|
چه‌ند ڕۆژه هێزه سه‌ربازیه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا، به به‌کارهێنانی
فرۆکه‌و تۆپخانه‌و زرێپۆش‌و له ژێر ناوی "رێشه‌کێشکردنی تیرۆر"و
"مه‌ترسی په‌که‌که له‌سه‌ر یه‌کێتی خاکی تورکیا" په‌لامارێکی
سه‌ربازییان هێناوه‌ته سه‌ر ناوچه سنووریه‌کانی کوردستانی عیراق.
په‌لاماری ئه‌م جاره‌ی ئه‌م هێزه سه‌ربازییه تاوانکاره ته‌نها به
بۆمبارانکردنی ئاسمانی‌و تۆپخانه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌و به‌ڵکو کار
کێشاویه‌ته له‌شکرکێشی زه‌مینیش. ئه‌م په‌لاماره هه‌ر له یه‌که‌مین
سه‌عاته‌کانی خۆیدا بار‌وئه‌نجام‌و ئاکامه زیانباره‌کانی خۆی ئاشکرا
کردووه. که بۆته هۆی دڵه‌ڕاوکێ‌و ترس له دڵی چه‌ند ملیۆن له
خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه. ئاشکرایه که ئه‌م په‌لاماره له درێژه‌ی
هه‌مان په‌لامار‌و هه‌ره‌شه‌کانی مانگه‌کانی کۆتایی ساڵی ڕابردووه.
کۆتایی هێنان به چالاکیه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان خواستیکی
له‌میژینه‌ی حکومه‌تی قه‌ومی-ئیسلامی فاشی تورکیایه. به‌ڵام ئه‌مه
نه بناغه‌ی ئه‌م په‌لاماره سه‌ربازیه‌و نه ئه‌وانه‌ی پێشتریشه.
هه‌روا ئه‌مه، به پێچه‌وانه‌ی لێکدانه‌وه‌ی ناسیۆنالیسته‌کانی کورد،
په‌لامارێک نییه بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناوی ده‌نێن ئه‌زمونی
فیدرالیزم له کوردستانی عیراق که پێچه‌وانه‌ی پرۆژه‌و
ئه‌جێنداکانی ده‌زگای سیاسی-سه‌ربازی شۆڤینی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیایه.
ئه‌م کێشه‌و مه‌سه‌لانه، مه‌سه‌له‌ی لاوه‌کین که په‌یوه‌ندییان به
ئامانجی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م په‌لاماره‌وه نییه. له‌شکرکێشی تورکیا
ئامانجی فراوانتری هه‌یه‌و مه‌سه‌له‌ی په‌که‌که‌و حزبه
ناسیۆنالیستیه کوردیه‌کان‌و پرۆژه‌کانیان تێده‌په‌ڕێنێت.
ئامانجی بنه‌ڕه‌تی‌و ڕاسته‌وخۆی ئه‌م په‌لاماره سه‌ربازیه هه‌وڵی
ده‌وڵه‌تی تورکیایه بۆ سه‌پاندنی ڕۆڵ‌و جێگاوشوێنی خۆی وه‌ک هێزێکی
سیاسی‌و سه‌ربازی به توانا له ناوچه‌که‌دا له پرۆسه‌ی سازدانه‌وه‌ی
داهاتووی سیاسی عیراقدا. فه‌شه‌لی ستراتیجی ئه‌مریکا له عیراق‌و
قوڕاوی بوون‌و چه‌قینی له زۆنگاوی سیاسی‌و ئه‌منی عیراقدا، فرسه‌تی
به ده‌وڵه‌تی تورکیا داوه که به خه‌ونه له‌میژینه‌کانیه‌وه
بازبداته ناو مه‌یدانی عیراق‌و بۆ شوێنپێیه‌کی بایه‌خدار له عیراقدا
له‌م ڕیگایه‌وه، واته له ڕیگای عه‌سکه‌رتاریه‌ت‌و شه‌ڕخوازی‌و
هه‌ڵچوونی سیاسی‌و سه‌ربازیه‌وه، بگه‌ڕێت. له کاتیکدا که به شوێن
ئه‌وه‌وه‌یه که ڕۆڵێکی له ئاینده‌ی سیاسی عیراقدا هه‌بێت، و به
تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر فراوانبوونه‌وه‌ی دامێنی کاریگه‌ری ئێران له
عیراق‌و له ناوچه‌که‌دا بووه‌ستێته‌وه، له هه‌مان کاتدا به شوێن
به‌رژه‌وه‌ندیه ناوچه‌ییه دریژماوه‌کانیه‌وه‌یه. ده‌وڵه‌تی تورکیا
له فه‌شه‌لی ئه‌مریکادا فرسه‌تێک ده‌بینێته‌وه بۆ ده‌ربازبوون له
په‌راویزکه‌وتنی سه‌باره‌ت به هه‌ل‌ومه‌رجی عیراق‌و هه‌موو
ناوچه‌که‌و هه‌روا بۆ سه‌پاندنی خواسته سیاسی‌و ستراتیجیه‌کانی
به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی تردا، له سه‌روو هه‌موویانه‌وه جمهوری ئیسلامی
ئێران که هه‌وساری ته‌ده‌خولی له عیراق‌و ناوچه‌که‌دا پچریوه.
جموجۆڵه‌کانی ئیستای حکومه‌تی تورکیا که له پشتیوانی ئه‌مریکاش
به‌هره‌مه‌نده له‌و ململانێ توند‌وتیژه جیاناکریته‌وه که له‌نێوان
هێزه جیهانی‌و ناوچه‌ییه جۆربه‌جۆره‌کان له پێناوی دووباره
دابه‌شکردنه‌وه‌ی جیهان سه‌ریهه‌ڵداوه‌و تیایدا هه‌ر لایه‌نێک له‌و
په‌ڕی هه‌وڵدایه بۆ بڕینی گه‌وره‌ترین به‌ش له ده‌سه‌ڵات‌و
باڵاده‌ستی.
هه‌ڵوێستی حکومه‌تی میلیشیایی‌و کۆنه‌په‌رستانه‌ی مالیکی تا ئه‌و په‌ڕی
سنوور لاواز‌و پووچه. له راستیدا ئه‌م هه‌ڵوێسته له‌م حکومه‌ته‌وه
که ئیدیعای خاوه‌ندارێتی خاکێک ده‌کات که بۆته ئامانجی په‌لامارێکی
تاوانکارانه، به کرده‌وه بوار بۆ پێڕاکیشان‌و ملهوڕیی حکومه‌تی
تورکیا ده‌کاته‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌م حکومه‌ته، که قانونیه‌تی
نییه‌و ده‌ستسازی ئه‌مریکایه بۆ ئه‌نجامدانی ڕۆڵی کۆنه‌په‌رستانه‌و
روپۆشێک بۆ داگیرکاریه‌که‌ی، به‌ڵگه‌یه‌کی تره بۆ ناقانوونی بوون‌و بێ
ئیعتیبار بوونی.
ئه‌م په‌لاماره سه‌ربازیه نه‌ک هه‌ر مایه‌ی بێزاری‌و توڕه‌یی خه‌ڵکی
کوردستانه، به‌ڵکو جێگای مه‌حکومکردنی هه‌موو هێزه ئازادیخواز‌و
یه‌کسانیخواز‌و ئینساندۆسته‌کانی جیهانه. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عیراق ئه‌م هێرشه سه‌ربازیه وه‌ک په‌لامارێک بۆسه‌ر خه‌ڵکی بێتاوانی
کوردستان ده‌بینیت‌و به‌م ناونیشانه زۆر به توندی مه‌حکومی ده‌کات.
پێویسته ڕیزی خه‌بات‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان به
وێنه‌ی ڕیزێکی سه‌ربه‌خۆ‌و جیاواز له ڕیزی ده‌سه‌ڵات‌و حزبه
ناسیۆنالیسته کوردیه‌کان، که ته‌نها به شوێن به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی
خۆیانه‌وه‌ن له جه‌نگ‌و وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا، پێ
بنیته مه‌یدان. به‌رژه‌وه‌ندی‌و ئامانجی ئه‌و ده‌سه‌ڵات‌و هێزانه به
ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی‌و ئامانجه‌کانی خه‌ڵک جودایه‌و هه‌ر بۆیه
سیاسه‌تیان رێکخستن‌و هه‌ڵخڕاندنی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر نییه‌و
نایانه‌ویت جه‌ماوه‌ر له‌م به‌رانبه‌رکێیه‌دا ڕۆڵێکی هه‌بێت. به‌ڵکو
ئه‌وان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له ڕاستیه‌کان‌و واقعیه‌تی
مه‌سه‌له‌کان دووربخه‌نه‌وه‌و به‌م جۆره‌ش سیاسه‌تی جێخستن‌و
تۆکمه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتیان ببه‌نه پێشه‌وه. خودی هه‌ل‌ومه‌رجی
هه‌ڵواسراوی ئیستای کوردستان که بواری بۆ ملهوڕی تورکیا کردۆته‌وه،
به‌رهه‌می 15 ساڵ له سیاسه‌تی حزبه ناسیۆنالیسته کوردیه‌کانه.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی جه‌ماوه‌ری کوردستان بانگه‌واز ده‌کات، که
به هه‌ر شیوازێکی گونجاوو کرده‌نی، له‌وانه ڕێکخستنی
به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری چه‌کدارانه له پیناو به‌رگرتن
به ده‌ستدرێژی ده‌زگای شۆڤێنیست‌و فاشیستی ده‌سه‌ڵاتدار له تورکیا
بۆ سه‌ر جه‌ماوه‌ری کوردستان‌و ژیان‌و ئاسایشیان، به‌رپه‌رچی ئه‌م
په‌لاماره بده‌نه‌وه. حزبی کۆمۆنیستی کریکاریی له‌م خه‌بات‌و هه‌وڵه
ئینسانیه بۆ کۆتایی هێنان به‌م دێوه‌زمه‌ی شه‌ڕ‌و ده‌ستدرێژیه له
هیچ کۆششێک درێغی ناکات. هه‌روا جارێکی تریش ته‌ئکید ده‌که‌ینه‌وه که
دروستترین ڕێگا بۆ به‌رگرتن به له‌شکرکێشی تورکیا‌و بنه‌بڕ کردنی
یه‌کجاری، دیاریکردنی چاره‌نووس‌و ئاینده‌ی سیاسی کوردستانی عیراقه
له ڕێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵک له ریفراندۆمێکی ئازاد‌و
جه‌ماوه‌رییدا که تیایدا جه‌ماوه‌ری کوردستان بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی
کوردستان‌و پێکهینانی ده‌وڵه‌تێکی سکیولار‌و غه‌یره قه‌ومی بده‌ن.
حزبی
کۆمۆنیستی کریکاریی عیراق
23ی
شوبات-فێبریوه‌ری 2008 |