|
دوای زیاتر له ده کۆبوونه‌وه‌ی
په‌رله‌مانی عیراقی و چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی
ماراسۆنی دیکه، دوای
ناکامییه‌کی زۆر وبه‌رده‌وام ودوورودرێژ بۆ په‌سه‌ند کردنی یاسای هه‌ڵبژاردن، له
ئاکامی کێشمه‌کێش و ململانێی گه‌رمی نێوان
هیزه تایفی و نه‌ته‌وه په‌رسته‌کاندا یاسایه‌کی تایفه‌گه‌ری نه‌ته‌وه‌په‌رستی
په‌سه‌ند کرا، که له درێژه‌ی پرۆسه سیاسی‌ی ئێستادایه و له‌گه‌ڵ داگیرکردنی
وڵات‌دا ده‌ستی پێ کرد. که‌رکوك وه‌ك گرێکوێره و له‌مپه‌ری سه‌ر ڕێگای ده‌رکردنی
ئه‌م یاسایه بوو. گرێکوێره‌ی رێکنه‌که‌وتن، گرێکوێره‌ی ناکۆ‌کی نێوان تایفیه‌کان و
نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی عه‌ره‌ب وکورد بوو به پله‌ی سه‌ره‌کی. ئه‌مه ناکۆ‌کی
نێوان هێزه سیاسیه‌کان بوو بۆ دابه‌شکردنی به‌شه سه‌روه‌ت وسامان و نه‌وت و
ده‌سه‌لات .
ئه‌م هه‌وڵانه هه‌مووی له‌پێناوی
خۆسه‌پاندن و سه‌ربڕێنی خه‌لکی ئه‌و شاره‌یه له قه‌تڵگای به‌رژه‌وه‌ندیه
تاریکه‌کانیاندا. ناکۆکییه بۆ داسه‌پاندنی ده‌مارگیری نه‌ته‌وه‌یی و رقوکینه
دژبه مرۆڤایه‌تی مرۆڤ و دژ به جه‌ماوه‌ری شاری که‌رکوکه به‌گشتی، که ئامانجیان
هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به ژیان و خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی ئه‌و خه‌ڵکه‌وه نیه. له
رێگه‌ی ڕێکه‌وتن وساتوسه‌ودا نهێنیه‌کاندا، له رێگه‌ی رێکه‌وتن و سات وسه‌ودا
نهێنیه‌کانی مالکی – بارزانی‌دا و نه‌خشی سه‌ر سه‌رشۆڕانه‌ی ئه‌مریکا و
سه‌فیره‌که‌ی له نه‌مسادا، یاسا ناوزڕاوه‌که‌یان په‌سه‌ند کرد.
ئه‌م یاسایه زۆر به ئاشکرا داکۆکیه
له به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هیز و لایه‌نه په‌رله‌مانیه‌کان که به هیچ شێوه‌یه‌ك
نوێنه‌رایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌لکی عێراق ناکه‌ن، ئه‌و هێزانه‌ی که جه‌ماوه‌ریان
خستوه‌ته ناو ته‌نووری ناکۆ‌کی تایفه‌گه‌ریه‌تیيه‌وه،
کوشتن له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و کۆچی زۆره‌ملێ، ڕه‌شبگیری و بێ سه‌روشوێن
کردن و ده‌یان چه‌رمه‌سه‌ری تر که له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابوردوودا به‌سه‌ر خه‌لکی
عیراقیاندا هێناوه.
ئه‌م یاسایه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی
بوونی ده‌ورو ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر په‌سه‌ند کراوه ودوور له ده‌نگ و بۆچوونی
نوێنه‌ری کرێکاران و نه‌قابه‌کان و رێکخراوه‌کانی ژنان ولاوانه. یاسایه‌که که
له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆکایه‌تی تایفی
و نه‌ته‌وه‌په‌رسته
وه
دانراوه و دارێژراوه بۆ داسه‌پاندن و در‌ێژه‌پێدانی هه‌ڵاواردنی ئاینی و
نه‌ته‌وه‌په‌رستی،
له‌لایه‌ك و له‌لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه
وه‌ك ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیيه
پڕ دژبه‌یه‌که‌کانی هێزه ئیقلیمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر
ڕێڕه‌وی هه‌ل ومه‌رجی سیاسی له ئێستای عیراق‌دایه.
ئه‌مه یاسایه‌که که له هاوولاتی
ئه‌و مافه بۆ چوونه ناو هه‌ڵبژاردنه‌وه وه‌ك هاووڵاتیه‌ك ده‌سه‌نێته‌وه تا
رێگای پێ بدات ده‌نگ به نوێنه‌ری سیاسی خۆی بدات، ئه‌و نوێنه‌ره‌ی که به‌رنامه‌ی
ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌که‌ی چاوه‌ڕوانی ئه‌و پڕده‌کاته‌وه. ئه‌م یاسایه
هاووڵاتی بۆ ده‌نگ دان هان ده‌دات که له ڕووی لایه‌نگری ئاینی و تایفه‌گه‌رێتی و
نه‌ته‌وه‌په‌رستی لایه‌نه سیاسیه‌کانه‌وه ده‌نگ بدات.
ئێمه وه‌ك حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عیراق، هاوکات که پێوانه‌کان و په‌یڕه‌وه‌کانمان بۆ هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد و
ڕاسته‌قینه داناوه و راگه‌یاندوه تا به‌شداری ئازادانه و هوشیارانه‌ی جه‌ماوه‌ر
مسۆگه‌ر بکات، دوور له هه‌ر فڕوفێڵێك له ده‌نگده‌ر و کڕینی ده‌نگه‌کانیان و
به‌کارهێنانی زه‌بروزه‌نگ و تیرۆر له دژیان. ئه‌م یاسا په‌سه‌ندکراوه‌یه به هیچ
شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م کرده‌وانه نه‌کردوه که له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی
ئاسایی له جێهانی ئه‌مرۆدا ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌كی
نه‌کردوه به‌وه که نابێ رێگا بدرێ به ڕه‌وته‌کانی ئیسلامی سیاسی سه‌ر به
سووننه و شیعه و حیزبه نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانی عه‌ره‌ب وکورد که ئاگری
ده‌مارگیری ئایینی و نه‌ته‌وه په‌رستی له هه‌لبژاردنه‌که‌دا هه‌ڵبگیرسێنن و له‌و
ڕێگایه‌وه کاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر ده‌نگی ده‌نگده‌ران.
هه‌روه‌ها ئێمه واده‌زانین که
به‌ده‌سته‌وه گرتنی یاسای هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی بازنه‌ی جۆراوجۆره‌وه،
سیاسه‌تێکه ده‌قاو ده‌ق له‌گه‌ڵ ڕێڕه‌وی تایفی و نه‌ته‌وه په‌رستی و عه‌شایری
داسه‌پاوی ئه‌مرۆدا دێته‌وه. ئه‌م یاسایه په‌سه‌ند کرا تا ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه
سیاسیه‌ی ئێستا و ئیئتیلافه تازه‌کانیان که له‌م ماوه‌ی دواییدا دایان ڕشت پێ
سه‌قامگیر بکه‌ن وه هه‌روه‌ها بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کان
و ستراتیژیه دژ به‌یه‌که‌کانی ئه‌مریکا و ئێران و وڵاتانی ناوچه له عیراقدا.
ئه‌وه‌ی ئاشکرایه پارێزگاکانی عیراق بریتین له شارگه‌لێك هه‌ر له زاخۆوه بیگره
تا ده‌گاته فاو که له‌لایه‌ن میلیشیا چه‌کداره‌کانه‌وه داگیر کراوه، ئه‌م
میلیشیا تایفى
و نه‌ته‌وه‌په‌رستانه ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه بۆ کۆنترۆل كردن و دیاری کردنی
ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌کان هه‌ر له پێشه‌وه و پێش ده‌ست پێکردنی هه‌ڵبژاردن له
هه‌ر پارێزگایه‌كدا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارێزگاکانی عیراق به‌گوێره‌ی ڕێره‌وی سیاسی
ئێستا به‌سه‌ر پاریزگا ''شیعه و سوننه و کوردی''یه‌کان، واته به گوێره‌ی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و تایفی دابه‌شکراوه، به‌و شێوه‌یه ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌کانیش له پێشه‌وه بڕاوه‌ته‌وه به‌سه‌ر لایه‌ن وهێزه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا که به زۆری زه‌برو زه‌نگ و هیزی میلیشایی له‌و
پارێزگایانه‌دا خۆیان داسه‌پانداوه. یاسایه‌کی ئاوا سیاسه‌تی دوو ڕوویی و
دابه‌شکردنی نه‌ته‌وه‌گه‌رێتی و تایفه‌گه‌رێتی سه‌قامگیر ده‌کات که هه‌میشه
لایه‌نه ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان له پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌لبژاردنه‌کانیاندا
حاشای لێ ده‌که‌ن.
جه‌ماوه‌ری عیراق له‌سه‌ر دانانی لیستی
کراوه پێیان داگرت تا بتوانن پالێوراوه‌کان له هه‌لبژاردنه‌کاندا بناسن. به‌ڵام
ئه‌م یاسایه له رێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی بازنه جیاوازه‌کاندا ئه‌م داواکاریه‌ی
پیشێل کرد. چونکوو هه‌ڵبژاردن به گوێره‌ی بازنه‌ی جۆراوجۆر له هه‌ل ومه‌رجی
ئێستای عیراقدا له‌گه‌ڵ ئاره‌زووی هێزه تایفى
و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کاندا دێته‌وه و به‌رنامه‌کانیان به پشتێوانی کردنی هێزی
عه‌شایه‌ر و تایفى
و میلیشیاکانیان بۆ ده‌باته پێشه‌وه، وه له‌به‌رامبه‌ر و دژ به به‌رژه‌وه‌ندی
جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز و پیشکه‌توو و کرێکاری عیراقی ڕاده‌وه‌ستێ.
هه‌روه‌ها ته‌ماشاکردنی ئه‌وانه‌ی که
سه‌ر به ئایینی مه‌سیحی و سابئه و یه‌زیدی و شه‌به‌كن وه‌ك که‌مایه‌تێه‌ك
دیسانه‌وه درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی تایفه‌گه‌ری ئایینی و نه‌ته‌وه‌په‌رستیيه
که حیزبه ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کان ده‌سه‌لاتیان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مانه
داناوه، که ئه‌مه دژی مه‌بده‌ئی هاووڵاتی بوونی یه‌کسان ونوێنه‌رایه‌تی کردنه
له‌سه‌ر بناغه‌ی سیاسی و مه‌ده‌نی.
په‌سه‌ند کردنی ئه‌وه‌ی که جێگا
به‌تاڵه‌کان بدرێن به لیسته براوه‌کان دزی وڕاوڕووتێکی ئاشکرایه له ده‌نگی
ده‌نگده‌ران، دژی ئیراده‌یانه و پێدانی به لایه‌نه تایفی و نه‌ته‌وه
په‌رسته‌کانة
ده‌نگده‌ر چ ڕازی بێ چ نارازی. ئه‌م بڕگه‌یه بێجگه له بڕگه‌کانی تر به‌تایبه‌ت
پیشێل کردنی ئاشکرا و به ئه‌نقه‌ستی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ر و حیزبه به‌شداره‌کانی
هه‌ڵبژاردنه و به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بوول ناکرێ.
هه‌روه‌ها یاسای دیاری کردنی لانی
که‌می ته‌مه‌نی پالێوراو بۆ 30 ساڵان، توێژێکی میلیۆنی له لاوان بێ به‌ش ده‌کات
له نوێنه‌رایه‌تی کردنی خۆیان له په‌رله‌ماندا. ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی بۆ
دواوه‌یه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا که ڕێگایه‌کی زۆری بۆ پێشه‌وه بڕیوه
سه‌باره‌ت به دانانی مافی ده‌نگ دان و خۆ پالاوتن له ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵیدا.
هه‌روه‌ها سه‌پاندنی ئه‌وه‌ی پالێوراو ده‌بێ به‌ڵگه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی هه‌بێ
رێگری جددی له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی ئێجگار زۆر له‌و کرێکارانه داده‌نێ، که
نه‌یانتوانیوه ئه‌و به‌ڵگه‌ی خوێندنانه به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ر
به‌گوێره‌ی ئه‌م یاسایه به‌ڕیوه ببرێ، پێشێلکردن و هێرشێکی گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق
به ماف و هه‌وڵی جه‌ماوه‌ری عیراق بو دامه‌زراندنی رژێمێکی سیاسی غه‌یره ئایینی و
غه‌یره نه‌ته‌وه‌په‌رستی له عیراقدا، که به‌گوێره‌ی ئیراده‌و مافی هاووڵاتیان
وه‌ك هاووڵاتیيه‌کی
مه‌ده‌نی دارێژرابێت. هه‌روه‌ها لێدانێکیشه له دامه‌زراندنی سیستمێکی سیاسی که
که‌ش وهه‌وایه‌کی باشتری تیدا ده‌بێ بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه بردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ر و
گه‌شه‌پیدانی خه‌باتی سیاسی چینی کرێکار.
سه‌باره‌ت به په‌رله‌مانیش، باشترین
شێوه که بتوانێ له‌گه‌ڵ ساکارترین چاوه‌ڕوانیه‌کانی جه‌ماوه‌ری عیراقدا بێته‌وه
''لیستی کراوه و عیراق یه‌ك بازنه بێت'' هه‌روه‌ها ده‌بێ دژی ئه‌وه‌ی که ده‌نگی
به‌شداربووانی هه‌ڵبژاردن بدرێ به لایه‌نێكی ترهه‌ڵوێست بگیرێ، دیاریکردنی
ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵان بۆ مافی ده‌نگدان و خۆ پاڵاوتن، دابین کردنی هه‌لو مه‌رج و
بارودۆخ و پێوانه‌ی گونجاو بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌که که دوور بێت له هه‌موو
شێوه‌یه‌کی فڕوفێڵ و ده‌ست بڕین و زۆرکردن و ترساندن وه‌یان گڕینی ده‌نگه‌کان.
ئه‌و یاسایه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن
ئێمه‌وه و جه‌ماوه‌ری عیراق و هه‌موو هێزه سۆشیالیست و چه‌پ و پێشکه‌وتنخواز
وعه‌لمانیه‌کانه‌وه مه‌حکومه به‌بێ هیچ ئه‌ملاولایه‌ك، و ڕووبه‌ڕووی ناره‌زایه‌تی
و ڕه‌ت کردنه‌وه ده‌بێته‌وه. ئێمه داوا له جه‌ماوه‌ر ده‌که‌ین که به‌توندی دژی
جێ به‌جێکردنی ئه‌و یاسایه ڕاوه‌ستن و ده‌ست بکه‌ن به خه‌باتێکی سیاسی به‌ربڵاو و
جه‌ماوه‌ری له پێناوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا. ئێستا ئه‌م یاسایه له‌سه‌ر مێزی
ئه‌نجوومی سه‌رۆکایه‌تیدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یاسایه هه‌ر ئاوا بمێنێته‌وه، ئه‌وا
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عیراق هه‌ڵوێستێکی دیکه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌لبژاردن
ده‌بێ.
مه‌کته‌بی سیاسی حیزبی کۆمونیستی
کرێکاری عیراق
10/11/2009
|