له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه، مه‌كته‌ب سیاسی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق بۆ ئه‌ندامان و ڕێكخسته‌كانی و لایه‌نگران و دۆستان و گشت جه‌ماوری عێراق ڕائه‌گه‌یه‌نێت كه، هاوڕێ ڕێبوار ئه‌حمه‌د سكرتێری كۆمیته ناوه‌ندی حزب له ڕووداوێكی نه‌خوازراودا له‌عێراق توشی پێكان هاتووه، به‌هۆی ئه‌مه‌وه ئه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌سه‌ر جێگه‌بكه‌وێت و ئیسراحه‌ت بكات. به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه هاوڕێ ڕێبوار دوور ئه‌كه‌وێته‌وه له ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره كارێكی عه‌مه‌لی.
مه‌كته‌بی سیاسی حزب له‌جیاتی سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و ڕێكخسته‌نه‌كانی حزب، له‌ناخی دڵه‌وه هیوای هه‌رچی زوو چاك بوونه‌وه بۆ هاوڕێ ڕێبوار ئه‌خوازێت.
سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵی هاوڕی ڕێبوار ئه‌حمه‌د هه‌موو لایه‌ك و له‌پێشیانه‌وه ئه‌ندامان و ڕێكخستنه‌كانی حزب ئه‌وه باش ده‌زانن كه ڕێبوار ئه‌حمه‌د چ ڕۆڵێكی هه‌بووه‌و هه‌یه و مانای چیه له‌ناو حزبدا ، له‌سه‌رتای دامه‌زراندنی حزبه‌وه تائێستا، ئه‌و نه‌ك به‌ته‌نیا هه‌ر له سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی حزب بووه له 11 ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵكو نه‌خشی كاریگه‌رو پێشڕه‌وانه‌و كه‌م وێنه‌ی هه‌بووه له بردنه پێشه‌وه‌ی حزب له‌چالاكیه عه‌مه‌لی و سیاسیه‌كانیدا. به‌درێژایی ته‌مه‌نی حزب،
هاوڕێ ڕێبوار ئه‌حمه‌د دڵسۆزانه‌و ماندوو نه‌ناسانه وه‌به‌ڕۆحیه‌تێكی كۆمۆنیستانه‌ی كه‌م وێنه، له‌پاڵ هاوڕێیانیتری له ڕابه‌ری حزب ڕابه‌رایه‌تی حزبی كردوه. له‌سه‌ختترین وه‌زعی سیاسی‌دا بۆ گه‌یاندنی حزب به جێگای مه‌به‌ست، جێگا په‌نجه‌كانی ئه‌و به‌سه‌ر حزبه‌وه به‌ڕۆشنی دیاره‌و ئه‌م ڕووداوه نه‌خوازراوه كاریگه‌ری خۆی به‌جێدێڵێت له‌سه‌ر حزب و بزووتنه‌وه‌كه‌مان.
هه‌لومه‌رجی ناله‌بارو ئاڵۆزی عێراق و وه‌رچه‌رخانه سیاسییه خه‌ته‌رناكه‌كان كه گشت كۆمه‌ڵگا و سه‌رجه‌م بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی پێیدا ئه‌ڕوات له‌عێراقدا پێویستیه‌كی زۆریان به ئاماده‌بوونی هاوڕێ ڕێبوار ئه‌حمه‌د هه‌یه.
مه‌كته‌ب سیاسی حزب هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ئه‌كات كه له‌هیچ كارێك درێغی ناكات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له‌غیابی هاوڕێ ڕێبوار به ووجود دێت له‌چه‌ند مانگی داهاتوودا. له‌خه‌باتی حزب و له‌ڕێی ئازادیخوازی و یه‌كسانیخوازی و له‌پێناو بنیاتنانی دنیایه‌كی ئینسانی و سۆشیالیستی كه شایسته‌ی كه‌رامه‌تی ئینسانی بێت.
هه‌ر بۆیه به‌پێی بنه‌ما ڕێكخراوه‌ییه‌كان و بڕیار لێدراوه حزبییه‌كان، سه‌رجه‌م ئه‌رك و كار‌و سه‌ڵاحیه‌ته‌كانی هاوڕێ ڕێبوار له ڕووی سیاسی و عه‌مه‌لییه‌وه ده‌درێت به هاوڕێ ئازاد ئه‌حمه‌د تاكاتی به‌ستنی پلنیۆمی22ی فراوانی كۆمیته ناوه‌ندی، مه‌كته سیاسی حزب هه‌موو توانا و ئیمكانیاتی خۆی ئه‌خاته گه‌ڕ بۆ وه‌ستان له‌گه‌ڵ ئازاد ئه‌حمه‌د بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی چالاكی و خه‌باتی سیاسی حزب.
21/1/2009
|
|
