|
ئه‌مڕۆ له شه‌قامی " المتنبي" له شاری به‌غدا و له کاتژمێر
11:15ی سه‌رله‌به‌یانی،هێزه‌کانی گاردی کۆماری ڕه‌شید ئیسماعیل سکرتێری
ڕێکخراوی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریان ده‌ستگیر کرد،له کاتێکدا که هه‌ڵده‌ستا
به په‌خش کردنی به‌یاننامه‌ی " با .ڕاوه‌ستین له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری شاری
الثورة ،به‌ره‌ی کرێکار وزه‌حمه‌تکێشان"، که به‌ئیمزای خۆی ده‌رکرا
بوو،له‌سه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی له دژی خه‌لکی
مه‌ده‌نی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ئه‌و ده‌سگیر کردنه شکاندنێکی ڕاشکاوه بۆ به‌رگرتن به ئازادی
ڕاده‌ڕبڕین ، و پێشێلکاری و شه‌رمه‌زاریه‌کی تازه‌ی دیکه‌یه بۆ ئه‌و
دیموکراسی یه‌ی که هێزه‌کانی داگیر که‌ر و حکومه‌ته کارتۆنیه‌که‌ی مالیکی
ده‌هۆڵی بۆ ده‌کوتن.
داواکاری ده‌ستبه‌جێی ئازادکردنی ڕه‌شید ئیسماعیل و سجاد
الشهربنلی ده‌که‌ین و له‌هه‌مان کاتدا داواکارین له گشت ڕێکخراوه ئینسان
دۆسته‌کان وهێزه ئازادی خوازه‌کان له جیهان بۆ فشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی
مالکی بۆ ڕاگرتنی پێشێلکاریه‌کانیان دژ به ئازادی و مافی مرۆڤ.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق
25ینیسانی 2008
25-4-2008 |