ئاماده‌کردنی هاوڵ‌و به‌ڵێن
به‌عاره‌بانه کرێکاری په‌ککه‌وته‌ی نانه‌واخانه‌مان برد بۆ فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی، که‌چی 30 هه‌زار دیناریان بۆ بڕیه‌وه
له‌ساڵی 91ه‌وه تا ئێستا ته‌نها له شاری سلێمانی نزیکه‌ی 870 کرێکاری نانه‌واخانه سووتاون‌و بریندار بوون
نان سه‌ره‌تایی ترین خۆراکی خه‌ڵکه. باسی هه‌ل‌ومه‌رجی کار له که‌رتی به‌رهه‌مهێنانی ناندا باسێک نییه ته‌نها په‌یوه‌ندی به کرێکارانێکه‌وه هه‌بێت که له‌م بواره‌دا کار ده‌که‌ن. به‌ڵکو ڕاسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی به هه‌موو ئه‌وانه‌وه که که نان به‌کار ده‌هێنن واته په‌یوه‌ندی به هه‌موو خه‌ڵكه‌وه هه‌یه.
سه‌ره‌تایی
ترین ئه‌رکی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک فه‌راهه‌مکردنی ئه‌م پێداویستیه سه‌ره‌کیه‌یه.
ئه‌وه‌ی که کرێکارانی ئه‌م به‌شه له بیمه‌و له هه‌موو ده‌ستکه‌وتێک
بێبه‌شن، ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات بایه‌خ به فه‌راهه‌مکردنی پێداویستیه‌کانی
بردنه‌سه‌ری ئاستی گوزه‌رانی پیشه‌وه‌ران‌و کرێکارانی ئه‌م به‌شه نادات
نیشانه‌ی بێده‌ربه‌ستیه‌تی نه‌ک ته‌نها به ژیانی ئه‌وانه‌ی به نانکردن نان
په‌یدا ده‌که‌ن، به‌ڵکو بێده‌ربه‌ستیه به‌رامبه‌ر به ته‌ندروستی‌و ژیانی
هه‌موو کۆمه‌ڵگا.
له‌م ڕیپۆرتاجه‌دا هاوپشتیی کرێکاریی ئه‌ندامێکی سه‌ندیکای نانه‌واخانه‌کان
ده‌دوێنێت. ئه‌و کێشانه‌ی که له‌م دیداره‌دا ده‌خرێنه ڕوو که ته‌نها
گۆشه‌یه‌کی چکۆله‌ی کێشه‌کانن، جارێکی تر گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن که
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته له نیشاندانی به‌رپرسیارێتی‌و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی
ژیانی خه‌ڵکدا شایانی ڕیزێک سفری چاوزه‌قن. کۆڵه‌واری ئه‌م که‌رته له
به‌رهه‌مهێنان به نانی سه‌ر سفره‌ی هه‌موومانه‌وه دیاره. خواستی چاککردنی
هه‌ل‌ومه‌رجی کار له‌م که‌رته‌دا ده‌بێت خواستی هه‌موو کرێکاران‌و بگره هه‌موو
خه‌ڵک بێت. نانه‌واخانه‌کان پێویسته چاودێری به‌رده‌وام بکرێن، ئاردی پاک‌و
به‌که‌ڵکیان به نرخێکی گونجاو پێشکه‌ش بکرێت، هه‌موو پیداویستیه‌کانی تریان
به نرخی گونجاو بۆ فه‌راهه‌م بکرێت. پیویسته چاودێری ته‌ندروستی به‌رده‌وام
بۆ کارگه‌رانی ئه‌م به‌شه بکرێت‌و فه‌حسی ده‌وری ڕێک‌و پێکی هه‌ر مانگ
جارێکیان بۆ بکرێت. ده‌بێ بیمه کردن هه‌موو کارگه‌رانی ئه‌م که‌رته
بگرێته‌وه‌و ئه‌مه ئه‌رکی ده‌م‌و ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته، له جێگای خاوه‌نکار
ده‌بێ ده‌سه‌ڵات خۆی ئه‌رکی بیمه‌کردنی هه‌موو کارگه‌رانی ئه‌م به‌شه له
ئه‌ستۆ بگرێت. به چ یاسا‌و ڕێسایه‌کی ئینسانی ئه‌وه ڕه‌وایه که‌سانێک که
هه‌موو ته‌مه‌نیان له‌به‌رده‌م کوره‌ی نانبرژاندندا ده‌سوتێت، پاش 30 تا 40 ساڵ
کارکردن به بێ بیمه‌و بێ هیچ حیسابێک بۆ ژیانیان له کونجه تاریکه‌کانی
کۆمه‌ڵگه‌دا فڕێ بدرێن؟ چۆن ده‌کرێت ئه‌وه قبوڵ بکرێت که ئه‌وانه‌ی هه‌موو
ته‌مه‌نیان بۆ فه‌راهه‌مکردنی نان بۆ خه‌ڵک ڕه‌نجیان داوه‌و عاره‌قیان ڕشتووه
پاداشته‌که‌یان ئه‌وه بێت پاش له کارکه‌وتن موحتاجی نانی شه‌و بن؟ ئه‌م
دیداره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناتوانێت هه‌موو کێشه‌کانی کرێکارانی ئه‌م به‌شه
ده‌ربخات، به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌نی کێشه‌کانی نانه‌واخانه‌کان‌و کرێکارانی ئه‌م
به‌شه ئاشکرا ده‌کات .
هاوپشتیی کرێکاریی: له نانه‌واخانه‌کان ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆر هه‌یه له
لایه‌ن نانه‌واکان‌و کریکارانه‌وه کاتێک که ڕووداوێکی دڵته‌زێن ڕووده‌دات له
شوێنی کار زۆری شمولی بیمه ناکات.
محمد علی قادر (ئه‌ندامی سه‌ندیکای نانه‌واخانه‌کان): به نیسبه‌ت کاری
نانه‌واخانه‌کانه‌وه کارێکی زۆر زه‌حمه‌ته‌و هیچ ئاینده‌یه‌کی نییه، هیچ
پاشه‌که‌وتێکیشی نییه، ئه‌وه‌ی نانه‌واکان ڕۆژانه په‌یدای ده‌که‌ن هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌یه که ده‌ستکه‌وتێکی مادیه ده‌یخۆن‌و له ڕاستیشدا له‌وه‌ته‌ی
کراوه به غاز له باتی نه‌وت کریکارانێکی زۆر سووتاون‌و ئێمه‌ش به گوێره‌ی
ئیمکاناتی سه‌ندیکا که داهاتمان که‌مه یارمه‌تیمان داون. له دوو مانگی
ڕابردوودا چووین بۆ نانه‌واخانه‌یه‌ک که 4 کرێکاری تیا سووتا بوو ئێمه
ئیمکاناتی 200 هه‌زار دینارمان هه‌بوو، 4تا 5 مانگ له‌مه‌وبه‌ر
نانه‌واخانه‌یه‌کی ترمان له گه‌ڕه‌کی وڵوبه سووتا هی کاک ئازاد بوو. ئێمه
150 هه‌زار هی سه‌ندیکا‌و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران که پاره‌ی دیاری کردبوو بۆ
کرێکاران 100 هه‌زار تری درایه هه‌روه‌ها کریکاریکی تر به ناوی ئیبراهیم
سووتا 75 هه‌زار مان دایه که سوتانه‌که‌ی زۆر که‌م بوو. له ڕاستیدا ئێمه
وه‌ک ئاسنگه‌ره‌کان نین که ئابوونه‌یان هه‌یه. ئێمه هیچ پاشه‌که‌وتێکمان
نییه دوای ئه‌وه کاری نانه‌وایی شتێک نییه زه‌مانی هه‌بێت. خاوه‌نکار
زه‌مانی بکات. خاوه‌نی نانه‌واخانه‌ش جاری وا هه‌یه هه‌ر به قه‌ده‌ر
کرێکاره‌که‌ی ده‌ست ده‌که‌وێت.. دوای ئه‌وه که من له ساڵی 1963ه‌وه
نانه‌وام ئاینده‌مان نه‌بووه. ئه‌وه‌ی په‌یدامان کردووه خواردوومانه‌و هیچی
تر نییه.
هاک: باشه بۆچی له ساڵی 91 ه‌وه تا ئێستا هیچ ڕێگاچاره‌یه‌کتان
نه‌دۆزیوه‌ته‌وه تا کرێکاران بیمه بکرێن. بۆ نموونه 870 سووتاو‌و بریندارتان
هه‌یه، چه‌ندین کرێکاری گیانبه‌ختکردووتان هه‌یه، بۆچی یاسایه‌ک نییه
سه‌باره‌ت به‌م کێشه‌یه، یان ئه‌و کرێکارانه‌ی که پیر ده‌بن‌و توانای کاریان
نامێنیت نابێت حیسابێک بۆ ژیانیان بکرێت؟
محمد علی قادر:له ڕاستیدا ده‌بێ حکومه‌ت زه‌مان بکات نه‌ک خاوه‌ن
نانه‌واخانه‌کان که هی وایان هه‌یه ڕۆژی 600-700 نان ده‌فرۆشێت. ده‌بێ بیکا
به مه‌سره‌ف‌و کرێی دوکانه‌که. بۆ ئه‌و کرێکارانه‌ی که په‌ککه‌وته‌و به
ساڵا چوون ده‌بێ قانونێک هه‌بێت خانه‌نشین بکرێت. ئه‌و ماوه‌یه کۆمه‌ڵێک له‌و
کرێکارانه که په‌ککه‌وته‌ن له کار کتابمان بۆ کردوون بۆ فه‌رمانگه‌ی
ته‌ندروستی، به‌ڵام ته‌ندروستی نیوه‌ی ڕاستی ڕه‌ت کرده‌وه‌و وتی ده‌بێت ئه‌و
که‌سانه له %80 په‌ککه‌وته بن. ئێمه وتمان ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌یڵێن ده‌بێ له
ماڵه‌وه که‌وتبن‌و هیچیان بۆ نه‌کرێت. یه‌ک دووانێکمان به عاره‌بانه برد
که‌چی 30 هه‌زار دیناریان بۆ بڕینه‌وه. ئاخر ئایا ئه‌وه پاره‌یه له‌مڕۆدا چی
ده‌کات. تا کرێکارێکی به‌ساڵاچوو ژیانی پێ بکات. هه‌قه حکومه‌ت خانه‌نشینیان
بکات، ئێمه‌ش پێمان خۆشه‌و هه‌قی خۆیانه
هاک: ئێوه بیرتان له‌وه نه‌کردۆته‌وه که چاره‌ی ئه‌و نانه بکه‌ن، که
خه‌ڵک گله‌یی هه‌یه لێتان؟
محمد علی قادر: هۆکه‌ی ئه‌وه‌یه ئارد گرانه، ته‌بعه‌ن ئه‌و ئارده‌ی ئێمه
ئه‌یکه‌ین به نان ئاوێکی پاک‌و جوانی ده‌وێت. دووه‌م شت خوێی ده‌وێت، خومره‌ی
ده‌وێت، سۆده، شه‌کر‌و عه‌جانه‌ی ده‌وێت که به کاره‌با کار ده‌کات، کاره‌باش
نییه. ئه‌وه ده‌بێ به موه‌لیده‌ی هه‌موو مانگێک 10 ده‌به به‌نزینی بۆ
بکڕیت، ده‌به‌ی 10 هه‌زاریش بێت چی ده‌کات. حیساب بکه بزانه چه‌ند ده‌کات. من
شه‌خسی خۆم نانه‌واخانه‌م هه‌یه لای سه‌راوه. ئاردێک که به که‌ڵکی نان بێت
25-27 هه‌زاره، ئاردی خراپ که ئه‌سپێ لێی دابێت به 15-16 بۆ عه‌له‌فی
حه‌یوان به‌کاردێت. ئه‌گه‌ر به تێر‌و ته‌سه‌لی بکرێت ئه‌وه ده‌ری ناهێنێت‌و
ئیستیفاده ناکا. بۆیه مه‌جبورن هه‌ڵیپڕوکێنن‌و هه‌ویر‌و ئاو فڕێ بده‌نه
ده‌ره‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵکه. ئه‌گه‌ر بته‌وێت نانه‌وا شتێکی ده‌ستکه‌وێت‌و به‌ڵام
له هه‌مان کاتدا به تێر‌وته‌سه‌لی نان دروست بکات، ده‌بێ نانی بدات به 250
دینار. نانه‌که چاک بێت ده‌خورێت، ئه‌مان ده‌ڵێن هه‌ر هه‌رزان بێت ئیتر هه‌ر
چۆنێک بێت گرنگ نییه. بۆ ئه‌وان گرنگه گونگه‌که قورس بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
نانه‌که نه‌خورێت با هه‌ر گه‌وره بێت به که‌ڵکی چی دێت.
هاک: باشه هه‌وڵتان نه‌داوه تا ڕێگا بگرن له گرانبوونی ئارد، که هه‌م
زیانی بۆ خه‌ڵکه‌و هه‌م بۆ نانه‌واکان، ناتوانن گوشار بۆ حکومه‌ت بهێنن؟
محمد علی قادر: به‌ڵێ هه‌وڵمانداوه‌و ئه‌وانیش یارمه‌تیان داوین چوینه‌ته لای
قایمقامی مه‌رکه‌ز کاک زانا. سه‌یته‌رکانی توند گرتووه بۆ ڕیگاگرتن له چوونه
ده‌ره‌وه‌ی ئارد که گوایه ئه‌مه هۆکاری گرانی ئارده، ئاردێکی زۆری
گرتووه‌و هێناویه‌ته‌وه بازاڕ فرۆشتوویه‌تی به‌ڵام نه‌بۆته هۆی دابه‌زینی
نرخی ئارد له‌به‌رئه‌وه‌ی ووشکه ساڵیه، جۆ کیلۆی به 500 دیناره، به‌ڵام
ئارد به 350 یه. حکومه‌تیش نایه‌وێت یارمه‌تی تۆ بات، پێت بڵێت نان بده به
250. هه‌ر بڵێین گران بوو خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌ڵێن ئه‌ها هه‌ر نانه‌که بوو ئه‌ویش
گران بوو. ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ گرانبوونی ناندا نین، به‌ڵام با کۆمپانیای ئارد
هه‌موو مانگێک 50 فه‌رده ئاردی جوان بدا به‌و نانه‌وایانه‌ی به‌یانی بۆ
ئێواره کار ده‌که‌ن‌و نانیان جوانه. با بکرێت خۆ ئارده‌که زۆر زۆره.
هاک: بچینه سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی تر، وه‌ک بیستوومانه نوێنه‌ری سه‌ندیکا له
کاتی نه‌وت دابه‌شکردندا خروقاتی یاسایی کردووه، قایمقامی سلێمانی لای بردووه
تۆ له‌وباره‌یه‌وه چی ده‌ڵێێت؟
محمد علی قادر: به نیسبه‌ت ئه‌و خروقاته‌وه که ڕووی داوه ئێمه قایمقام پێی
وتین نه‌وته‌که به گران ده‌گاته ده‌ست نانه‌واکان، دیاره بۆ گه‌یاندنی
نه‌وته‌که هه‌موو شۆفێرێک 20-25 هه‌زار وه‌رده‌گرێت له نانه‌واکه.
نانه‌واکه‌ش یان ده‌یباته ماڵه‌وه یان ده‌یباته ماڵی خزمێکی له
نانه‌واخانه نه‌وته‌که دانانێت، ئه‌و شۆفێرانه له‌به‌ر ئه‌وه زیادیان لێ
سه‌ندبوون. ئێمه‌ش پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه ڕووبدات پێمان ووتن که به‌ڕێز قایمقام
ئه‌مری کردووه که بڕی ئه‌و 500 لیتره‌ی بۆ نانه‌وایه‌که‌و 95 هه‌زار زیاتری
لی وه‌رنه‌گیرێت. به شۆفێره‌کانمان ووت ده‌یبه‌ن باشه نایبه‌ن مه‌یبه‌ن.
که‌چی به دزی ئێمه‌وه شۆفێره‌کان زیاتریان له نانه‌واکان وه‌رگرتووه، هی وا
هه‌یه 110 هه‌زار‌و 115 هه‌زاریان لێ وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌ش له ده‌سه‌ڵاتی
ئێمه‌دا نییه، شۆفێره‌کان به قسه‌یان نه‌کردین چ ئیجرائاتێکیان له‌گه‌ڵ
بکه‌ین؟ مانگی پێشوو 320 نانه‌واخانه نه‌وتی به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، خۆ ئێمه
ناتوانین دوای شۆفێر بکه‌وین بۆ ئه‌و هه‌موو نانه‌واخانه‌یه. لیژنه‌یه‌کی
ئێمه دانیشتووه لای قایمقام ئاگامان لێ بووه وه‌ره‌قه‌ی داونه‌تی که خۆیان
بچن نه‌وته‌که وه‌ربگرن، کێشه‌که له سه‌ندیکا نه‌بووه به‌ڵکو له
شۆفێره‌کانه‌وه بووه.
هاک: باشه ئه‌ی به‌ڕیزت ئه‌ڵێی چی که له سه‌ندیکاوه ته‌له‌فۆنکراوه بۆ
نانه‌واخانه‌کان‌و وتوویانه مه‌ڵێن پاره‌ی زۆرمان داوه بڵێن هه‌ر به 95
هه‌زار وه‌رمانگرتووه؟
محمد علی قادر: به شۆفێر‌و نانه‌وامان وتووه که ئه‌وه بڕه‌که‌یه‌تی ئه‌و
خۆی پاره‌ی زیاتری داوه ئێمه بڵێین چی.
هاک: به‌ڵام دیاره کرێی حه‌ماڵی‌و گواستنه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی ناوێت‌و قازانجی
باش ده‌کات، هه‌زار شۆفێر مه‌منوونه بۆ شۆفێره‌کانتان نه‌گۆڕی؟
محمد علی قادر: ئێستا خۆی بڕیار وایه شۆفێره‌کان بگۆڕن قایمقام خۆی
سه‌رپه‌رشتی ده‌کات که ئه‌و شۆفێرانه دوور بخاته‌وه.
هاک: باشه ده‌بووایه وه‌ک سه‌ندیکا بۆ شۆفێره‌کانتان ڕوون بکردایه‌ته‌وه که
ئه‌و شۆفێرانه‌ی پاره‌ی زۆریان وه‌رگرتووه دزییان کردووه.
پاشماوه بۆ لاپه‌ڕه 11
محمد علی قادر: به داخه‌وه ئێمه
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان دانابوو به‌ڵام ئه‌و شۆفێرانه به گوێیان نه‌کردین،
وتیان باشه‌و دوایی داوا له قایمقام ده‌که‌ین بۆ مان زیاد بکات، چونکه ئه‌و
پاره‌یه که‌مه. ئێمه‌ش وتمان ئێوه ئه‌مه جێبه‌جێ بکه‌ن ده‌تانبه‌ین بۆ لای
قایمقامیش که بۆتان زیاد بکات، ئه‌گه‌ر بۆشتان نه‌کرا مه‌یکه‌ن خۆ به‌زۆر
نییه. که‌چی له پشتی ئێمه‌وه ئه‌و پاره زیاده‌یان وه‌رگرتبوو.
هاک: کرێکاران زۆر لێتان به گله‌یین ده‌ڵێن وه‌ختێک لێمان ده‌قه‌ومێت
یه‌کجاریش سه‌ردانمان ناکه‌ن.
محمد علی قادر: ئه‌وه ڕاست نییه. ئێمه هه‌رکه‌س نه‌خۆش بکه‌ویت یان سووتابێت
چووین سه‌ردانمان کردوون‌و هه‌دیه‌یه‌کی 25-30 هه‌زاریمان کردوون وه‌ک پێشتر
وتم. ئێمه وارداتمان نییه تا بتوانین
له‌وه زیاتر کۆمه‌کی کرێکاری پێ بکه‌ین، ساڵی یه‌ک جار ده‌گه‌ڕێین یه‌کی 5
هه‌زاری لێ وه‌رده‌گرین. نه له سه‌ندیکا‌و نه له حکومه‌ته‌وه دابین
ناکرێت‌و ناتوانین که‌سیش به‌خێوبکه‌ین.
له ڕاستیدا سه‌باره‌ت له‌م دیداره‌وه ئه‌وه ده‌رده‌که‌وێت که سه‌ندیکایه‌ک
که خۆی به به‌رپرس ده‌زانێت له به‌رامبه‌ر ژێرپینانی مافه‌کانی کرێکاران
له‌م به‌شه‌دا زۆر ده‌سته‌وه‌ستانه‌و خۆی به ته‌نها به کیتاب ناردن‌و کاری
ڕۆتینیه‌وه خه‌ریک کردووه. چاوه‌ڕێی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته که که‌ی ئاخۆ ئاو‌ڕیک
له کرێکاران ده‌داته‌وه. ڕێگای دروست بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ندیکایه‌ک ده‌ستکه‌وتێک
بۆ کریکار به‌دی بهێنێت ته‌نها ئه‌وه‌یه که هه‌وڵ بدات ڕیزه‌کانی کرێکاران
یه‌کبخات‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان ڕیکخراوو یه‌کگرتوو بکات. ئه‌گه‌ر سه‌رتاپای
کرێکارانی نانه‌واخانه‌کانی شارێک له کارێکی هاوئاهه‌نگدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی
مافه‌کانیان مانبگرن ده‌توانن کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا
هه‌بێت. هه‌ر ڕێکخراوێکی کرێکاریی بیه‌وێت کرێکاران له ده‌وری خۆی
کۆبکاته‌وه‌و ڕۆڵی ڕابه‌ریکردنیان ببینێت، پێویسته په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه
له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌کانی خۆیدا دروست بکات‌و چاترین ڕێگاش بۆ ئه‌مه به‌رپاکردنی
کۆبوونه‌وه‌ی گشتی‌و هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانێکه که به‌رپرس بن له‌به‌رامبه‌ر
به‌دیهێنانی خواست‌و ئامانجه‌کانی ئه‌ندامه‌کانیان.
بوونی ڕێکخراویکی له‌م چه‌شنه ده‌توانێت کاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر ژیانی
کارگه‌رانی ئه‌م به‌شه دابنێت‌و ده‌سه‌ڵاتیش ناچار بکات به چاوی بایه‌خه‌وه
بۆ ئه‌م که‌رته گرنگه
بڕوانێت.
