|
پاش
برینداربوون و ڕزگار بوونی"سهمیرعادل" سه‌رۆکی کۆنگره‌ی ئازادی عیراق" له مردن
له ڕووداوی
ته‌قینه‌وه خۆکوژیه‌که‌ی که‌رکوک ، نامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی قوربانیانی ئه‌و
ڕووداوه کردوه.
ئازیزان
سڵاوێکی
گه‌رم...
پاش
ته‌قینه‌وه خۆکوژیه خوێناویه‌که‌ی که‌رکوک، کۆمه‌ڵێکی زۆر له ته‌له‌فۆن
ونامه‌ی ئه‌لکترۆنیمان به ده‌ست گه‌یشت.که تێیدا خه‌ڵک له سه‌لامه‌تی ئێمه‌ی
پرسیوه.هه‌روه‌ها ده‌یان که‌س سه‌ردانی کردوین و ،ژماره‌یه‌کی زۆریش بڕیار بوو
سه‌ردانمان بکه‌ن ،له‌شاری جیا جیا بۆ دڵنیا بوون له ته‌ندروستی و
سه‌لامه‌تیمان،به‌ڵام ئێمه جه‌ختمان کرد که سه‌لامه‌تین و نامانه‌وێت بارگرانی
سهرفهریان بخه‌ینه سه‌ر.
پێش
هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌وه پرسه‌ی خۆم ئاراسته‌ی
قوربانیانی ئه‌م کاره تیرۆرستیه بکه‌م،هه‌رچه‌نده ئازاره‌کانتان که‌م نابێته‌وه
،گه‌ر خاوه‌نی فه‌رهه‌نگێکیش بین له ووشه،به‌ڵام به هیواین له‌م ئاسته‌نگیه
گه‌وره‌دا به ته‌نیشتیانه‌وه بین.هه‌روها سوپاس وپێزانینمان ئاراسه‌ته‌ی هه‌موو
ئه‌وانه ده‌که‌ین که دڵه‌ڕاوکێیان بۆ دروست بوه به هۆی ئێمه‌وه. دڵنیایان
ده‌که‌مه‌وه که من و هاوڕێ " محمد عزیز" سه‌لامه‌تین و به شێوه‌یه‌کی
سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌و ته‌قینه‌وه ڕزگارمان بوو که له چێشتخانه‌ی"عهبداڵا له
که‌رکوک" ڕوویدا. برینه‌کانی ئێمه سووکتره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌یان
منداڵ و ژن ولاوانهی که گیانیان له ده‌ست داوه‌و برینه‌کانیان زۆر سه‌خته.
به‌ڕاستی
دیمه‌نێکی تۆقێنه‌ر بوو،که به‌به‌رچاوی خۆته‌وه فڕینی لاشه‌و پارچه‌گۆشتی خۆت
وئینسانی ده‌ورو به‌رت ببینی،پاش ئه‌وه‌ی بۆنی باروت ئه‌و ناوه‌ی قڕ کرد ،که پێش
چه‌ند ساتێک ڕوخساری ئه‌و که‌سانه کامه‌رانیان له ژیان ده‌فڕاند ،گۆڕا بۆ خوێن و
پارچه‌ی شێواو و سووتاو پارچه پارچه. ئازاره‌کانی ئه‌و دیمه‌نه غه‌مناکه
،به‌هێزتر بوو له ئازاری برینه‌کانی ئێمه.به‌جۆرێک کهگیان له‌و پێکه‌نین و
شادیانه جیابۆوه که به‌سه‌ر سیمای ئاماده‌بوان ده‌بینرا،له کاتێکدا
ئاماده‌ببوون بۆ به‌سه‌ربردنی ساتێکی شاد له‌گه‌ڵ خێزانه‌کانیان له شارێکی
ده‌وڵه‌مه‌ندی به نه‌وت و سامانی سروشتی ،و به‌ڵام هه‌ژارترین شاره له دنیا و
شوێنکی تێدا نیه شایه‌ن به مرۆڤ بێت و ژێر پێشیان ملیۆنان دۆلاری دنیای تێدایه.
سه‌ره‌ڕای هات وهاواری قه‌وم په‌رستان و ساڵانێک له ژه‌هراوی کردنی ڕه‌گه‌ز
په‌رستی که که‌که‌رکوک شوناسنامه‌ی کوردی یا تورکومانی یا عه‌ره‌بی یه.ده‌یان
ئۆتۆمۆبیل له‌به‌ینی ڕێگای که‌رکوک وهه‌ولێر وه‌ستابوون و شوفێره‌کانیان و
سه‌رنشینه‌کانی ناویان به هه‌رسێ زمانی جیا له‌گه‌ڵ برینداره‌کان ده‌دوان
بۆئه‌وه‌ی له جۆری برینه‌کانیان بگه‌ن وبزانن پێویستیان به چی هه‌یه تاوه‌کو
بیانگوێزنه‌وه بۆ تیمارخانهکان. له‌به‌رده‌می تیمارخانهکانیش به لێشاو خه‌ڵک
وه‌ستابون و پێش بڕکێیان بوو له‌سه‌ر به‌خشینی خوێن ،تائه‌وه‌ی ترسمان لێنیشتبوو
نه‌وه‌کا کارێکی خۆکوژی که‌ش له‌وناوه ڕوو بدات و زۆرێکی تریش ببنه
قوربانی.به‌جۆرێکی تر هه‌ست و سۆزه ئینسانیه‌که بوو که‌ڕووداوه‌کانی ده‌بزواند.
تاکه
شتێک وه‌ک هه‌موو جاره " دوژمنانی ژیان" ده‌یانویست له‌و کاره‌ساته بڵاوی
بکه‌نه‌وه ،کوشتنی بێ گوناهان و دزینی بزه‌ی سه‌رلێوان بوو له منداڵان که هیچ
په‌یوه‌ندیه‌کی نیه به به‌رگری له داگیرکاری و به‌کرێگیراوانی.له‌به‌رئه‌وه‌ی من
وهاوڕێ محمد عزیزئێستاوپێشتریش یه‌کێ بووین له سه‌رسه‌خترین که‌سانێک که دژ به
داگیرکاری و سیاسهتهدژی ئینسانیه‌کانیان بووین.له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵانه‌دا
کاروتێکۆشان وهێزی زۆرمان له‌گه‌ڵ سه‌دان له هاورێیانمان به‌خه‌رجداوه بۆ
ده‌رکردنی داگیرکه‌ر،بۆیه پێتچیه که‌سانێکی وه‌ک ئێمه له ڕووداوێکی ئاوادا گیان
له‌ده‌ست بده‌ن و به‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌رگریکه‌رانی داگیرکاریش له قه‌ڵه‌م بدرێت.
لێره‌دا دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه ،ئه‌گه‌ر داگیرکاری نه‌بوایه ،عیراق نه‌ده‌بوه
بنکه‌ی بۆ تیرۆریستان نه‌ده‌بوه هۆی بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و نائاسایش وناسهلامهتی
لهناوهاووڵاتیان.
ئه‌وان
خوێن مژن وهیچ ووشه و ڕسته بڕگه‌یه‌کیش نیه که پێناسه‌ی ئه‌و تاوانبارانه بکات
که چێژ وه‌رده‌گرن له سه‌ندنه‌وه‌ی گیان وژیان و ماناکانی.بۆیه هه‌موو جارێک به
براده‌ر وهاوڕێکانم گووتوه که جارێک له جاران ده‌که‌وینه به‌ر کاری تیرۆر‌و
ڕووداوی له‌وشێوه‌یه‌ی که درێژهکهیمان بینی وله‌گه‌ڵی ژیاین،له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئهوڕێگایهمان هه‌ڵبژاردوه که به پێچه‌وانه‌ی شه‌پۆله‌که مه‌له‌ده‌که‌ین و
گیان وژیانمان خستۆته سه‌ر له‌پی ده‌ستمان وبڕیارمان داوه ئه‌م جه‌نگه که
له‌پێناو ژیان ودواڕۆژی نه‌وه‌کانمانه بکه‌ین.به‌ڵام تاوانی ئه‌و منداڵ وژن
وپیاوه بێ تاوانانه چی یه؟که بڕیاری هیچ جه‌نگێکیان نه‌دابوو،هه‌روه‌ها بڕیاری
لایه‌نگری هیچ لایه‌ن وسه‌ر به‌هیچ لایه‌ن وگروپێکی ئه‌و جه‌نگه نه‌بوون،ته‌نها
ده‌یانویست ژیانێک بژین سه‌ره‌ڕای کاره‌ساته‌کانی له " عیراقی تازه" که هه‌موو
شتێک تێدا تازه‌یه ته‌نها ژیان وکه‌رامه‌ت ونرخی ئینسان نه‌بێ !که ڕۆژانه لێی
ده‌سه‌ندرێته‌وه.تاوانی ئه‌و منداڵانه چی بوو که بوونه قوربانی ،له‌کاتێکدا
نازانن بۆچی ئه‌و تاونبارانه ژیان وگیانی ئه‌وانیان ده‌وێت به‌هه‌رنرخێک بێت.
له‌و
ڕووداوه که‌م وێنه‌یه‌ی که له‌گه‌ڵ ساته‌کانیدا ژیام به شه‌خسی ،
باوهڕوئیرادهی به‌هێزتر کردم بۆ به‌رده‌وام بوونم له‌گه‌ڵ هاوڕێیانم وهه‌زاران
له ئازادیخوازان بۆ کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی داگیرکه‌ر وکۆمه‌ڵ وگروپه تیررۆریستیهکان
له عیراق.درێژه ده‌ربم له پێناو ژیانێک که پڕبێت له ماناوبهها
ئینسانییه‌کانی.
به‌رپسیارێتی دانانی سنورێک بۆ زنجیره شانۆییه‌کانی خوێن و وێنه‌کردنه‌وه
وگه‌ڕاندنه‌وه‌ی بزه بۆسهرلێوی منداڵان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هیوا بۆ که‌س وکاریان
به‌بێ ترس و به‌بێ ئه‌وه‌ی تیرۆرستان به‌هه‌موو شێوه‌کانیانه‌وه لێیان
بدزن،ده‌که‌وێته سه‌ر شانی ئێمه.
سه‌میر
عادل
سه‌رۆکی
کۆنگره‌ی ئازادی عیراق
12-12-2008
http://www.ifcongress.com |