
له دریژه‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی که له‌دژی هێرش و شه‌ری دڕندانه‌ی ده‌وله‌تی ره‌گه‌ز په‌رست ودینی ئیسرائیل له له‌نده‌ن به‌ریوه ده‌چێت، ئه‌مرۆش 17/1/2009 وه‌ک رۆژانی شه‌ممه‌ی رابردوو، کاتژمیر دووی دوانیوه‌رۆ به‌بانگه‌وازی بزووتنه‌وه‌ی دژی شه‌ر ، له مه‌یدانی ترافڵگارسکویر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری سازکرا. له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌زاران که‌س له دانیشتوانی شاری له‌نده‌ن و ده‌یان حیزب و رێکخراو گروپی سیاسی و پیشه‌یی به به‌رزکردنه‌وه‌ی لافیته و پلاکارت و بلاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی ناره‌زایه‌تی و ووتاردان به‌شداریان تێدا کرد.
ریکخراوی به‌ریتانیای حیزب به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ Worker Liberty به دانانی مێزکتاب و دانانی لافیته‌و پلاکارت و تراکت، به‌شداریان له‌و کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تییه دا کرد. له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی حیزب و هه‌روه‌ها ژماره‌یک له ئه‌ندامانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان که ئاماده‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تییه بوون، سه‌ره‌رای دانانی لافیته‌ی حیزب و تراکت، ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌یاننامه‌ی حیزب به زمانی ئینگلیزی و هه‌روه‌ها بانگه‌وازی هاوبه‌شی نێوان رێکخراوی به‌ریتانیای حیزب و Worker Liberty بۆ پیکیتی ناره‌زایه‌تی به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئیسرائیل بۆ رۆژی دووشه‌ممه، له ناو جه‌ماوه‌ره‌که‌دا بڵاوکرده‌وه.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عیراق/ ریکخراوی به‌ریتانیا
17/1/2009
|
|
