|
|
له‌ژێر ناونیشانی " دنیایه‌کی باشتر ،کرێکاران دروستی ده‌که‌ن " ،له ڕۆژانی 13و14ی مانگی ئازار ،له شاری هه‌ولێر له هه‌رێمی کوردستانی عیراق،کۆنگره‌ی جیهانی کرێکارانی یه‌که‌م به‌سترا،به به‌شداری یه‌کێتی کرێکارانی گه‌یاندن ویه‌کێتی کریکارانی پۆڵا و سه‌ندیکای کرێکارانی نه‌وت له کالیفۆرنیا و ڕێکخراوی کرێکارانی ئه‌مه‌ریکا دژ به‌جه‌نگ و ڕێکخراوی سه‌ربازانی کۆنی دژ به جه‌نگ له عیراق له ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و یه‌کێتی کریکارانی گه‌یاندن له باشووری ئه‌فه‌ریقا و لیژنه‌ی داکۆکی کردن له جه‌ماوه‌ری عیراق له به‌ریتانیا و یه‌کێتی کرێکارانی کۆمپانیای پاناسۆنیک و بزووتنه‌وه له‌پێناو دیموکراتی وسۆشیالیزم له ژاپۆن ویه‌کێتی کرێکارانی ئازاد له ئێران و یه‌کێتی کرێکارانی دارستان و کانه‌کانی ووزه و ئاگرکوزانه‌وه له ئوستورالیا .له عیراقیش به به‌شداری " یه‌کێتی نه‌قابه‌کانی نه‌وت له عیراق ویه‌کێتی گشتی شورا‌و نه‌قابه‌کرێکاریه‌کان له عیراق و یه‌کگرتووی کاره‌با و نه‌قابه‌ی کرێکاران وته‌کنیکارانی کاره‌با ونه‌قابه‌ی گشتی په‌ترۆکیمیاوی ونه‌قابهی‌کرێکاران وکارمه‌ندانی به‌نده‌ر و هه‌ڵسوڕاوانی کرێکاری له سه‌لاحه‌دین و موسڵ و نه‌قابه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌کان ونه‌قابه‌ی به‌رگدرووه‌کان و هه‌ڵسوڕاوانی کرێکاری وڕۆژنامه‌ی هاوپشتی کرێکاری له کوردستان ، هه‌روه‌ها لقه‌کانی نه‌قابه‌ی مامۆستایان له به‌سره وسه‌لاحه‌دین و کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ندازیاران و یه‌کێتی ئه‌دیبان له به‌سره ونه‌قابه‌ی ڕۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌کی زۆر له که‌سایه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان وسیاسه‌تمه‌داران و نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان(یۆنامی)،و ژماره‌یه‌ک له که‌سایه‌تی نه‌قابی که مێژووچه‌یه‌کیان له بزووتنه‌وه‌ی نه‌قابی عیراقی‌دا هه‌یه.
به‌ر له‌ده‌ست پێکردنی کۆنگره،پیشانگایه‌کی هونه‌ری ته‌شکیلی ڕێکخرا له ژێر هه‌مان ناوونیشانی کۆنگره که له لایه‌ن نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری کار‌و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێز" عدنان محمد قادر" وبه‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز" عه‌قیدی ماف ناس "خالد عباس" نوێنه‌ری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ کۆنگره ،کۆنگره ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.
کۆنگره به ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان به‌بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له قوربانیانی چینی کریکار له پێناو ئازادی ویه‌کسانی ده‌ست پێکرا.پاشان هاوڕێ "سه‌میر عادل" ڕێکخه‌ری ئاماده‌کاری بۆ کۆنگره‌ی جیهانی کرێکاری، ووتاری ده‌ستپێکردنی کۆنگره‌ی پێشکه‌ش کرد،به‌دوای ئه‌ودا نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زیری کار، ووته‌یه‌کی به‌و بۆنه‌وه پێشکه‌ش کرد،ئینجا ووته‌ی سه‌رۆکی یه‌کێتیه کرێکاریه به‌شداربووه‌کان له کۆنگره پێشکه‌ش کرا ،له لایه‌ن حسن جمعه سه‌رۆکی یه‌کێتی نه‌قابه‌کانی نه‌وت له عیراق و سوبحی به‌دری سه‌رۆکی یه‌کێتی گشتی شوراونه‌قابه‌کرێکاریه‌کان له عیراق و سه‌با قاسم له نووسینگه‌ی کاروباری ژنان له یه‌کێتی نه‌وت و مایکل ئاسنگر ڕێکخه‌ری نیشتمانی له ڕیکخراوی کرێکارانی ئه‌مه‌ریکا دژ به جه‌نگ و مه‌نسوور رزاقی نوینه‌ری یه‌کێتی کرێکارانی دارستان وکانه‌کان و ووزه و ئاگرکوژانه‌وه له ئۆستورالیا و کۆندۆ تاسۆما سه‌رۆکی یه‌کێتی کرێکارانی کۆمپانیای پاناسۆنیک و کاڵنت ڕۆبرت سکرتێری یه‌کێتی کرێکارانی گه‌یاندن له باشووری ئه‌فه‌ریقا ورحیم سولتانی له یه‌کێتی کرێکارانی ئازاد له ئێران .هه‌روه‌ها ووته‌ی دینیس کۆسنج ئه‌ندامی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکی ،که بۆ کۆنگره ناردرابوو په‌خش کرا.
پاشان،کۆنگره ده‌نگی دا به کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی بڕیار که له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌کاره‌وه پێشکه‌ش به کۆنگره کرابوو ،دوای گفتوگۆکردن و زیادکردنی گۆڕاندکاریه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانی گۆنره‌وه،ئه‌ویش دامه‌زراندنی به‌ره‌یه‌کی جیهانی کرێکاری دژ به‌جه‌نگ و ئابلوقه‌ی ئابووری و ڕێگرتن له‌مافی نه‌قابی،و بڕیار له‌سه‌ر قه‌یرانی ئابووری جیهانی و هه‌ڵوێست له به‌رانبه‌ریدا،و بڕیاری ڕێگرتن له حکومه‌ت له ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری کرێکاران ،بڕیاری کۆمه‌ک وپشتیوانی کردن له حکومه‌تێکی غه‌یره تایه‌فی وقه‌ومی ،وبڕیار له‌سه‌ر داڕشتنی یاسای کار،و بڕیاری دژ به ڕه‌شنووسی یاسای نه‌وت وگاز،و بڕیار دژ به تایبه‌ت کردنی که‌رتی گشتی ،و بڕیارله‌سه‌ر پشتیوانی کردن له کرێکارانی کۆمپانیای پاناسۆنیک ی ژاپۆنی.
له‌ڕۆژی دووه‌می کۆنگره‌دا،چه‌ند ۆرک شۆپێک ڕێکخرا ده‌رباره‌ی به تایبه‌ت کردنی که‌رتی گشتی ومه‌ترسیه‌کانی،و ڕه‌شنووسی یاسای نه‌وت وگاز،و یاسای کار و ئازادیه‌کانی کاری نه‌قابی،و ژن و کاری نه‌قابی،و هاوپشتی کرێکاری،و جه‌نگ وئاکامه ده‌روونیه‌کانی،ومیدیای جیهانی.
نامه‌ی پشتیوانی که له‌لایه‌ن که‌سایه‌تی یه‌کرێکاریه‌کان که میژووچه‌یه‌کیان هه‌یه له خه‌بات نێردرا بوو بۆ کۆنگره ،پێشوازیه‌کی گه‌رمی به چه‌پڵه‌ڕێزان لێ‌کرا له لایه‌ن ئاماده‌بووانی کۆنگره،که ئه‌م به‌ڕێزانه بوون" ئارا ئاخاجادور" سکرتێری پێشووی یه‌کێتی نه‌قابه‌کانی کرێکارانی عیراق و خوشکی شۆڕشگێر "سعاد خیری" که ناسراوه به خه‌بات وهه‌ڵسوڕانی له پێناو چینی کرێکار و به‌ڕێزان " حسقیل قوجمان،عبد جاسم،غه‌زبان احمد،شنشل عبدلا"تێکۆشه‌ر وداکۆکی که‌ر له‌چینی کرێکار و ڕابه‌رانی مانگرتنه‌به‌ناوبانگه‌کانی کۆمپانیای ڕۆنی ڕوه‌کی ساڵی 1968.هه‌روه‌ها بروسکه‌ی پیرۆزبایی که له لایه‌ن ڕابه‌ری کرێکاری شاری سه‌قزی ئێرانی"محمود سالحی"یه‌وه ناردرا بوو خوێندرایه‌وه. هه‌روه‌ها نامه‌ی پیرۆزبایی که له‌لایه‌ن خوێندکارانی چه‌پی زانکۆی به‌سره‌وڕێکخراوی خوێندکارانی پێشکه‌وتوخوازله زانکۆی سه‌لاحه‌دینه‌وه ناردرابوو خوێندرایه‌وه.هه‌روه‌ها کۆنگره دیاری تێدا پێشکه‌شکرا به شانده بیانی و یه‌کێتی ونه‌قابه‌و ڕێکخراوه کرێکاریه به‌شداربوه‌کان له کۆنگره‌و ڕابه‌رانی مانگرتنی کۆمپانیای ڕۆنی ڕوه‌کی.
یه‌کێک له ده‌ستکه‌وته گرنگه‌کانی کۆنگره بڕیاری له ناکاوی دامه‌زراندنی کۆنفدرالی یه‌کێتیه‌کرێکاریه‌کانی عیراق بوو،له لایه‌ن یه‌کێتی نه‌قانه‌به‌کانی نه‌وت ویه‌کێتی گشتی شوراونه‌قابه‌کرێکاره‌یه‌کان له عیراق ویکگرتووی کاره‌با له عیراق .
کۆنگره هه‌ر به‌و دروشمه‌ی که ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد،کۆتاییشی پێهێنا:
" دنیایه‌کی باشتر ،کرێکاران دروستی ده‌که‌ن"
کۆنگره‌ی جیهانی کرێکاری له هه‌ولێر
ناوه‌ڕاستی ئازاری 2009
