ئۆکتۆبه‌ر- هه‌ولێر:
ڕۆژانی 13-14/3/2009 له هۆڵی شیراتۆن له شاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی زیاتر له
200که‌س له سه‌رۆک و ئه‌ندامانی
کارای سه‌ندیکاو یه‌کێتییه کرێکارییه‌کانی عێراق کوردستان و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری چه‌ندین سه‌ندیکای ووڵاتانی جیهان،
وه‌ک ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و یابان و ئوسترالیا و باشووری ئه‌فریقا و ئێران، هه‌روه‌ها به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم و
نوێنه‌ری پارێزگای هه‌ولێر، کۆنگره‌ی جیهانی کرێکاران ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
وێڕای
ووته‌و په‌یام و قسه‌وباسی سه‌رپه‌شتیکارانی کۆنگره‌که‌و له‌سه‌و هه‌موشیانه‌وه
سمیر عادل سه‌رۆکی کۆنگره‌ی ئازادی عێراق و
مونه‌سقی کۆنگره‌ی جیهانی کرێکاران. کۆنگره‌که چه‌ندین بڕیار و باسی گرنگی له‌په‌یوه‌ند به چینی کرێکاری عێراق و سه‌ندیکا و
یه‌کێتیه کرێکارییه‌کانه‌وه په‌سه‌ند کرد. هه‌روه‌ها چه‌ند بڕیارێکی گرنگی له‌سه‌ر زه‌روره‌تی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی علمانی و غه‌یره
قه‌ومی له‌عێراق و مه‌سه‌له‌ی داکۆکی له مافه‌کانی ژنان لایه‌ن چینی کرێکار، مه‌سه‌له‌ی هاوپشتی جیهانی کرێکاران له‌خه‌بات و
تێکۆشانه‌کانیان. هه‌ر له‌ناو کۆنگره‌دا و له‌ڕوداوێکی له‌پڕدا که بوه مایه‌ی خۆشییه‌کی زۆری ئاماده‌بوان بڕیارنامه‌یه‌ک له‌لایه‌ن
ژماره‌یه‌ک له یه‌کێتییه کرێکارییه‌کانه‌وه ئیمزا کرا که لیژنه‌یه‌کی ئاماده‌کار دابمه‌رزرێت بۆ دامه‌زراندنی یه‌کێتییه‌کی سه‌راسه‌ری کرێکاران له عێراق.
شایه‌نی باسه که وه‌فدی ئێمه که نوێنه‌رایه‌تیی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانییان ده‌کرد، به‌شداری چالاکانه‌یان هه‌بوو له گشت باسه‌کاندا و باسه‌کانیان جێگای پێشوازی و پشتیوانییه‌کی زۆری ئاماده‌بوان بوو.
|
|
