له درێژه‌ی سیاسه‌تی دژه په‌نابه‌ری چه‌ند مانگی ڕابردوی باڵی ڕاستی ده‌سه‌ڵاتدار له ده‌وڵه‌تی سویددا، گرتنی به‌لێشاوی په‌نابه‌ران ، به‌تایبه‌ت په‌نابه‌رانی عێراقی وکورد له‌م ماوه‌یه‌دا ده‌ستی پێ کردووه‌و چه‌ند جار هێرش کراوه‌ته سه‌ر شوێنی کار‌و ژیانی تایبه‌تیان و ده‌یان په‌نابه‌ر ده‌ستگیرکراون وڕاپێچی زیندان کراون. ئه‌مڕۆ نزیک به50 که‌سی عێراقی که پێشتر داوای پانابه‌ریان ره‌دکرابووه‌وه، وه پێشتر له یه‌کێک له‌و هێرشانه‌دا ده‌ستگیرکرابوون به هێزێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن پۆلیسی سویده‌وه کاتژمێری چواری به‌یانی به ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی ڕه‌وانه‌ی فڕۆکه‌خانه کران و له‌وێشه‌وه بۆ به‌غداد ڕه‌وانه کرانه‌وه. هه‌وڵێکی زۆر درا له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له‌ڕێکخراوی په‌نابه‌ران (سازمانی په‌نابه‌رانی ئێرانی بێ سنور، فیدراسێۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی) له‌گه‌ڵ حزبی (ڕێتڤیسه پارتی) وچه‌نده‌ها خه‌ڵکی ئازادیخواز، بۆ ئازاد کردنی په‌نابه‌ره‌کان و ڕاكێشانی سه‌رنجی رای گشتی بۆ ئه‌و کاره نامرۆڤانه‌یه، ئه‌م هه‌وڵانه تا ناو فڕۆکه‌خانه‌ش به‌رده‌وام بوو به‌ڵام له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی پۆلیس و به‌کارهێنانی ته‌کنیکی نوێ نه‌توانرا ئه‌م جاره به‌ر به‌م دیپۆرت کرنه‌وه‌یه بگیرێت، حکومه‌تی سوید ئه‌مه یه‌که‌م جاری نییه‌و ئاخیر جاریشی نابێت له‌م جۆره‌کارانه بکات، به‌ڵام ئه‌وه خۆ ڕێکخستنی پانابه‌رانه له ڕێکخراوه‌کانی دیفاع له مافه‌کانی په‌نابه‌راندا و کۆمه‌کی خه‌ڵکی ئازادی خوازه که ده‌توانێت به‌ر به‌م جۆره دیپۆرت کردنه‌وانه بگرن و مافی په‌نابه‌ریان به ده‌ست بێنن، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق ئه‌م سیاسه‌ته دژه په‌نابه‌ری یه‌ی ده‌وڵه‌تی سوید مه‌حکوم ده‌کات و به‌رده‌وام ده‌بێ له داکۆکی کردن له مافی پانابه‌رێتی و هه‌وڵ ده‌دات ڕێگر بێت له به‌رامبه‌ر هه‌ر دیپۆرت کردنه‌وه‌یه‌ک دا.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق
کۆمیته‌ی سوید
12/2/2009
|
|
