|
کۆمیتەى فنلەندى حیزبی کۆمۆنیستى کرێکارى کوردستان، لە شارى هلسنکى
لە رۆژى 27.6.2009دا کۆریکى جەماوەرى بۆ ریبوار عارف ئەندامى
کۆمیتە رێکخست سەبارەت بە " هەلوێستى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى
کوردستان سەبارەت بەهەلبژاردنەکانى کوردستان". کە تیایدا ریبوار
عارف جەختیکردە سەر ئەو هۆیانەى کە حیزبى وادارکردوە کە موقاتەعەى
هەلبژاردنەکان بکات وهۆى سەرەکى ئەمەشى گەراندوە بۆ نەبونى ئازادىء
نەزاهەت لە پرۆسەى هەلبژاردنەکانى کوردستاندا، لەمبارەوە گەلێک
فاکتى جۆراوجۆرى هینانەیوە بیر ئامادەبوان. ویراى ئەوەش لایەنەکانى
هەلومەرجى سیاسى ئەمرۆى کوردستانى رۆشنکردەوە.
شایانى باسە کە بەشداربونى کۆرەکە بەشێوەیەکى چالاکانە دەخالەتیان
کرد لە گفتوگۆو دیالۆگێک کە لەنێو کۆرەکەدا بەرێوە چوو، کە هەرچى
زیاتر کۆرەکەى گەرم ءگورتر کردو بەناچار بۆ ماوەى نیو کات ژمیر
زیاتر کۆرەکە درێژکرایەوە. لە کۆتایدا ریبوار عارف وەلامى بەگشت
پرسیارو سەرنجى ئامادە بوان دایەوە.
ئەوەى شایانى باسە بڵاوکراوەکانى حیزب سەبارەت بە هەلبژاردنەکانى
کوردستان لەوێدا بڵاوکرانەوە.
کۆمیتەى فنلەندى حزبى کۆمۆنیستى کرێکاریى کوردستان
27.6.2009 |