|
نامه‌ی پشتیوانی بۆ په‌نابه‌رانی مانگرتوو له که‌نیسه‌ی پریدیگه‌ر له شاری زوریخ
ژنان و
پیاوانی مانگرتوو…ڕێکخراوه
ولایه‌نه‌کان
به‌ڕێزان له که‌مپینی مافی مانه‌وه له شاری زوریخ و فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عیراقی
سه‌ختی ژیانی
نیو که‌مپه‌کان، سه‌ندنه‌وه‌ی ناسنامه‌و مۆله‌تی مانه‌وه و کارکردن ، زیندانی و
ڕاگرتنتان له زیندانی دیپۆرتکردنه‌وه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆرتان شایانی ئیوه
نیه وده‌ستان به‌گه‌رمی ده‌گووشین له‌و خه‌باته‌ی ده‌ستان داوه پێێ بۆ کۆتایهینان
به‌و مامه‌له دژی ئینسانیه‌ی ده‌وله‌تی سویسرا.
ئیوه
که‌سانیکن له سۆمال، له‌دارفور، له ئه‌فغانستان وله ئیران وه له‌عیراقه‌وه
هه‌لاتوون، له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕ، کاولکاری، دیکتاتۆری، کۆمه‌ڵگای خاپوور کردووه.
له‌چنگی مه‌رگ و ترس ڕزگارتان بووه له ڕێگای دوور‌و پڕكاره‌ساتتان داوه.
ده‌وڵه‌تی
سویسرا پیویسته ئه‌و داوایانه‌ی ئیوه به‌ره‌سمی بناسی. ئیمه له‌حزبی کۆمۆنیستی
کریکاری عیراق پشتیوانی خۆمان بۆتان ده‌رده‌برین و به‌ته‌واوی توانامانه‌وه له
هه‌ولی سه‌رکه‌وتنی ئامانجه‌کانتاندا ده‌بین. ،
مه‌رجی ملدانی
ده‌وله‌ت به‌و داوایانه له‌گره‌وی سووربوون و دریژه پیدان و یه‌کگرتوویی
ریزه‌کانتاندایه. له‌م یه‌کدوورۆژه‌دا کاری زۆر گه‌وره‌تان ئه‌نجامداوه، میدیا و
خه‌ڵک گوێ بیستی موعانات و ئازار‌و ئاواته‌کانتان بوون. ته‌عاتوفیکی زۆرتان په‌یدا
کردووه.ده‌وله‌تی کانتۆنی زوریخ له میدیاکانه‌وه وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه، پیویسته
بیت له‌گه‌ڵتان دابنیشێ و چاره‌سه‌ریک بدۆزنه‌وه. سووربون و مانه‌وه‌تان
له‌که‌نیسه‌دا ده‌وله‌ت ناچار ده‌کات بین دابنیشن وگفتوگۆ بکه‌ن. گۆرینی
هه‌لومه‌رجی خه‌ده‌ماتی که‌مپه‌کان، ڕاگرتنی زیندانی و دیپۆرت، پیدانی مۆله‌تی
کارکردن ، پیدانی مافی مانه‌وه.
بۆ ده‌وله‌تیکی وه‌ک سویسرا لانی که‌مه.
به‌سلاوی
هاوپشتییمانه‌وه
کۆمیته‌ی سویسرای حزبی کۆمۆنیستی کریکاری عیراق
20.12.2008 |