
به بانگه‌وازی بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ر له به‌ریتانیا رۆژی 3/1/2009 خۆپیشاندێکی جه‌ماوه‌ری له دژی هیرشی حکومه‌تی ئیسرائیل بۆسه‌ر که‌ناری غه‌زه به به‌شداری ده‌یان هه‌زار که‌س ئه‌نجامدرا.
خۆپیشاندانه‌که کاتژمیر 12:30 دوانیوه‌رۆ له ویستگه‌ی ئه‌مبانکمینته‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر به‌رو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌رێکه‌وت و له‌ویشه‌وه به‌ره‌و مه‌یدانی ترافلگارسکویر، شوینی کۆبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران.
ریکخراوی به‌ریتانیای حیزبیش به به‌شداری ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامان و دۆستانی حیزب به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه‌دا کرد.هاورییان سه‌ره‌رای به‌رزکردنه‌وه‌ی لافیته‌ی حیزب و وینه‌ی مارکس، ژماره‌یه‌کی زۆریان له به‌یاننامه‌ی حیزب به زمانی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به هێرشی حکومه‌تی ئیسرائیل له ژیر ناونیشانی "هیرشی درندانه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر غه‌زه شه‌رمه‌زارییه بۆ کۆمه‌لگای به‌شه‌ری وپیویسته ده‌ستبه‌جێ رابگیری"، وه هه‌روه‌ها راگه‌یاندنی رێکخراوی به‌ریتانیای حیزب به زمانی ئینگلیزی له ژێر ناونیشانی"نا بۆ تیرۆریزم و هیرشی ئیسرائیل، نا بۆ حه‌ماس، به‌لی بۆ ده‌وله‌تیکی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستینی یه‌کسان وهاوشان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل"، له ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌دا بڵاوکرده‌وه.
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی عیراق/رێکخراوی به‌ریتانیا
3/1/2009
|
|
