تۆما حمید
جاڕسکردن‌و جاڕسکردنی سێکسی‌و خراپ مامه‌ڵه کردن‌و مۆبه‌کردنی** که‌سی لاواز‌و توند‌و تیژی چه‌ند جۆری بڵاوی سه‌رچاوه‌کانی مه‌ترسین له شوێنی کاردا. نیوه‌ی کرێکارانی هه‌ندێک له که‌رته‌کانی کار یان خۆیان قوربانی جاڕسکردن‌و مۆبه‌کاریین یان ئه‌م کرده‌وانه له‌به‌ر چاویان ڕووده‌دات. ئه‌م فاکته‌ری مه‌ترسیه له زۆربه‌ی که‌رته‌کان‌و شوێنی کاره‌کاندا له بیرۆیی (مه‌کته‌بی) یان ئه‌وانه‌ی هێزی بازووی تیا به‌کارده‌هێنرێت، له کاتی یان هه‌میشه‌یی، له کاری به کرێ یان له کاری خۆبه‌خشانه‌دا، هه‌یه.
به‌ڵام به
شێوه‌یه‌کی گشتی له هه‌ندێک که‌رتی وه‌ک که‌رتی بیناسازی زۆرتر بڵاوه. له
هه‌ندێک شوێنکاردا جاڕسکردن‌و مۆبه‌کاریی به جۆرێک له گاڵته سه‌یر ده‌کرێت.
ده‌کرێت تووشی هه‌ر کرێکارێک ببێت، به‌ڵام به زۆری ژنان‌و مناڵان‌و کرێکارانی
لاو‌و که‌مته‌مه‌ن‌و که‌سانی لاواز‌و ئه‌وانه‌ی تووشی که‌ماسیه‌کی فیزیکی یان
عه‌قڵی بوون زۆرتر ده‌بنه قوربانی ئه‌م جۆره مه‌ترسییه. زۆرکات جاڕسکردن‌و
مۆبه‌کردن له لایه‌ن خاوه‌نکاره‌وه یاخود له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ر‌و
سه‌رپه‌رشتیاری کاره‌وه ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام ده‌کرێت له لایه‌ن
کرێکارێکه‌وه یان کۆمه‌ڵێک کرێکاره‌وه له هه‌مان شوێنکاردا به‌رامبه‌ر
هاوکارانیان ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م کرده‌وانه ده‌کرێت ڕووبه‌ڕوو یان له
پاشمله‌و به شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ بکرێت.
مۆبه‌کاریی له ناکۆکی‌و ململانێ جیاوازه. ناکۆکی له بیر‌و بۆچووندا‌و
ململانێ له زۆربه‌ی شوێنکاره‌کاندا ڕووده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه مۆبه‌کاریی‌و
جاڕسکردن نییه.
جاڕسکردن‌و مۆبه‌کردنی لاوازان ئاره‌زوویه‌کی ده‌ستی ئه‌نقه‌سته بۆ ئازاردان،
هه‌ڕه‌شه‌کردن، سووکایه‌تی پێکردن‌و ترساندنی که‌سانی تر له ڕێگای قسه‌و
ئاکار‌و کرده‌وه‌وه. ئاکارێک که ده‌کرێت بخرێته خانه‌ی مۆبه‌کردن‌و
جاڕسکردن‌و هه‌ڵاواردنه‌وه به‌سه‌ردانه‌ڕاندن‌و قسه‌ی زبر‌و جنێو دان، ته‌نگ
پێهه‌ڵچنین، سه‌رکۆنه‌کردن، لاقرتی‌و سوکایه‌تی پیکردن‌و هه‌ڕه‌شه‌کردن‌و
خۆزاڵکردن‌و گوڕه‌شه‌گه‌ریی (ئیبتیزاز)و ته‌شقه‌ڵه‌و پێکه‌نین به قوربانی
له‌سه‌ر بنه‌مای خیزان‌و سێکس‌و میولی سێکسی‌و ڕه‌گه‌ز‌و کولتور‌و پله‌ی
زانین‌و باکگراوندی ئابووری‌و کاره‌که‌یه‌تی. هه‌روا تانه‌وته‌شه‌ری
بێڕێزانه‌و نه‌گونجاو‌و ڕه‌خنه‌گرتنی به‌رده‌وام‌و دوورخستنه‌وه‌و
فه‌رامۆشکردن‌و به‌تاقخستنه‌وه‌ی قوربانی له ڕیگای دنه‌دانی که‌سانی تر بۆ
دوورکه‌وتنه‌وه له‌و که‌سه‌و، بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆ‌و ده‌له‌سه‌و چیرۆک‌و
قسه‌ی ناشرین سه‌باره‌ت به‌و‌و ڕیگاگرتن لێی له‌وه‌ی که بچێ بۆ شوێنێک یان
کارێک بکات که مه‌به‌ستیه‌تی، پاڵ پێوه‌نان‌و لێدان‌و هه‌موو شێوازێکی توند‌و
تیژی جه‌سته‌یی تر، شکاندن‌و له‌کارخستن‌و دزینی شت‌ومه‌کی تایبه‌ت به‌و
که‌سه‌و داواکردنی پاره یاخود خزمه‌تکاریی ده‌گرێته‌وه. جاڕسکردن‌و
مۆبه‌کردن ده‌کرێ دانانی واده‌ی ئه‌سته‌م‌و ئه‌رکی مه‌حاڵ‌و سپاردنی کاری وا
که بێمانایه یان هیچ په‌یوه‌ندی نییه به کاری ئاسایی کرێکاره‌که‌وه، بێت.
گۆڕینی خشته‌ی کاتی ئه‌نجامدانی کار به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌نجامدانی کار سه‌ختتر بێت، ئاگادارنه‌کردنه‌وه‌ی کرێکار سه‌باره‌ت به
زانیاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌که‌ی، ناچارکردنی کرێکار به‌وه‌ی که کارێک
بکات بێڕێزیکردنی به خۆی تێدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک به‌شیک له گروپی کار به
حیساب بهێنرێت چه‌ند نموونه‌ی تری مۆبه‌کاریی‌و جاڕسکردنن.
جاڕسکردنی سێکسی جۆرێکی تایبه‌ت له جاڕسکردنه، که برێتییه له هه‌ر جۆره
ئاماژه‌یه‌کی سێکسی نه‌خوازراو که له کاتی کارکردن‌دا ڕووده‌دات‌و که‌سی
به‌رامبه‌ر به نا‌ڕه‌حه‌تکه‌ر‌و بێڕێزانه‌و گوڕه‌شه‌گه‌رییانه‌ی بزانێت.
جاڕسکردنی سێکسی ده‌کرێت به شیوه‌ی نووسراو، یاخود زاره‌کی یان جه‌سته‌یی بێت.
نێر‌و مێ هه‌ردووکیان ده‌کرێت قوربانی جاڕسکردنی سێکسی بن. ده‌ست بۆ بردن،
گرتن یان هه‌ر شێوازێکی به‌رکه‌وتی جه‌سته‌یی نه‌خوازراو، ته‌شه‌ر‌و نوکته‌و
جنێوێک که ناوه‌رۆک‌و مانای سێکسی هه‌بێت، داواکردنی سێکس‌و تێروانینی
ناشرین‌و پیشاندانی شتی بێزارکه‌ر‌و ناشرین وه‌ک وێنه‌ی کارتۆنی‌و ئه‌نجامدانی
جووڵه‌ی سێکسی‌و پیشاندانی به‌شه سێکسیه‌کانی جه‌سته‌و ته‌له‌فۆنکرنی سێکسی‌و
زه‌وتکردن‌و لاقه‌کردن شێوازی جۆربه‌جۆری جاڕسکردنی سێکسین.
کاریگه‌ری جاڕسکردن له‌سه‌ر قوربانی:
جاڕسکردن‌و مۆبه‌کردن له پله‌ی توندیی خۆیدا جیاوازه، به‌ڵام کێشه‌یه‌کی
ڕاسته‌قینه‌یه‌و ده‌بێته هۆی زه‌ربه‌خواردنی خه‌ته‌رناک، له‌وانه‌یه
کاریگه‌ری زۆر خراپی له‌سه‌ر کرێکار، به تایبه‌ت که‌مته‌مه‌ن‌و مناڵان،
هه‌بێت. ئه‌و کرده‌وانه ئازاری ڕاسته‌قینه‌یان لێ ده‌که‌وێته‌وه. ئازارێک
که ده‌کرێت جه‌سته‌یی یان سایکۆلۆجی بێت. کاریگه‌ریه‌که‌شی ته‌نها به که‌سی
قوربانیه‌وه ناوه‌ستێت به‌ڵکو ده‌وروبه‌ره‌که‌شی ده‌گرێته‌وه. هه‌ندێک جاریش
کاریگه‌ریه‌که‌ی به کۆتایی هاتنی خودی جاڕسکردن‌و مۆبه‌کردنه‌که کۆتایی
نایه‌ت. ده‌کرێت کرێکارانێک که قوربانی ئه‌م کرده‌وانه‌ن بکه‌ونه
بیرکردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی که ئه‌وان هه‌ڵه‌یه‌کیان کردووه‌و ئه‌وان خۆیان هۆکاری
ئه‌و جاڕسکردنه‌ن که پێیان ده‌کرێت‌و به شیوازێکی نێگه‌تیڤ سه‌یری خۆیان
بکه‌ن. ده‌کرێت ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی بڕوابه‌خۆبوون له کارکردن‌و ژیانی
ئاساییدا‌و وونکردنی هه‌ستی خۆبه‌هه‌ندگرتن‌و که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێزی خۆ‌و
شێواندنی د‌رکی که‌سه‌که بۆ خۆی‌و جێگا‌وشوێنی له جیهانی ناوه‌وه‌ی خۆیدا.
ده‌کرێت ببێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی هه‌ستی ترس‌و بڕستلێبڕان‌و شه‌رمه‌زاریی‌و
ناڕه‌حه‌تی‌و خه‌مۆکی‌و خۆخواردنه‌وه‌و خۆشاردنه‌وه‌و دوورکه‌وتنه‌وه له
شوێنکار. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی گرفتی متمانه‌کردن به که‌سانی
تر‌و تێکچوونی ئاکاره‌کانی.
ڕه‌نگه ئه‌م کێشه‌یه قوربانیان بکێشێته تووشبوون به نه‌خۆشی دڵه‌ڕاوکێ‌و
خه‌مۆکی‌و بیرکردنه‌وه له خۆکوژی. هه‌ندێک له قوربانیان خۆیان ده‌کوژن،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانیان لێ ده‌بێته دۆزه‌خ‌و به ئه‌نجامێک ده‌گه‌ن که
بار‌ودۆخیان هه‌رگیز چانابێت. هه‌روا ده‌کرێت تووشی هه‌ندێک ماکی جه‌سته‌یی
بڕستلێبڕانی سایکۆلۆجی ببن وه‌ک له‌ده‌ستدان یان زیادبوونی کێش، خه‌وتێکچوون،
سه‌ریه‌شه‌و پشتیه‌شه‌و ئازاری گه‌ده. قوربانی ئه‌و کرده‌وانه له که‌سی تر
زۆرتر له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشی ئۆرگانیدا ده‌بێت.
جاڕسکردن‌و مۆبه‌کردن هه‌روا ده‌بێت هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مداریی.
له به‌رامبه‌ر جاڕسکردن‌و مۆبه‌کاریی ده‌کرێت چی بکرێت؟
هه‌ستکردن به ئاسوده‌یی‌و دووربوون له مۆبه‌کاریی‌و جاڕسکردن مافێکه له
مافه‌کانی ئینسان. کرێکاران ده‌بێت ئه‌وه بزانن که مۆبه‌کاریی که‌سانی لاواز
په‌سه‌ند نییه‌و ده‌کرێت ڕابگیرێت. قوربانیان ده‌بێت ئه‌وه بزانن که ئه‌وه‌ی
تووشیان ده‌بێت به هۆی هه‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه نییه.
هه‌رچه‌نده کرێکارێک که تووشی جاڕسکردن‌و مۆبه‌کاریی ده‌بێت وا هه‌ست ده‌کات
که بژاره‌کانی به‌رده‌می سنوورداره به‌ڵام هه‌ندێک کار کرده‌نییه‌و به
شێوازێکی ئاسایی ده‌کرێت له ناو شوێنکار‌و له ده‌ره‌وه کۆمه‌ک وه‌ربگرێت.
توێژینه‌وه‌کان جه‌خد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌که‌ن که چاترین ڕێگا بۆ پاراستنی
کرێکاران له لایه‌ن ڕیکخراوه کریکاریه‌کانه‌وه فه‌راهه‌م ده‌کرێت. ئه‌رکی
ڕێکخراوه کرێکاریه‌کان، سه‌ندیکا یان حزبه کرێکاریه‌کان، ته‌نها خه‌باتکردن
بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه چینایه‌تیه دوورماوه‌کان نییه، به‌ڵکو ئه‌و
ئه‌رکانه خه‌باتکردن بۆ خواسته ده‌م‌وده‌سته‌کان‌و پێداویستیه
هه‌نووکه‌ییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه. یه‌کێک له گرنگترین خواست‌و پێداویستیه
هه‌نووکه‌ییه‌کان خوڵقاندنی بار‌ودۆخێکی ته‌ندروسته بۆ کارکردن.
که‌مکردنه‌وه‌ی زه‌ربه‌خواردنه‌کان له شوێنکاره‌کاندا که له ئه‌نجامی
جاڕسکردن‌و مۆبه‌کاریی ده‌که‌ونه‌وه به‌شێکی بایه‌خداری چاکردنی بار‌ودۆخی
کارکردنی ڕۆژانه‌ن. ئاگادارکردنه‌وه‌ی سه‌ندیکا‌و حزبی کرێکاریی یه‌که‌مین
هه‌نگاوێکه که کرێکاریی قوربانی ده‌بێ هه‌ڵیبێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌ندیکا‌و
حزبی کرێکاریی بوونی نه‌بوو کرێکاران پێویسته کار بۆ خۆڕیکخراوکردن‌و سازدانی
ڕێکخراوه‌یه‌ک بکه‌ن که له خاوه‌نکار‌و لۆمپنه‌کانی (خه‌ڵته‌کانی) ناوخۆشیان
بیانپارێزێت.
له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌رکی ڕێکخراوه کرێکارییه‌کانه که ترس‌و نه‌سته‌کانی
کرێکار به هه‌ند بگرن‌و گوێ بۆ کرێکاران ڕادێرن‌و کۆمه‌کیان بکه‌ن‌و هه‌ستی
بڕوابه‌خۆبوونیان تیا بژێننه‌وه‌و ڕێگاچاره‌ی کرده‌نی بۆ چاره‌سه‌رکردنی
بارودۆخه‌که بگرنه به‌ر. هه‌روا ئه‌رکی ڕێکخراوه‌ی کرێکارییه که هۆشیاریی
کرێکاریی بڵاوبکاته‌وه‌و کریکاران سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تی له شوێنکار‌و
له‌وانه خه‌بات له به‌رامبه‌ر جاڕسکردن‌و مۆبه‌کاریی هۆشیار بکاته‌وه.
له هه‌مان کاتدا کرێکاران ده‌توانن هه‌ندێک کاری تر بکه‌ن له‌وانه
دوورکه‌وتنه‌وه له که‌سی مۆبه‌کار به‌رله‌وه‌ی جاڕسکردنه‌که‌ی ده‌ست پێ‌بکات،
هه‌وڵدان بۆ فه‌رامۆشکردنی که‌سی مۆبه‌کار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستی
ڕه‌زامه‌ندیه به مۆبه‌کار نه‌به‌خشێت که توانیویه‌تی ببێته هۆی
ناڕه‌حه‌تکردنی قوربانی. توند قسه‌کردن له به‌رامبه‌ر که‌سی مۆبه‌کار‌و
ئاگادارکردنه‌وه‌ی به‌وه‌ی که وازی لێ بهێنیت. ئاگادارکردنه‌وه‌ی خاوه‌نکار،
یان به‌ڕێوه‌به‌ر‌و سه‌رپه‌رشتیاری کار له ڕووداوه‌کان، ئه‌گه‌ر جاڕسکردن له
لایه‌ن خاوه‌نکاره‌وه ئه‌نجام نه‌درابوو. قسه‌کردن له‌گه‌ڵ هاوڕییان‌و خێزان‌و
داواکردنی کۆمه‌کیان، ئه‌گه‌ر له سه‌لامه‌تی خۆی نیگه‌ران بوو پۆلیس ئاگادار
بکاته‌وه. ده‌کرێت ئه‌وه‌ش به سوود بێت که به‌شداری هه‌ندێک خولی فێربوونی
شێوازه‌کانی به‌رگری له‌خۆکردن ببێت بۆ ئه‌وه‌ی له حاڵه‌تی په‌لاماردا به‌رگری
له خۆی بکات.
زۆر بایه‌خداره که که‌سی مۆبه‌کراو تۆماری ڕووداوه‌کان بنووسیت (ڕووداوه‌که،
که‌سه به‌شداره‌کان، کاته‌که‌ی‌و به‌رواره‌که‌ی)و چی کردووه بۆ ئه‌وه‌ی
ڕێگای لێبگرێت. ده‌بێت کرێکاران له‌وه دڵنیابن که ته‌واوی یاسا‌و ڕێساکانی
شوێنکار بۆ ڕێگاگرتن‌و مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ مۆبه‌کاریی‌و جاڕسکردن ده‌زانن‌و
لێی ئاگادارن. هه‌ندێک جار ده‌کرێت شیکایه‌تنامه‌ی ڕه‌سمی‌و نووسراو پێشکه‌ش
بکه‌ن، یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر قسه بکه‌ن‌و ئامۆژگاریی یاسایی
وه‌ربگرن به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سی مۆبه‌کار‌و جاڕسکار خاوه‌نکار بوو. ده‌کرێت
کرێکار بۆی بلوێت که داوای قه‌ره‌بووکردنه‌وه له خاوه‌نکار بکات به تایبه‌ت
ئه‌گه‌ر تووشی زیانی جه‌سته‌یی‌و سایکۆلۆجی بووبێت.
ده‌کریت کریکار کۆمه‌ڵێک کار بکات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر بار‌وئه‌نجامه‌کانی
مۆبهکارییدا. بۆ نموونه تێکه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌ی که ڕێزی بۆ
قایلن‌و بایخدانی زیاتر به شته پۆزه‌تیڤه‌کانی ژیانی‌و به‌شداریی کردن له‌و
چالاکیانه‌ی که له‌زه‌تیان لێ ده‌بات یاخود تیایاندا کارامه‌یه.
بۆچی هه‌نذیک که‌س په‌نا بۆ مۆبه‌کاریی‌و جاڕسکردن ده‌به‌ن؟
هه‌ندێک که‌س خه‌ڵکانی تر جاڕس ده‌که‌ن چونکه پێیان وایه ئه‌و کاره
ئاساییه. هه‌ندێک که‌س له‌گه‌ڵ توند‌وتیژی‌و جاڕسکردندا گه‌وره‌بوونه به
جۆرێک که پێیان وایه ئه‌وه ڕێگایه‌کی سروشتی ژیانه. زۆر جار ئه‌م ئاکاره
له ژینگه‌ی ده‌ورووبه‌ره‌وه وه‌رده‌گیرێت. جاری وا هه‌یه پاڵنه‌ری ئه‌م
ئاکاره ئێره‌یی بردن‌و نه‌زانی‌و یان ترس‌و خراپحاڵی بوونه. زۆربه‌ی
ئه‌وانه‌ی که‌سانی تر جاڕس ده‌که‌ن زۆر جار خۆیان هه‌ستێکی نێگه‌تیڤیان
سه‌باره‌ت به خۆیان هه‌یه‌و هه‌ستی بڕوابه‌خۆبوونیان نییه‌و که‌مڕیزیان
به‌رامبه‌ر خودی خۆیان هه‌یه‌و هه‌ست به ته‌نهایی‌و ڕه‌تکرانه‌وه ده‌که‌ن‌و
وا هه‌ست ده‌که‌ن که له ژیانی خۆیاندا هێزێکیان نییه‌و له‌وانه‌یه خۆشیان
له ژیانی خۆیاندا قوربانی توند‌وتیژی‌و ئازاردان بن یان بووبن. ئه‌وان
جاڕسکردن‌و مۆبه‌کاریی وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ هه‌ستکردن به به‌هێزی‌و کۆنترۆڵ‌و
بایه‌خداریی به‌کارده‌هێنن. به‌ڵام له هه‌نذیک حه‌ڵه‌تی که‌مدا ڕه‌نگه
هه‌ستێکی زیاد له ڕاده‌یان له خۆبه‌هه‌ندگرتن هه‌بێت. هه‌ندێ جاریش په‌یوه‌ست
بوون به گروپی مۆبه‌کاران‌و به‌شداری له مۆبه‌کاریی‌و جاڕسکردندا ڕێگایه‌که
بۆ خۆدوورگرتن له جاڕسکردن.
هه‌ڵبژاردنی قوربانی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆربه‌جۆر ده‌کرێت. وه‌کو ئه‌وه‌ی که
که‌سی مۆبه‌کراو له که‌مایه‌تیه‌کی ڕه‌گه‌زی یان که‌لتوری جیاواز بێت، یان
میولی سێکسی جیاوازی هه‌بێت یاخود که‌ماسیه‌کی جه‌سته‌یی یان عه‌قڵی هه‌بێت.
یان زۆر ساده له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سه‌که ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مۆبه‌کاران
پێیان نموونه‌یه‌کی چاکه نایه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی جلی گونجاو له‌گه‌ڵ مۆده‌ی
سه‌رده‌م له‌به‌ر ناکات، کورته باڵایه، ته‌مه‌نی مناڵتره، که‌مدووه،
زیره‌کتره، بیروباوه‌ڕی جیاوازی هه‌یه، یان هه‌ر هه‌ر به ته‌نها
له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌سی تر له‌به‌رده‌ستدا نییه.
زۆر جار مۆبه‌کاران که‌سانی به‌تاککه‌وتوو و ماندوو ئه‌وانه‌ی که وا
ده‌رده‌که‌ون بریندارکردن‌و ئازاردان‌و گوڕه‌شه‌کردنیان ئاسانه‌و که‌متر
ده‌توانن خۆیان بپارێزن، یاخود ئه‌وانه‌ی کاره‌کانی خۆیان به سه‌ختی بۆ
ئه‌نجامده‌درێت ده‌که‌نه بابه‌تی جاڕسکردن‌و مۆبه‌کاریی.
جاڕسکردن‌و مۆبه‌کاریی کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر خودی که‌سی مۆبه‌کاریش
هه‌یه. زۆر جار که‌سی مۆبه‌کار تووشی گرفتی جۆراوجۆر له لێهاتوویی‌و
په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆیدا ده‌بێت. هه‌ندێکیان له په‌یوه‌ندیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیشیاندا له جاڕسکردن‌و مۆبهکارییدا به‌رده‌وام ده‌بن تا
ده‌گاته ناو خێزانه‌کانیان‌و به‌و جۆره‌ش بازنه‌که داده‌خرێت‌و به‌رده‌وام
ده‌بێت. هه‌ندێکیان له‌گه‌ڵ یاسادا تووشی کێشه ده‌بن‌و تا ده‌گاته
تاوانکاریی‌و چوونه زیندانه‌وه.
* تۆما حه‌مید وتاره‌کانی به زمانی عه‌ره‌بی ده‌نووسێت‌و هاک ده‌یانکاته
کوردی، گه‌لێک ده‌سته‌واژه‌ی نوێ له‌م وتارانه‌دا هه‌ن که به‌رامبه‌رکه‌یان
به کوردی نییه، یاخود زۆر به ده‌گمه‌ن به‌کار هاتووه. وشه‌ی جاڕسکردنمان
لێره‌دا له جیاتی ته‌حه‌ڕوشی عه‌ره‌بی به‌کارهێناوه.
** وشه‌ی مۆبه‌کردن‌و مۆبه‌کاریی له
mobning
ی ئینگلیزیه‌وه وه‌رگیراوه که ماناکانی له خودی وتاره‌که‌دا
ڕوونکراوه‌ته‌وه. ئه‌م وشه‌یه له کوردی‌دا به‌رامبه‌ری نییه. مامۆستا فایه‌ق
محه‌مه‌د سه‌عید له وتاره‌کانیدا سه‌باره‌ت به بابه‌ته په‌روه‌رده‌ییه‌کان
وشه‌ی هه‌راسانکردنی له جێگای مۆبنینگ به‌کار هێناوه، به‌ڵام ئێمه پێمان
وابوو که ئه‌م وشه‌یه له ڕووی ماناوه گه‌لێک له وشه‌ی مۆبنینگ دووره‌و
هه‌ر بۆیه وامان به چاکزانی ئه‌م وشه‌یه وه‌ک ئه‌سڵه‌که‌ی خۆی له‌م وتاره‌دا
به‌کاربهێنین.
-شه‌ماڵ علی
2008-11-01
سه‌رچاوه: بڵاوکراوه‌ی هاوپشتی کرێکاری
