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و پوچه‌كانی ئه‌م
هێزو لایه‌نه مێژوو دزێوانه وه‌لابنێن وفریوی نه‌خۆن، به‌ڵكو
هه‌رله‌ئێستاوه و به‌دوای ته‌واوبوونی ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنه‌كان،
وه‌ك ڕیزێكی سه‌ربه‌خۆ و شۆڕشگێرانه بۆ خواسته‌كان و پێكهێنانی
ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی بێنه مه‌یدانه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزب‌و
لایه‌نه میلیشیایییانه، ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌رچووه وبانخه‌ڵكه
وده‌بێ به‌خه‌باتی لێبڕاوانه‌و ڕێكخراو‌و یه‌كگرتوانه‌ی ئێوه
وه‌لابنرێ‌و ده‌سه‌ڵاتی پشت به‌ستوو به‌ئیراده‌ی ڕاسته‌وخۆی ئێوه
شۆێن بگرێته‌وه. خه‌ڵكی كوردستان شایسته‌ی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ
و كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد ویه‌كسان و خۆشگوزه‌رانی ئینسانیه،
شایسته‌ی سیسته‌مێكی حكومڕانی مه‌ده‌نییه كه‌خه‌ڵك تێیدا
موقه‌ده‌رات و چاره‌نوسی وبڕیار به‌ده‌ستی خۆی بێت.
ده‌سه‌لاتداریتی جه‌ماوه‌ری وشورایی كه‌نوینه‌رانی ڕاسته‌وخۆی
خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف وئازادانه هه‌م یاسا دانه‌رو هه‌م
جیبه‌جی كه‌رن و كۆمه‌لگایه‌كی ئازاد ویه‌كسان وسه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه
ده‌بات كه‌سه‌رجه‌م مافه‌و خۆاسته‌كانی خه‌ڵك به‌دیبێنێ،
هه‌رئێستا به‌خه‌بات وتێكۆشانی جه‌ماوه‌ری نارازی و بزوتنه‌وه‌ی
خه‌ڵك، كارێكی مومكین ومه‌یسه‌ره. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی
كوردستان ئاڵاهه‌ڵگری ئه‌م خه‌باته و پێكهینانی ئه‌م ئالۆگۆره
كۆمه‌لایه‌تییه‌یه‌ی ئێوه‌یه.
27-7-0920 |