|
|
خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی سه‌د هه‌زار کرێکار، دژی سیاسه‌تی ئابووری حکومه‌تی ئێرله‌ند
ئۆکتۆبه‌ر
له ئه‌نجامی ئه‌و خامۆشی و سستی یه ئابوورییه‌ی ووڵاتی پێداتێپه‌ڕده‌بێت، هه‌زاران که‌س له‌ناوه‌ڕاستی دبلنی پایته‌ختی ئایرله‌ندا ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌کان و ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌ییان دژی حکومه‌ت ده‌ربڕی. خۆپیشانده‌ران دژی سه‌پاندنی پلانی باج خستنه سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی کارمه‌ندانی که‌رتی گشتی بوون که نزیکه‌ی 350000 کرێکار ده‌گرێته‌وه. سه‌ندیکای کرێکاران که ڕێکخه‌رو ئاماده‌که‌ری خۆپیشاندانه‌که‌بوون، ده‌یانووت (کرێکاران هۆکاری ئه‌م قه‌یرانه نین، بۆده‌بێت ئه‌مان باجه‌که‌ی بده‌ن). له کاتێکدا حکومه‌تی ئێرله‌ندا له به‌یانامه‌که‌یدا دانده‌نێ به سه‌ختی و ناخۆشی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که گرتوویه‌تیه‌به‌ربه‌ڵام باجی سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینی پێ باشه. چونکه وه‌ک له به‌یاننامه‌کدا ده‌ڵێت ( ئێمه له بار‌و دۆخێکدانین تا له قازانج که‌مکه‌ینه‌وه و به‌رده‌وامبین له به‌جێگه‌یاندن و بردنه پێشه‌وه‌ی یاسایی خزمه‌تگوزاری گشتی). ڕاپۆرته‌کان ده‌ڵێن له‌وانه‌یه ئه‌م پلانه له‌سه‌ر 350000 له کرێکارانی که‌رتی گشتی ب‌که‌وێ و هه‌ر کرێکارێک 1500 یۆرۆ بۆ 2800 یۆرۆ ( 2500 پاوه‌نی ئیته‌رلینی) به‌رده‌که‌وێ له ساڵێکدا. له‌کاتێکدا ڕێژه‌ی بێکاریش له‌زیادبووندایه. ئه‌مه دووه‌مین خۆپیشاندانه له‌م مانگه‌دا، هه‌ر له 18 ی ئه‌م مانگه‌دا 4000 کرێکار له دبلن ، له ژێر دروشمی( واز له کرێکاران بهێنن و باجی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بکه‌ن) خۆپیشاندانیانکرد. له‌ڕاستیدا کۆماری ئێرله‌ندا به قه‌یرانیێکی سه‌ختی ئابووریدا تێپه‌ڕده‌بێ، هه‌رچه‌نده یه‌کێک بوو له ووڵاته زیاتر گه‌شه‌کردووه‌کانی ئابووری له ئه‌وروپادا وا ئێستا تووشی شکستی ئابووری بووه، به‌جۆرێک 3،360،000 بێکار بیمه‌ی بێ‌کاری وه‌رده‌گرێ، که له ساڵی 1967 وه ئه‌وه به‌رزترین ڕێژه‌ی بێ‌کاری و قه‌یرانه ووڵاتی ئێرله‌نده‌ی تێکه‌وتووه.
http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/europe/7903518.
مانگرتنی شوَفێری ئۆتۆمبیله بارهه‌ڵگره‌كان
ئۆکتۆبه‌ر
ڕوَژی 1/3/2009 نزیكه‌ی 150 شوَفیری ئوَتوَموَبیله بارهه‌ڵگره‌كان له بازگه‌ی حاجیاوا ده‌ستیان دایه مانگرتن له به‌رامبه‌ر بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی باری ئوَتوَموَبیله‌كانیاندا كه به زیانی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ئه‌وان له‌و برَیاره‌دا ڕه‌چاو نه‌كراووه. ئه‌م شوَفیرانه چه‌وو لم و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی ده‌گوێزنه‌وه له نێوان قه‌زاو ناحیه‌كانی ناوچه‌ی پشده‌ر و بیتوێن و ده‌ره‌وه‌یدا. سه‌ره‌نجام دوای 3 سه‌عات له مانگرتن له بازگه‌كه‌دا, به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجیاوا به‌ڵینی پێدان كه خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكات و پشتگیریی خوَی بوَ داواكارییه‌كانیان ده‌ربڕی و ووتی: له لایه‌ن منه‌وه ڕێگه پێدراون وه‌كو پێشوتر بارهه‌ڵگرن. پاش به‌ڵینه‌كانی به‌ڕیوه‌به‌ری ناحیه, شوَفیره‌كان مانگرتنه‌كه‌یان شكاند و گه‌ڕانه‌وه بوَ سه‌ر كاری خوَیان.
