|
به‌م زوانه یادی
رۆژی خه‌بات و ناڕازایه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان ''رۆژی جیهانی ژن''
نزیك ده‌بێته‌وه. که هاوکاته له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر
ڕاگه‌یاندنی رؤژی هه‌شتی مارس وه‌ك رۆژی جیهانی ژن و خه‌باته‌که‌ی‌دا،
سه‌د ساڵ خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی مافه پێشێلکراو و
زةوتكراوةكانى ژنان، له پێناو یه‌کسانی ته‌واوی نێوان ژن و پیاودا.
سه‌ره‌ڕای
تێپه‌ڕبوونی سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م خه‌باته بێ وچانه‌دا، به‌ڵام
ئێستاش له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا که به‌ڕواڵه‌ت هه‌ڵاواردن به‌گوێره‌ی جنس
له به‌شێکی زۆر له یاساکانیان لاده‌برێت ئه‌ویش له ئه‌نجامی خه‌باتی
بزووتنه‌وه‌کانی به‌رگری له‌مافی ژنان و خه‌باتی بزووتنه‌وه
سۆشیالیستی و پێشکه‌وتنخواز و کرێکاریيه‌کانه‌وه به‌ده‌ست هاتوه،
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش هێشتا ژنان به‌هۆی سیستمی ئابووری
سه‌رمایه‌داری و داب ونه‌ریتی پیاوسالاریيه‌وه که له کۆمه‌ڵگادا
زاڵه به کرده‌وه له ڕووی جوراوجۆره‌وه ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵاواردن و
چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه. هه‌ڵاواردن و نه‌بوونی یه‌کسانی له ڕه‌گ و
ریشه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ و به‌بێ ڕووخانی
ئه‌م نیزامه کۆن و به‌ربه‌ریه له‌ناوناچێ.
به‌ڵام له عیراقی
ئه‌مڕۆدا و له‌ژێر سایه‌ی داگیرکاری ئه‌مریکا و حکومه‌تی تایفه‌گه‌ری و
نه‌ته‌وه‌په‌رستی میلیشیاییدا، ژنان ڕووبه‌ڕووی هێرشێکی به‌ربه‌ریانه
و دڕندانه ده‌بنه‌وه که نموونه‌ی له دنیادا که‌مه. ژنان به
هه‌موو شێوه‌یه‌ك وه‌ك ئینسان و وةك هاوڵاتی مافه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان له بناغه‌وه هه‌ڵده‌که‌ندرێن. فڕاندن و
بازرگانی به جه‌سته‌ی ژنانه‌وه و به‌زۆر ناردنیان بۆ وڵاتانی دراوسێ
بووه‌ته دیارده‌یه‌کی به‌ربڵاو که هه‌ڕه‌شه له ژیان و بوونی ده‌یان
هه‌زار ژن ده‌کات وه ژنانی لاو و ته‌مه‌ن منداڵ وه‌ك توێژێکی به‌رچاو
له‌م کاره‌ساته‌دا ده‌چه‌وسێنه‌وه. ئه‌م کرده‌وانه له‌لایه‌ن بانده
مافیایه‌کانی وابه‌سته به میلیشیا ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه و
به‌پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ وه له‌ڕێگای ئه‌م
کرده‌وه چه‌په‌ڵانه‌وه سوود وقازانجێکی زۆر به‌ده‌ست ده‌هێنن.
له‌لایه‌کی تره‌وه هێرشێکی ڕێکخراو بۆ کوشتار و ڕه‌شه‌کوژی ژنان
له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیسلامی سیاسی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به بڕۆبیانوو و
له‌ژێر ناوی دیفاع له ''شه‌ره‌ف'' و مل نه‌دان به داب ونه‌ریتی
عه‌شاییری دا بةردةوامة، وه‌یان ته‌نانه‌ت به‌بێ هیچ بیانوویه‌کیش،
ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ قوتابخانه و دانیشگا و شوێنی کاره‌کانیان
ده‌چن، وه‌یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جل وبه‌رگی مه‌ده‌نی له‌به‌رده‌که‌ن،
یان حیجاب له‌به‌ر ناکه‌ن. که‌رامه‌تیان پێشێل ده‌کرێت له ژێر ناوی
فره‌ژنه و زه‌واجی مه‌تعه‌دا، ڕووبه‌ڕووی هه‌موو جۆره‌کانی توند وتیژی
وه‌له‌وانه توند‌و تیژی ناو خیزان ده‌بنه‌وه و له کار وخوێندن و
به‌هره‌مه‌ند بوون له مافه که‌سێتی و ئینسانیه‌کانی بێ به‌ش ده‌کرێن.
ئه‌م لیسته هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه....
ئه‌م پێشێلکاری و
هه‌ڵاواردنی جنسیانه له دژی ژنان به‌رنامه‌یه‌کی ڕسوای هیزه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتدار و لایه‌نگرانیانه له ئیسلامی سیاسی شیعه و سوننه و
هیزه نه‌ته‌وه په‌رسته عه‌ره‌بی و کوردیيه‌کانه و له‌پێش چاوی هێزی
داگیرکه‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ. کۆتایی هێنان به چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان
و هه‌ڵاواردنی جنسی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکاری و موسیبه‌تانه‌ی که
ڕووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه، بریتیه له به‌شێکی دانه‌بڕاو له خه‌باتی
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق. به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م ئامانجانه
به‌ستراوه‌ته‌وه به خه‌باتی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ
کۆتایی هێنان به‌م بارودۆخه‌ی که له ئه‌نجامی شه‌ڕ و داگیرکاریه‌وه
پێکهاتووه و بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئاسایش و ژیانی ئاسایی کۆمه‌ڵایه‌تی و
بونیات نانی نیزامێکی سیاسی که له ئه‌نجامی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه
پێکهاتبێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی و ئازادی خوازی ژنان له‌م ڕۆدا و له هه‌لو
مه‌رجی سیناریۆی ڕه‌شدا خه‌ریکه هاوشان وه‌ك به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازانه تێده‌کۆشێ بۆ کۆتایی هێنان به‌م
کاره‌ساتانةی ئێستا و بڕینی ده‌ستی هیزه‌کانی ئیسلامی سیاسی و
نه‌ته‌وه‌په‌رستی، وه‌ك به‌شێك له بزووتنه‌وه‌یه‌ك که بۆ دابینکردنی
ئه‌من وئاسایش وگه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌ده‌نیه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگا خه‌بات ده‌کات.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رزگاربوونی له‌م سته‌م و چه‌ساندنه‌وانه
به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌هێزبوونی جه‌مسه‌ری هیزی چه‌پ و ئازادیخواز،
به به‌هێزبوونی ریزی کۆمۆنیزمی کریکاری و چینی کریکاره‌وه، به‌ڵام
له هه‌مان کاتدا ئه‌م حیزبه خه‌بات ده‌کات بۆ به‌هێزکردنی
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ژنان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌توانا که بتوانێ ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پێشێلکاریه نامرۆڤانانه له دژی
ژنان ڕاوه‌ستێ. هه‌ر هێزێك که به‌رگری له بةها ئینسانیه‌کان وه‌ك
ئامانجێكی سه‌ره‌کی دانابێ بؤ خؤى ده‌بێ لێبڕاوانه بۆ به‌رگرتن به‌م
شالاوی خوێنه و پێشێلکاریه‌کانی مافی ژنان و که‌رامه‌تییان خه‌بات
بکات. حیزبی ئێمه وه‌ك هێزێکی پێشڕه‌و و له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی
بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی و ئازادی خوازی ژنان له‌هه‌موو ئاسته‌کاندا
ڕاوه‌ستاوه.
له‌م رۆژه‌دا حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق بانگه‌وازی ژنان ده‌کات، به‌بێ له‌به‌رچاو
گرتنی ئایین و نه‌ته‌وه، رێزی خۆیان یه‌کگرتوو بکه‌ن بۆ به‌رگری له
مافه‌کانی خۆیان، یه‌کێتی و رێکخراوبوونی خۆیان به‌هێز بکه‌ن له‌پێناو
ئازادبوونیان و گه‌یشتن به دونیایه‌ك که ئازادی و یه‌کسانی تێیدا
ده‌سته‌به‌ر بێت. یه‌که‌مین هه‌نگاو له‌م قۆناغه‌دا له ڕێکخستنی
خۆيانةوه دژی کوشت وکوشتار و بازرگانی کردن به جه‌سته‌یان و پێشێل
کردنی که‌رامه‌تیانه‌وه ده‌ست پێده‌کات. ڕێکخستنی ریزێکی پته‌و و
به‌رین له ژنانی ئازادیخواز و پێشڕه‌و بۆ
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه له دژی ژنان و به‌رگرتن
به‌م شاڵاوی خوێن ڕشتنه، ده‌توانێ هه‌نگاوێکی گه‌وره‌و نه‌وعی بيَت
بۆ بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانی و ئازادی خوازی ژنان. حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری عیراق وه‌ك خه‌باتگێڕێکی سه‌رسه‌خت له‌م مه‌یدانه‌دا له ریزی
پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا دژی هه‌موو کۆنه‌په‌رستان و تاوانبارانی
کوشت و کوشتار ڕاده‌وه‌ستێ. حیزب پشتیوانی له خه‌باتی ئازادی و
یه‌کسانی خوازی ژنان ده‌کات و به‌هیزی ده‌کات وه داوا ده‌کات که
له‌ده‌وری حیزب و ڕێکخراوی ئازادی ژن له عیراقدا کۆببنه‌وه.
بژی خه‌باتی ژنان له
پێناو ئاسایش و ئازادی و یه‌کسانی،
بژی رۆژی هه‌شتی
مارس، ره‌مزی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی ژنان
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عیراق
1/3/2008 |