|
حزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی عێراق ئه‌م پێوانه‌و بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه وه‌ك بناغه‌یه‌ك بۆ
هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و ڕاسته‌قینه بڕیار ده‌دات:
1- له‌ئارادا
بوونی ئازادی سیاسی بێ‌سنور و بێمه‌رج، ئازادی هه‌ڵسوڕانی سیاسی و دابین
كردنی فه‌زای سیاسی ئازادانه له‌ئاست وولاتدا بۆ پڕوپاگه‌نده‌و هه‌ڵسووڕانی
سیاسی له‌به‌رده‌م هه‌موو لایه‌نه‌كاندا.
2- قه‌ده‌غه‌كردنی
به‌كارهێنانی هه‌رجۆره شێوازێكی فشارهێنانی كۆمه‌لایه‌تی وڕۆشنبیری
وئایدیۆلۆژی وسیاسی، به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ وناڕاسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه
كردنی هه‌رجۆره زه‌خت وزۆرێكی به‌زۆر، له‌وانه ترساندن و ناچاركردنی هاولاتیان
و كڕینی ده‌نگ و ناچاركردنی خه‌ڵك به‌ده‌نگدان به‌لیستێكی دیاریكراو.
قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو شێوه‌یه‌كی به‌بارمته‌گردنی كار وبژێوی ئینسانه‌كان وسود
وه‌رگرتن له‌برسێتی و هه‌ژاری خه‌ڵك و ناچاركردن به‌وه‌ی كه‌هاولاتیان ده‌نگ
بده‌ن، وه‌یا لایه‌نێكی دیاری كرا‌و هه‌ڵبژێرن..
3- مافی ته‌واوی
هه‌ركه‌سێكی 18 ساڵه كه‌ده‌نگ بدات و خۆی كاندید بكا به‌بێ هیچ شه‌رتێك.
4- كاركردن
به‌شێوازی ئه‌وه‌ی كه هه‌موو ولات یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت بۆئه‌وه‌ی هیچ
به‌ربه‌ست و سنورێك بۆ ئیختیاری ئازادانه‌ی هاولاتیان دابنرێ و هاولاتیان بتوانن
لیست و نوێنه‌ری خۆیان بۆپه‌رلمان هه‌ڵبژێرن.
5- دابین كردنی
ئارامی و ئاسایش به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی كه هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م به‌شداری
ئازادانه‌ی جه‌ماوره‌دا نه‌بێت.
6- چاودێری و
سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ئه‌ترافی بێلایه‌ن و به‌دور
له‌هه‌رجۆره شێوازێكی یاركردن به‌ده‌نگه‌كان و ته‌زویركردن و ده‌خاڵه‌ت كردن،
به‌جۆرێك كه ڕه‌وتی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و نه‌زیهانه بچێته پێشه‌وه
و نوێنه‌رانی لیسته‌كان هاوبه‌شی ته‌واویان هه‌بێت له‌ڕه‌وتی پڕۆسه‌ی
هه‌ڵبژاردندا: له‌وانه دیاری كردنی سندوقه‌كان و سه‌لامه‌تیان، ده‌نگدانی دروست
و جیاكردنه‌وه‌ی و ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف و شتی
له‌مجۆره...
له‌ئێستادا كه پڕۆسه‌ی
دیالۆك و بریاردان له‌سه‌ر دیاریكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن له‌ئارادایه. ئێمه ڕای
ده‌گه‌یه‌نین كه به‌شداری كردنی نێونه‌رانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی عیراق، یانی
نوێنه‌رانی كرێكاران و لاوان وژنان و ڕێكخراوه‌كانیان كه نوێنه‌رایه‌تی به‌شی
زۆرینه‌ی كۆمه‌لگا ده‌كه‌ن، له‌داڕشتنه‌وه‌ی به‌نده‌كانی ئه‌م یاسایه وبڕیار
له‌سه‌ردانی مه‌سه‌له‌یه‌كی چاوپۆشی لێنه‌كراوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی
ئازادانه‌و ڕاسته‌قینه به‌ڕێوه‌بچێت.
حیزبی كۆمۆنیستی
كرێكاریی عێراق
3-11-2009 |