|
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی حزب سیمینارێکی بۆ
کادران و ئه‌ندامان سازدا
له پێناو گه‌یاندنی باسه سیاسی و بڕیار و بڕیارنامه‌کانی
کۆنگره‌ی چواری حزبدا، کۆمیته‌ی
ده‌ره‌وه‌ی
ووڵاتی
حزب سیمینارێکی بۆ هاوڕێیان سامان که‌ریم جێگری سکرتێری
کۆمیته‌ی ناوه‌ندى و موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسی سازدا له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی
حزب
له ووڵاتانی ئه‌سکه‌نده‌ناڤیدا. سیمیناره‌که کاتژمێر 10 ی
به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 22.03.2008 له شاری یۆتۆبۆری
سوید بە سرودى ئەنتەرناسیونالء دەقیقەیک وەستان بۆ کیان بازانى
ریگاى سۆشیالزمء ئازادیخوازى ده‌ستی پێ‌کرد و تا ئێواره
درێژه‌ی کێشا که نزیکه‌ی هه‌شت سه‌عاتی خایاند باسى
سەرەکى سیمینارەکە بنیات نان و پێکهێنانى حزبێکى سیاسى بەهێزو
دەخاڵەتگەر لە هەلومەرجى سیاسى ئەمڕۆى کۆمەڵگاى عێراقدا بوو.
حزبێکى دەخاڵەتگەر کە وەک قوتبى کۆمۆنیست و چەپى کۆمەڵگا
هەنگاو بەهەنگاو لەهەوڵی گۆرینى هەلومەرجى مەوجوددا بێت بە پێی
ئیستراتتیژى کۆمۆنیستى خۆى. خاڵێکى دیکەى ئەم سیمنارە کە
گرنگترین بڕیاره‌کانی کۆنگره بوو، پتەو کردنى حزب بوو کە
دەتوانیت هۆکارێکى ئالۆگۆربەخش بێت لە کۆمەڵگادا بەقاانجى
کرێکاران و ژنان و خەڵکى زەحمەتکێش و پێداگری بوو له‌سه‌ر
تۆکمه‌کردنی حزب و زه‌بت و ڕه‌بتی حزبی و قانون و یاسا و
دیسپلینه حزبیه‌کان. جەخت لەسەر ئەوەکرایەوە کە حزبێکى
مونزەبتى لێکهەڵپێکراوو تۆکمەى سیاسى پێش هەر مەسەلەیەکى دیکە
پێویستیەکى حاشاهەڵنەگرە بۆ جێبەجێکردنى بەرنامەو سیاسەتەکانى
حزب. کادران و ئه‌ندامانیش به‌شداری چالاکانه‌یان له
باسه‌کاندا کرد و له‌و باره‌یه‌وه قسه و باس و ڕه‌خنه و
پێشنیار و باسه‌کانی خۆیان به ئازادانه و له فه‌زایه‌کی
حزبیدا برده پێشه‌وه. هه‌روه‌ها له سیمیناره‌که‌دا جه‌خت
له‌وه کرایه‌وه که له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مان ئه‌و
ته‌وه‌جوهه‌وه که کۆنگره‌ی چوار به ده‌ستیه‌وه داوه
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش پێویسته کۆمیته و ته‌شکیلاتی
پته‌و ئارایشت بدات.
دواتریش بڕگه‌ی گفتوگۆی ئازاد له نێوان ئه‌ندامان و کادران
له‌گه‌ڵ ڕابه‌رایه‌تیدا ده‌ستی پێ‌کرد و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی
گرنگی سیاسی و حزبی خرانه به‌ر باس که ته‌وه‌ره
سه‌ره‌کیه‌کانی بریتی بوون له پێکهێنانی حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی کوردستان، باس و بڕیارنامه سیاسیه‌کانی کۆنگره‌ی
چوار و سه‌نه‌دو به‌ڵگه‌نامه ڕێکخراوه‌یی یه‌کان. دوای گفت‌و
گۆ و وه‌ڵامی ڕه‌خنه و پێشنیاره‌کانی ئه‌ندامان و کادران،
سیمیناره‌که دوای هه‌شت سه‌عات له قسه و باسی چڕ‌وپڕ و گه‌رم
کۆتایی پێهات.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی ووڵات
26 ی مارسی 2008 |