|
بریارە لەمانکى کانونى دووەمى سالى تازەدا هەلبژاردنى پەرلمان
لەشارەکانى عیراق بەریوەبچیت. حزبى کۆمۆنیستى کریکارى عیراق بریارى
داوە لەم هەلبژاردنەدا بەشداربیت. ئیمە بۆ رۆشنایى خستنەسەر بنەما
سیاسى وکۆمەلایەتیەکانى ئەم سیاسەتەو شیوە و شیعارى مەرکەزى حزبى
کۆمۆنیستى کریکارى عیراق بەپیویستمان زانى لەوتویژیکدا رابەرانى
حزب بدوێنن، تا رۆشنایى زیاتر بخەنەبەردەم راىگشتى:
خه‌سره‌و سایه: تائیستا بریاری به‌شداری‌كردنی حزبی
كۆمۆنیستی كریكاری عیراقمان له‌هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی
په‌رلمانی عیراقدا وه‌ك هه‌والیك بیستووه، به‌بی ئه‌وه‌ی
كه‌هیچ به‌لگه‌نامه‌یه‌كی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌م حزبه بۆرای
گشتی بلاوكرابیته‌وه. به‌رای ئیوه بنه‌ما سیاسیه‌كانی
به‌شداریتان له‌م هه‌لبژاردنه‌دا بۆچی ده‌گه‌ریته‌وه؟
به‌واتایه‌كی‌تر بۆ به‌شداری له‌م هه‌لبژاردنانه‌دا ده‌كه‌ن؟
فارس محمود:
له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بێ ئه‌وه بڵێم كه‌به‌شداركردنمان
له‌هه‌ڵبژاردندا به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی حزب بووه و وا
بڕیاریش بوو كه له به‌یاننامه‌یه‌كی سیاسی‌دا به‌ئاشكرا ئه‌م
بڕیاره‌مان بۆ خه‌ڵكی عێراق ڕابگه‌یه‌نین. به‌لام له‌به‌ر هه‌ندی
هۆی ته‌كنیكی كه‌په‌یوه‌ندیان به ئیختیاركردنی گونجاوترین
وچالاكترین شێوه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌وه هه‌بوو، به‌تایبه‌تیش
كه‌له‌دوای ساڵی 2003 ئه‌مه یه‌كه‌م جاره حزب به‌شداری
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات، بۆیه مه‌كته‌بی سیاسی بڕیاری دا
كه له‌م باره‌وه نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی هه‌موو ڕێكخستنه‌كانی
حزب بكات و له‌لایه‌كی تریشه‌وه خۆی بۆ سازدانی كۆنگره‌یه‌كی
ڕۆژنامه‌گه‌ری ئاماده‌بكات تا له‌وێدا هه‌ڵوێستی به‌شداری
كردنمان ڕاگه‌یه‌نین، وه به‌یاننامه‌ی حزبیش له‌م ڕۆژانه‌دا
ده‌رچووه.
به‌لام ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه حزب پێویستی به‌بنه‌مایه‌كی
سیاسی تایبه‌ت نییه بۆئه‌وه‌ی به‌شداری بكات، هه‌رچه‌نده من
له‌پرسیاره‌كه‌تان تێده‌گه‌م و مه‌به‌ستان ئه‌وه‌یه كه‌بڵێین
بۆچی بڕیاری به‌شداریتان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا داوه و له‌وانه‌ی
پێشووتردا بایكۆتان كردووه؟ له‌ڕاستیدا ئه‌مه پرسیارێكی
واقعییه‌و له‌ئاستێكی فراواندا مه‌تره‌حه.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری عێراق حزبێكی سیاسی واقعی و زیندووه‌و
خاوه‌نی هیچ حوكمێكی سیاسی تایبه‌ت و جێگیر نییه كه‌له
هه‌موو كات و شوێنێكدا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م حوكمانه‌وه بڕیاری
به‌شداری كردن وه‌یا نه‌كردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بگرێته‌به‌ر.
ئه‌م حزبه له‌هه‌ر قوناغێكی دیاریكراودا، له‌هه‌لومه‌رجه
سیاسیه‌كان ده‌ڕوانێ و له‌وێوه بڕیاری خۆی هه‌ڵده‌هێنجێ و
له‌به‌ر رۆشناییان تاكتیكی گه‌نجاو ده‌گرێته‌به‌ر.
به‌ڕای من هه‌لومه‌رجه‌كانی ئه‌مڕۆ كه‌میان جیاوازی نییه
له‌وانه‌ی دوێنێ: هه‌لومه‌رجی شه‌ڕو داگیركاری ئه‌مریكا
میلیتاریزم، سیاسه‌تێكی درێژماوه‌ی خوڵقاندبوو، شه‌ڕی ته‌سفیه
كردن و تایفه‌گه‌ری، كوشتن له‌سه‌ر بنه‌مای ناسنامه،
په‌لاماردانی ڕێكخراو وبه‌زۆر كۆچ پێكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردن
وداسه‌پاندنی دیمۆگرافیایه‌كی دیاركراو كه‌گشت فه‌زا
سیاسه‌سیه‌كه‌ی گۆڕی بوو بۆ شه‌ڕی تایه‌فه‌گه‌ری نیوان سوننه‌و
شیعه وئه‌مه‌ش زیه‌نی كۆمه‌ڵگای شێواندبوو، وه‌ناڕۆشنی و
ئاژاوه‌ی سیاسی خۆی بالا ده‌ست كردبوو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای دوای
قوناغی جه‌نگ.. هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌و ئه‌م هه‌لومه‌رجانه
وایان كردبوو كه قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ته‌نانه‌ت
له‌ئاستیكی مه‌عقولدا، وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی بێ‌نرخ وبێمانا و بی
ناوه‌ڕۆك سه‌یر بكرێ. له‌لایه‌كی تریشه‌وه شاهیدی ئه‌وه‌ین
كه‌ئه‌مڕۆ ڕه‌وتی پرۆسه‌كه و كێشمه‌كێشی نێوان لایه‌نه سیاسیه
جیاجیاكان به‌هه‌موو ڕه‌نگه‌كانیانه‌وه، سروشتێكی سیاسی
وكۆمه‌لایه‌تی گه‌وره‌یان به‌خۆوه گرتووه. یانی جۆرێك
له‌ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌شویشه‌ی كه دووای ساڵی 2003 به‌سه‌ر
زه‌ینی خه‌ڵكدا هه‌ڵی كردبوو، ڕه‌ویوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش فرسه‌تی
گه‌وره‌ی بۆ جه‌ماوه‌ر پێكهێناوه تا به‌م یان به‌وجۆره و
له‌ئاستێكی مه‌عقولدا بتوانن له‌م هه‌لبژاردنه‌دا هوشیارانه
ئختیار بكه‌ن. له‌مه‌ش زیاتر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رلمانی
عێراق بۆ 4 ساڵی داهاتوو، سالانێكی یه‌كجار گرنگه و ماوه‌یه‌كی
زۆری له‌به‌رده‌م هه‌لومه‌رجه‌كانی عێراقدا پێكهیناوه كه
به‌دڵنیاییه‌وه گۆڕانكاری گه‌وره له‌م ماوه‌یه‌دا دَینێته
كایه‌وه.
به‌م جۆره هه‌لومه‌رجه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی جیاوازن له‌پێشوو
كه‌بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌هۆیه‌وه هه‌ڵوێستی
به‌شداری نه‌كردن له‌په‌رله‌مانی پێشوو، وه‌یا له‌به‌رامبه‌ر
ده‌ستور و شتی له‌مبابه‌ته‌دا بگرینه‌به‌ر. پێشم وایه ئه‌مه
هه‌ڵوێستێكی دروست بوو. به‌لام بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستی به‌شداری
نه‌كردن به‌ڕای من هه‌ڵه‌یه و له‌باری سیاسییه‌وه ده‌كاته
ئه‌وه‌ی كه ئێمه به‌ده‌ستی خۆمان خه‌ریكین خۆمان په‌راوێز
ده‌خه‌ین له‌نێو هه‌ڵومه‌رجێكدا كه كۆمه‌ڵگا به‌نێو كێشمه‌كێشێكی
سیاسی گه‌وره‌دا تێپه‌ڕده‌بێ وئامانجی هه‌موو لایه‌ن و هێز
وڕه‌وته بۆرژوازیه‌كان ڕووی له‌بڕانه‌وه‌ی چاره‌نوسی ده‌سه‌لات
له‌عێراقدا كردووه. هه‌ر ئه‌مه‌ش سیمایه‌كی تایبه‌تی به 4ی
ساڵی داهاتوو ده‌به‌خشێ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌وه
له‌به‌رچاوبگرین هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كشێنه‌وه و كۆتایی
به‌داگیركاری دێت وبه‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌رگای گه‌وره بۆ
كێشمه‌كێشێكی چالاك له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كاندا، به‌ئاراسته‌ی
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له‌عێراقدا، ده‌كاته‌وه. ئه‌م
هه‌لومه‌رجه‌ش ته‌نها ده‌رگا بۆ ئه‌و هێزانه‌ی ده‌خاڵه‌تیان
هه‌یه ناكاته‌وه به‌ڵكو بوواریش بۆهێزی سیاسی تر دێنێته
كایه‌وه، له‌وانه بۆئێمه‌و بزوتنه‌وه وحزبه‌كه‌مان. تا سود له
فرسه‌تی كرانه‌وه‌ی سیاسی بۆ ده‌خاڵه‌ت كردن
له‌هه‌لومه‌رجه‌كاندا وه‌ربگرین و توانای كۆمۆنیزم به‌ره‌و
دیاركردنی چاره‌نوسێكی تری كۆمه‌لگا ئاڕاسته بكه‌ین.
خه‌سره‌و سایه: ئه‌وه‌ی ئاشكرایه مه‌سه‌له‌ی نه‌زاهه‌ت
له‌هه‌لبژاردنه‌كاندا خالیكی بنه‌ره‌تییه بۆبه‌شداری‌كردنی
كۆمۆنیسته‌كان له‌هه‌ر هه‌لبژاردنیكدا، وه‌هه‌ر ئه‌م خاله‌ش
به‌بنه‌مایه‌ك وه‌رگیرا بۆ موقاته‌عه‌كردنی هه‌لبژاردنه‌كانی
سالی 2003ی ئایا پیتان وایه له‌مباره‌وه ئالوگۆریك پیكهاتووه،
له‌كاتیكدا هه‌مان ده‌سته‌وتاقمی قه‌ومی وئیسلامی و ئه‌حزابی
میلیشیایی به‌دریژه‌كیشانی داگیركاری ئه‌مریكاوه له‌سه‌ركارن
وهه‌لبژاردنیان وه‌ك سیناریۆیه‌یك به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه؟
به‌واتایه‌كی‌تر تاچه‌ند زه‌مانه‌تی مه‌رجی نه‌زاهه‌ت وپرۆسه‌ی
ده‌نگدانی ئازادانه له‌ئارادایه بۆبه‌شداری‌كردنی خه‌لك و
ئیوه؟
فارس محمود: هه‌روه‌ك له‌وه‌لامی پێشوودا باسم كرد،
مه‌سه‌له‌ی نه‌زاهه‌ت ته‌نها خاڵێكی میحوه‌ری نییه وه‌یا خاڵێك
نه‌بوو بۆ بڕیاردانه‌كانی پێشوومان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌ڵكو جه‌وهه‌ری هه‌ڵوێسته‌كانمان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی
پێشوو، پشتی به‌هه‌ندی مسه‌سه‌له و ئه‌و هه‌لومه‌رجانه
به‌ستبوو كه كۆمه‌ڵگا پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بوو. ده‌كرێ نه‌زاهه‌ت
هۆكارێك بێت له‌م باره‌وه به‌لام ته‌نها هۆكارێكی سیاسی نییه.
چونكه ئه‌و خاڵه‌ی كه ناوه‌ڕۆكی واقعی و په‌سه‌ند كرا‌و
له‌هه‌ڵبژاردن ده‌ستێنێته‌وه، په‌یوه‌ندی به‌هه‌لومه‌رجێكی
فراوانتره‌وه هه‌یه‌ن، له‌وانه شه‌ڕو داگیركاری وته‌شویشی
سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی وله‌ئارادابوونی میلیشیا و شه‌ڕی
تایه‌فه‌گه‌ری . هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌پێشتر ئاماژه‌م پێكردن.
ئێمه هیچ دودڵییه‌كمان نییه له‌وه‌ی كه‌ئه‌م هه‌ڵبژاردنه
خاوه‌نی ئاستێكی مه‌عقول له‌نه‌زاهه‌ت نییه، به‌لام قسه
له‌سه‌ر به‌شداری كردنێكی ئازادانه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌ڕای من
مه‌سه‌له‌یه‌كه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنه‌ما مادییه‌كان.
ئه‌وه‌تا هه‌رئێستا سود له‌هه‌ژاری وبژێوی خه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ
وله‌ڕێگای دابه‌شكردنی به‌تانی وكارتی ته‌له‌فۆن وكه‌ل وپه‌لی
نێوماڵ و شتی له‌م جۆره‌و له‌ڕێگای به‌خشینه‌وه‌ی پاره به‌سه‌ر
سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ده‌ست وپێوه‌نده‌كانیاندا مادده كراوه
به‌هۆیه‌ك بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵك. بۆ زانیاری زیاتریش ئه‌حزابێكی
دیاری كرا‌و هه‌ن كه‌خه‌ریكی كڕینی ده‌نگی خه‌ڵكن له‌ڕێگای
دامه‌زران و پێدانی وه‌زیفه‌وه و ئه‌مه‌یان كردۆته ڕه‌هنی
وه‌رگرتنی ده‌نگی خه‌ڵك. هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه ناتوانێ
له‌ئارادابێت كاتێك ولات له‌لایه‌ن میلیشای و هێزگه‌لێكه‌وه
به‌ڕێوه‌ببرێت كه‌ده‌ستیان سوربووه به‌خۆێنی هه‌زاران خه‌ڵكی
بێ‌تاوان و ئه‌وانیان له‌نه‌بوونی و هه‌ژاری تائه‌وپه‌ڕدا
ڕاگرتبێت. به‌ڕای من قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی ئازادانه
قسه‌یه‌كی بوچه.
به‌لام ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی كه مه‌ترحه بریتیه له كه‌شو
هه‌وایه‌كی كراوه‌ی سیاسی كه‌ئێستا له‌عێراقدا هه‌یه. ئه‌م
كرانه‌وه‌یه‌ش به‌رئه‌نجامی ناكۆكیه‌كانی نێو پڕۆسه‌ی سیاسی و
هاوسه‌نگی نێوان ئه‌و هێزه سیاسیانه‌یه كه‌ناتوانن وه‌زعه‌كان
به‌پێی ئامانجێك كه‌هه‌یانه حه‌سم بكه‌ن. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌یه
كه‌حزب به‌شداری ده‌كا و ده‌یه‌وێت سود له‌م هه‌لومه‌رجانه
وه‌ربگرێ وبه‌كاری بهێنێ بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ئه‌جندای سیاسی
خۆی. به‌تایبه‌تی به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی
داهاتوو ڕووی له‌وه‌یه تا حزب به‌ده‌نگی به‌رز په‌لاماردانێكی
سیاسی به‌دژی گشت ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی
كه‌له‌پشتیه‌وه ڕاوه‌ستاوان و هۆكاری درێژه‌كێشانی ئه‌م
هه‌لومه‌رجانه‌ن، بخاته‌ڕێ. حزب بانگه‌وازی ئه‌وه‌یه كه‌نابێ
ئالای ئازادی و یه‌كسانی و خواست و ئاواته‌كانی جه‌ماوه‌ر
له‌شه‌پۆلی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بنه‌وێ، به‌ڵكو ده‌بێ ته‌واوی
هێز و توانای جه‌ماوه‌ری ناڕازی وه‌گه‌ڕبخرێ له‌دژی تالانی
و گه‌نده‌ڵی وسه‌ركوتی ماف و ئازادیه‌كان. ده‌بێ له‌ڕۆژه‌كانی
شه‌ڕی سیاسی گه‌رم و چالاكدا به‌ره‌و به‌دیهێنانی خواسته
بنه‌ڕه‌تیه‌كانی جه‌ماوه‌ر، هه‌نگاو هه‌ڵگیرێ. ئامانجی ئێمه
به‌هێز كردنی كۆمۆنیزمه له‌ڕێگای پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی و
كۆمه‌لایه‌تی و واقعیه‌وه، هێزگرتنی كۆمۆنیزمیش ده‌توانێ
جه‌ماوه‌ر له‌ڕۆژی ڕزگاربوونی خۆی نزیك بخاته‌وه.
خه‌سره‌وسایه: ئیمه ئاگادارین كه‌له‌پرۆسه‌یه‌كی راویژكاریدا
رابه‌ری حزبی كۆمۆنیستی كریكاری عیراق له‌به‌رامبه‌ر
هه‌لبژاردنی په‌رلمانی كۆردستاندا كه‌له25/7 دابه‌ریوه‌چوو،
پیداگری له‌سیاسه‌تی موقاته‌عه‌ی هه‌لبژاردن كرد، به‌لام
هه‌لویستی ئیستای له‌هه‌لبژاردنی په‌رلمانی عیراقدا به‌شداری
كردنه، ئایا ئه‌مه دوورویی‌یه‌كی پیچه‌وانه له‌سیاسه‌ت
وهه‌لویستگیردا نیشان نادات، له‌كاتیكدا مه‌وازن وهه‌لومه‌رجه
زاله‌كان به‌سه‌ر هه‌ردووك هه‌لبژاردنه‌كاندا پێناچیت
جیاوازی‌یه‌كی ئه‌وتویان هه‌بیت؟ ئیوه ئه‌م دوو حاله‌ته چۆن
ته‌بریرده‌كه‌ن بۆكۆمه‌لگا؟
فارس محمود: جیاوازیه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی
له‌كوردستان سازدرا و ئه‌وه‌شی ئێستا له‌عێراقدا به‌ڕێوه‌یه.
ڕاسته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێستا كه‌له‌عێراق بڕیاره به‌ڕێوه
بچَیت، له‌نێو كه‌شو هه‌وای توندوتیژی و كوشتن و
ته‌قینه‌وه‌دایه و به‌گشتی له‌نێو فه‌زایه‌كدایه كه‌ئارامی
وئاسایش له‌گۆڕ نییه، به‌لام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌ژێر سایه‌ی
هه‌لو مه‌رجێكی سیاسی یه‌كلانه‌بووه و له‌نێو كێشمه‌كێشیكی
سیاسی قوڵ و تونددا به‌ڕێوه ده‌چێت كه‌هه‌موو ڕه‌وته سیاسیه
عێراقیه‌كان تێده‌كۆشن له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه مه‌سه‌له‌ی
ده‌سه‌لاتی سیاسی و حكومه‌ت یه‌كلا بكنه‌وه. كه‌دیاره ئه‌مه‌ش،
ئێمه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر كوردستان و
خه‌ڵكی كوردستان داده‌نێ ، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر جۆری
په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی. یانی له‌به‌ر
ڕۆشنایی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، سروشتی ئه‌م په‌یوه‌ندیه
له‌ته‌واوی وورده‌كاریه‌كانیدا دیاری ده‌كرێ و كاریگه‌ری
ڕاسته‌وخۆش به‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی كوردستان وبژێویانه‌وه
جێ‌دێڵێت.
به‌لام ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكی خێرا له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی
كوردستان بده‌ین ئه‌وه ده‌بینین حاڵه‌ته‌كه جیاوازه.
هه‌رچه‌نده هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كوردستان بوعدێكی نێوخۆیی
فراوانی هه‌بوو به‌لام كاریگه‌ریه‌كی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی له‌سه‌ر
سروشتی هاوسه‌نگی ڕه‌وت وهێزه سه‌ره‌كیه‌كان له‌ئاست عێراقدا
به‌گشتی دانه‌نا. ته‌نانه‌ت هاتنه كایه‌وه‌ی "لیستی گۆڕان"یش
هیچ ئاسه‌وارێكی جیاوازی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كوردستان
به‌مه‌ركه‌زه‌وه دانه‌نا. چونكه ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه‌به‌شی
زۆری هێزه كوردستانیه‌كان، تێیدا ده‌جوڵێنه‌وه هه‌رخودی
ڕه‌وتی ناسیونالیستی كورد(كوردایه‌تی) خۆیه‌تی نه‌زیاتر.
به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌لومه‌رجه‌كانی ئێستای عێراق ئاڵوگۆڕی خێرا
و جدی و فراوانی له‌خۆ گرتووه و ڕه‌نگه ئه‌نجامی واشیان
لێبكه‌وێته‌وه كه‌له‌حساباتی هیچ لایه‌نێكدا نه‌بووبێت.
گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كوردستان له‌شێواز و نمونه‌كه‌یدا بۆ
ڕێكخستنه‌وه‌ی" نێوماڵی خۆ" له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانی
كوردستانه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو گرنگیه‌یكه‌ی له پته‌وكردنی
"ماڵی خۆ" وجێگا وڕێگای هه‌ردوو حزبی ناسیونالیستی یه‌كیتی
وپارتیدا بوو، به‌ڕووی حكومه‌تی مه‌ركه‌زیدا. به‌لام دۆخی
سیاسی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێستای په‌رلمانی عێراق، زۆرتر
كراوه‌تره له‌چاو هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوی كوردستاندا. ئه‌وه‌ی
كوردستان زۆرتر كۆنترۆڵكراوبوو وه‌ئه‌نجامه‌كه‌شی له‌پێشه‌وه
تاراده‌یه‌كی زۆر زانراوبوو.
ئالێره‌وه ڕوانگه‌ی ڕابه‌ری حزبمان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كاتێك
له‌گه‌ڵ هاوریانمان له‌حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستاندا
كه‌وتینه ڕاوێژه‌وه. هه‌ر ئه‌مه بۆچوونی ئێمه بوو كه‌كاتی
خۆی به‌ڕابه‌ری حزبمان له‌كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند
و وه‌لاممان دانه‌وه. وه ووتیشمان حزبی كوردستان مافی ته‌واوی
خۆی هه‌یه كه چ هه‌ڵوێستێكی پێ باشه ئه‌وه بگرێته‌به‌ر.
هاوكات ووتمان بڕیاری حزبی كوردستان بۆئێمه بڕیارێكی
به‌ته‌واوی موعته‌به‌ر.
خه‌سره‌و سایه: هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دوو هه‌لویسته
جیاوازه‌ی كۆمۆنیزمی كریكاری له‌به‌رامبه‌ر هه‌لبژاردنه‌كانی
كوردستان وعیراقدا كه‌دووئاراسته‌ی پیچه‌وانه‌ی به‌شداری‌كردن
وموقاته‌عه‌ی گرتۆته‌خۆی، به‌وه لیك ده‌داته‌وه كه كۆمۆنیزمی
كریكاری له‌ناوچه‌كه‌دا توشی سه‌ره‌گیژه‌ی سیاسی و نه‌زه‌ری
بووه له‌به‌رابه‌ر هه‌لبژاردنه‌كاندا.. ئیوه وه‌لامتان بۆئه‌م
بۆچوونه چیه؟ ئایا هه‌له‌یه‌ك له‌ئارادایه؟
فارس محمود:
به‌ڕای من ئه‌نجامگیری كه‌سێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه كه
هه‌ڵبژاردنه‌كان " سه‌ره‌گێژه‌ی سیاسی و نه‌زه‌ری " له‌ئاست
بزوتنه‌وه‌كه‌مان، بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاری،
له‌ناوچه‌كه‌دا پیكهێناوه، ئه‌نجامێكی پێشتر بووه
كه‌له‌زه‌ینی ئه‌و كه‌سه خۆیدایه، به‌رله‌وه‌ی له‌شوێنێكی
تردا بوونی هه‌بێت. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردن ( به‌هه‌موو
وورده‌كاریه‌كانیه‌وه) و شوێنی له‌سیته‌می فكری وسیاسی
ئێمه‌دا ڕۆشن وقوڵ و به‌هێزه تا ئاستێكی زۆر. به‌لام هه‌ڵوێست
له‌م یان ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، له‌م یان له‌و ناوچه‌یه‌دا، به‌ڕای
من له‌وه زیاتر تێپه‌رناكات كه"تاكتیكێكی" بۆ بگرینه‌به‌ر.
تاكتیكێك كه‌ڕووی له‌و ئامانجه‌یه كه‌چون بتوانین كۆمۆنیزمی پێ
به‌هێز بكه‌ین. په‌رلمان بۆئێمه ڕێگایه‌ك نییه بۆ شۆرش و
گه‌یشتن به‌ده‌سه‌لاتی سیاسی. بۆرژوازی ئه‌مه‌ی پێ قه‌بوڵ
ناكرێ و ئێمه له‌م باره‌وه كه‌مترین خۆشباوه‌ڕیمان نییه.
هه‌ربۆیه به‌رامبه‌ر به‌هه‌ر قوناغێك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌م
پرسیاره مه‌ترحه بۆمان: به‌شداری له‌فلانه هه‌ڵبژاردندا
تاچه‌ند ده‌توانێ كۆمۆنیزم به‌هێز بكا و بتوانێ به‌رنامه‌و
ستراتیژی خۆی به‌هۆیه‌وه بباته پێشه‌وه؟ ئه‌مه هه‌موو ئه‌و
شته‌یه كه‌له‌مباره‌وه له‌ئارادایه.
ئێمه 3 حزبین و له3ی ناوچه‌ی زیندوو جیاوازدا كارده‌كه‌ین.
له‌سه‌ر ئه‌م بناغه‌یه‌ش 3 حزبین. حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری
كوردستان‌مان پێكهێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاری كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌لومه‌رجه‌كانی دوای ساڵی
2003 چوارچێوه‌یه‌كی گونجاونه بوو بۆ وه‌لامدانه‌وه
به‌مه‌سه‌له‌كانی كۆمۆنیزم له‌كوردستاندا. حزبی كۆردستانمان
بۆیه پێكهێنا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی كوردستان جیاوازه و
دروست نییه هه‌موو جاریك فلانه هه‌ڵوێستی حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاری عێراق ته‌عمیم بكه‌ین به‌سه‌ر حزبی كوردستاندا. كوردستان
كۆمه‌ڵگایه‌كی تره و هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و
هاوسه‌نگی هێزه‌كانی جۆرێكی تره وگرفتی تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه. حزبی كوردستان‌مان بۆیه پێك هێنا تا ده‌ستی خۆمان
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م وه‌زعانه‌دا نه‌به‌ستین و هه‌میشه كراوه بێت
بۆ مامه‌ڵه‌كردنمان له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌لومه‌رجه تایبه‌تیانه‌دا.
ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كه بۆ واقعی سیاسی و عه‌قلانیه‌تی سیاسی
ئێمه و بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاری و مامه‌ڵه‌كردنی
له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگادا.
ئه‌گه‌ر پرسیارم له‌سه‌ر هه‌ردوو هه‌ڵوێسته‌كان له‌مه‌ڕ
هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عێراق لێده‌كه‌یت، ئه‌وا وه‌لامی من
ئه‌وه‌یه كه هه‌ردووكیان هه‌ڵوێستی دروستن. دروستن چونكه
هه‌ردوو هه‌ڵوێسته‌كه په‌یوه‌ندیان به دوو دۆخی جیاوازه‌وه
هه‌یه. به‌ڕای من ئه‌وه‌ی له‌م دۆخانه‌دا پێ وایه كه‌ده‌بێ
هه‌ردوولا وه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێستیان له‌هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كان ببێت
ئه‌ویش چ به"به‌ڵی" بێت، یان به"نا"، ئه‌وا مامه‌ڵه‌یه‌كی
"دۆگم"ی كردووه وبه‌شیوه‌یه‌كی ئایدیۆلۆژی و وشك وبێگیان
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕوانیوه و له‌پێشه‌وه وه‌لامێكی
ئاماده‌كراوی بۆ هه‌موو دۆخه جیاوازه‌كان به‌ده‌سته‌وه گرتووه.
به‌ڕای من ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و ناسیاسیه له
مامه‌ڵه‌كردن به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
له‌كۆتایدا هه‌روه‌ك باسم كرد ئێمه هه‌ڵوێستێكی ڕاگه‌یاندراومان
له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا ڕانه‌گه‌یاند به‌ڵكو مه‌كته‌بی
سیاسی حزبمان وه‌لامی داوای ڕابه‌ری حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری
كوردستانی داوه‌ته‌وه، ئه‌مه هه‌موو مه‌سه‌له‌كه بوو، چونكه
حزبی كوردستان خاوه‌ن مافی بڕیاردانی سه‌ربه‌ۆخی خۆیه‌تی
له‌سه‌ر هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌كی كوردستان.
خه‌سره‌و سایه: ئه‌و رایه هه‌یه كه‌به‌شداری‌كردن
له‌هه‌لبژاردندا ریگایه‌كه بۆ به‌دیهینانی ئیسلاحاتی سیاسی و
ئابووری، تاچه‌ند ئه‌م ئامانجه له‌به‌رنامه‌ی ئیوه‌دا هه‌یه؟
به‌واتایه‌كی‌تر پیتان وایه چاكسازی سیاسی وئابووری له‌ریگای
په‌رلمانیكه‌وه ده‌بیت كه‌سه‌رتاپا میلیشیایی و حزب و لایه‌نی
تیره‌گه‌ری تییداچالاكه‌و داگیركاریش زاله‌به‌سه‌ریدا؟
فارس محمود:وه‌لام دانه‌وه به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندی
به‌شتێكی تره‌وه هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه بۆچوونی ئێمه
چییه له‌سه‌ر په‌رلمانی ئێستا له‌وولاتێكی وه‌ك عێراقدا،
ته‌نانه‌ت بۆچوونمان چییه له‌سه‌ر هێزه گه‌لێكی میلیشیایی
كه‌له گۆره‌پانه‌كه‌دان، بۆچوونمان چییه له‌سه‌ر هاوسه‌نگی ئه‌م
هێزانه كه‌له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ری عێراقن. به‌ڕای
ئێمه ئه‌وانه‌ی كه‌چاویان بڕیوه‌ته هه‌ڵبژاردن و ده‌یانه‌وێت
له‌م ڕێگایه‌وه چاكسازی به‌دی بهێنن له‌كۆمه‌ڵگادا وباری
ژیانی كرێكاران و ژنان و لاوان به‌ره‌و باشبوون به‌رن به‌داخه‌وه
خۆیان ده‌خانه نێو وه‌همێكی گه‌وره‌وه. بانگه‌وازی ئێمه له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆئه‌وه‌یه زۆرترین كورسی په‌رلمان به‌ده‌ست
بهێنین، ئه‌مه گومانی تێدانیه، به‌لام نه‌ك بۆئه‌وه‌ی
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌بێت كه‌ده‌توانین چاكسازی بكه‌ین،
به‌ڵكو ئه‌مه له‌پێناوی چونه نێو كێشمه كێشه سیاسیه‌كاندایه،
بۆئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی ئازادی ویه‌كسانی له‌ئاستێكی
فراوانی كۆمه‌لایه‌تیدا بخه‌ینه‌ڕوو. ئامانجی ئێمه
له‌به‌شداریكردن برتییه له‌به‌هێزكردنی كۆمۆنیزم و حزبه‌كه‌ی
له‌عێراق. فه‌رزی چاكسازی له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه و به‌پله‌ی یه‌كه‌م
له‌م ڕێگایه‌وه نایه‌ت، به‌ڵكو له‌ڕێگای ڕێكخستنی هێزی
جه‌ماوه‌ر و كۆكردنه‌وه‌ی ویه‌كگرتوكردنیه‌وه له‌ده‌وری
ئاسۆیه‌كی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی ڕادیكاڵی دیاریكراودا به‌دی
دێت. چاكسازی سیاسی وئابووری له‌ڕێگای په‌رلمانه‌وه به‌دی
نایه‌ت، به‌ڵكو له‌هێزیكی مادی وكۆمه‌لایه‌تییه‌وه به‌دی دێت
كه‌بناغه‌ی فشارهێنانه‌و ده‌توانێ مافه‌كان به‌سه‌ر"سه‌ره‌وه"
وئه‌جدای سه‌ره‌وه‌دا بسه‌پێنێ.
خه‌سره‌وسایه: ئیمكان وئاماده‌یی حزب بۆبه‌شداری له‌م
هه‌لبژاردنه‌دا چه‌نده وتاچه‌ند مه‌لزوماتی به‌شداری
چالاكانه‌تان هه‌یه؟
فارس محمود:
حزبی ئێمه له‌گه‌ڵ قوناغێكی گرنگی سیاسی وجدی به‌ره‌و ڕووه.
ئه‌م قوناعه‌ش پێویستی به هه‌ڵسوڕانێكی چالاك و فراوان
هه‌یه.به‌شێكی ئه‌م هه‌ڵسووڕانه‌ش هه‌وڵدانه بۆ دابینكردنی
پێداویستی‌یه‌كانی سه‌ركه‌وتنی حزب له‌كه‌مپینی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا. نامه‌وی لێتان بشارمه‌وه ئێمه
له‌گه‌ڵ ئاسته‌نگیه‌كی گه‌وره‌ی ئیمكاناتی مالی به‌ره‌و ڕووین،
به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر خۆمان له‌گه‌ڵ سامانی خه‌یاڵی
لایه‌نه‌كانی تردا به‌راورد بكه‌ین كه‌له‌ڕێگای دزین و تالانی
وبه‌كارهێنانی سامانی گشتیه‌وه به‌ده‌ستیان هێناوه. به‌لام
ئه‌ركمانه كه‌ئه‌م كۆسپه وه‌لانێین وبه‌سه‌ریدا زاڵببین.
هه‌رلێره‌ش فرسه‌ت وه‌رده‌گرم تا بانگه‌وازی جه‌ماوه‌ری كوردستان
بكه‌م بۆ پشتیوانی مالی تا لیستی حزب، "لیستی ئازادی
ویه‌كسانی" كه‌لیستی خۆیانه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێ.
به‌ڕاشكاوی ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه‌لاوازی مالی
ناته‌واویه‌كی گه‌وه‌رو مه‌ترسیداری سه‌ر ڕێگامانه.
خه‌سره‌وسایه: به‌رنامه‌و شیوازی به‌شداریتان
له‌هه‌لبژاردنه‌كاندا چۆنه؟ یانی شیعاری مه‌ركه‌زی و
به‌لینه‌كانتان به‌خه‌لك چین وده‌تانه‌ویت چ شتیك بۆخه‌لك
له‌ریگای به‌شداریتانه‌وه به‌دیبهینن؟
فارس محمود:
شێوازی كاركردنمان له‌هه‌ڵبژاردنی ئێستای عێراقدا جیاوازی
ئه‌وتوی نییه له‌وچوارچێوه‌یه‌ی كه‌بۆ بۆشداری كردن زانراوه.
ئه‌ویش هه‌ستانه به پروپاگه‌نده كردن له‌نێو جه‌ماوه‌ر و
به‌ستنی كۆبوونه‌وه و په‌یوه‌ندی كردنی ڕابه‌ری حزب به
توێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵه‌وه، هه‌روه‌ها سود وه‌رگرتنێكی
فراوان له‌مینبه‌ره‌كانی ڕاگه‌یاندن وهه‌ڵسوورانی بێوچانی
ڕێكخستنه‌كانمان بۆ قانع كردنی خه‌ڵك تا ده‌نگ به‌حزب بده‌ن.
كه‌دیاره وه‌زعی مالیمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆیه‌كانی
پڕوپاگه‌نده كردن و كه‌مپینه‌كه‌مان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا
داده‌نێ.
به‌لام له‌باره‌ی سه‌ره‌كیترینی ئه‌و خواسته فه‌وری‌یانه‌وه
كه‌حزب ده‌یه‌وێت له‌ڕێگای لیسته‌كه‌یه‌وه به‌خه‌ڵكی بناسێنێ
ده‌بێ ئه‌وه‌بڵێم كه ئێمه له‌هه‌وڵی په‌سه‌ندكردنی
به‌لگه‌نامه‌یه‌كداین كه‌ئێستا له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسیدایه
تاپه‌سه‌ند بكرێ. وه‌ك ڕای شه‌خسی خۆشم وله‌ئه‌نجامی
موناقه‌شه نێوخۆییه‌كانماندا پێم وایه ئه‌م خواستانه سه‌ره‌كین:
دابینكردنی خزمه‌تگوزاری له‌وانه ئاو‌و كاره‌با، مافی هاولاتی
یه‌كسان، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ناسنامه‌ی درۆزنانه كه‌به‌زۆر
كراوه به‌به‌ر زۆرینه‌ی دانیشتواندا وكۆتایی هێنان به
هه‌رجۆره جیاكاریه‌ك كه‌له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ناسنامه‌یه
دروستكراوه. دابینكردنی بیمه‌ی بێكاری بۆ هه‌موو كه‌سانێكی
ئاماده به‌كار، ئازادی هه‌ڵسوورانی سیاسی و ڕاده‌ربڕین و
ڕێكخراو بوون و خۆپێشاندان. یه‌كسانی ته‌واو له‌نێوان ژن و
پیاودا، جیایی دین له‌ده‌وڵه‌ت وپه‌روه‌رده وفێركردن،
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان، مافی خه‌ڵكی كوردستان بۆ
به‌رپاكردنی ڕیفراندۆم تاچاره‌نوسی خۆیان بڕیاربده‌ن.
ئازادكردنی هه‌موو ئه‌و زیندانیانه‌ی كه‌تاوانیان له‌سه‌ر
نه‌چه‌سپیوه و.. هیتر.
خه‌سره‌و سایه: ئایا ئاماده‌ن له‌گه‌ل لایه‌نی‌تردا لیستی
هاوبه‌ش پیكبهینن یان حزب به‌ته‌نها وه‌كخۆی به‌شداری ده‌كات؟
فارس محمود:له‌ڕوانگه‌ی پره‌نسیپه‌وه، حزب ده‌رگای كراوه‌یه بۆ
هه‌ر حزب و هێزێكی سیاسی كه‌به‌رنامه‌و ئه‌جداكه‌ی هه‌ڵگری
كه‌مترین هه‌وڵدان بێت بۆ به‌دیهێنانی خواسته فه‌وریه‌كانی
جه‌ماوه‌ر، هه‌ربۆیه ئێمه به‌ربه‌ستێك نابینینه‌وه له‌به‌رده‌م
به‌شداری هاوبه‌شی حزبدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا.
خه‌سره‌وسایه: ئاشكرایه كه‌هه‌لبژاردن بۆپه‌رلمانی عیراقی
شاره‌كانی كوردستانیش ده‌گریته‌وه.. له‌مباره‌وه چ
هاوئاهه‌نگیه‌كیتان له‌گه‌ل حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان
كردووه وچۆن سیاسه‌تی به‌شداری‌كردن له‌هه‌لبژاردنه‌كاندا
پیكه‌وه ده‌به‌نه پیشه‌وه؟ به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی پیشنیاری
هه‌ردوو حزب چۆن ده‌بینن؟
فارس محمود: حزبی كۆمۆنیستی كریكاری كوردستان، حزبێ ئێمه‌شه
كه‌له‌ناوچه‌یه‌كی جوگرافی تردا كارده‌كات. به‌له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی ئێستای عێراق شاره‌كانی كوردستانیش
ده‌گرێته‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ین بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ
به‌لیسته‌كه‌ی ئێمه بده‌ن، یانی ده‌نگ به‌لیستی ئازادی
ویه‌كسانی بده‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه‌سه‌ڕه‌رای ئه‌و
قسه‌وباسانه‌ی كه‌له‌نێوان من و هاوڕێ عوسمانی حاجی مارف،
سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری
كوردستاندا، له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، بوومانه، هاوكات
مه‌كته‌بی سیاسی حزبمان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌دا
بڕیاریدا، كه وه‌فدێكی مه‌كته‌بی سیاسیمان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ سكرتیری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی كوردستاندا گرێ بدا و
له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی گرنگ له‌وانه مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی
په‌رلمانی عێراق و هه‌ڵوێستی حزبمان ڕاوێژ بكه‌ن. هه‌رچه‌نده
حزبی كوردستان تائێستا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی
په‌رلمانی عێراق ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌لام هاوڕێ عوسمان له‌م
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی ته‌ئكید كردووه كه‌سه‌رشه‌رای
ئه‌وه‌ی كه‌حزبی كوردستان هه‌ر هه‌ڵوێستێك له‌م هه‌ڵبژاردنه
بگرێته‌به‌ر، به‌لام به‌ته‌واوی له‌سه‌نگه‌ری حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاری عێراقدا ڕاده‌وه‌ستێ وهه‌موو توانایه‌كی سیاسی ومادی
و معنه‌وی وكادره‌كانی ده‌خاته خزمه‌تی كه‌مپینی حزبمانه‌وه
له‌كاتی ده‌ست پێكردنی هه‌لمَه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هه‌رلێره‌شدا ده‌مه‌وێ ته‌ئكید له‌وه بكه‌مه‌وه كه‌هه‌ڵوێستی
حزبی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه، هه‌رچیه‌یك بێت بۆئێمه
موعته‌به‌ره، ئێمه‌به گرنگی پێدانێكی گه‌وره‌وه ده‌ڕوانینه
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستان و ده‌خاڵه‌ت كردنی له‌هه‌وڵ و
تیكۆشانی حزبماندا، هه‌روه‌ك پێشووتر بوویه‌تی. |