|
8ی
مارس رۆژی خه‌باتی ژنان‌و پیاوانی ئازادیخواز‌و یه‌کسانیخوازه به دژی
سته‌م‌و نایه‌کسانی ده‌رهه‌ق به ژنان. ڕۆژی نا ووتن به پیاوسالاری‌و
ژێرچه‌پۆکه‌یی نیوه‌ی ڕاستی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌رییه.
سیسته‌می
نایه‌کسان‌و چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری هه‌ر ڕۆژه گیانی تازه به
نه‌ریته ڕزیوو دژی ئینسانیه‌کان ده‌به‌خشێته‌وه. دنیا بۆته مه‌یدانی
بزووتنه‌وه‌و هێزه کۆنه‌په‌رسته دژه ژنه‌کان، له پێشکه‌وتووترین
ووڵاتانی دنیاوه تا دواکه‌وتوو ترینیان ژنان قوربانی یه‌که‌می
هه‌ڵاواردن، پله‌دوویی، په‌راوێزخستنی سیاسی، بێ‌کاری، هه‌ژاری،
له‌شفرۆشی‌و تاوانن. ژنان ڕێژه‌ی گه‌وره‌ی بێکاران، نه‌خوێنده‌واران،
قوربانیانی زه‌وتکردنی سێکسی، ئاواره‌و بێخانه‌ولانه‌کانی جه‌نگ‌و
په‌نابه‌ران پێکده‌هێنن.
نه‌ک ته‌نها
له‌و جیگایانه‌ی که مه‌یدانی باڵا ده‌ستی ئیسلامی سیاسیه‌و
ئه‌پارتایدی جنسی کۆڵه‌که‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م جووڵانه‌وه فاشیستی‌و
دژی ئینسانیه‌یه، به‌ڵکو له ووڵاتانی دواکه‌وتووی تریشدا، سته‌م‌و
نایه‌کسانی‌و تاوان ده‌رهه‌ق به ژنان بێ داد ده‌کات، کوردستان یه‌کێک
له‌و جێگایانه‌یه.
سه‌ره‌ڕای
تاوانی کوشتنی ژنان، یان ناچارکردنیان به خۆکوشتن‌و خۆسووتاندن له
ژێر فشاری داب‌و نه‌ریت‌و فه‌رهه‌نگ‌و سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه له
کوردستاندا، ژنان له‌سه‌ر کار‌و له ناو کۆمه‌ڵگه‌دا له سایه‌ی
به‌رپرسه حزبی‌و حکومیه‌کاندا ئامانجی سته‌م‌و مامه‌ڵه‌ی
پیاوسالارانه‌و ئیستیغلالی سێکسین‌و وه‌ک شمه‌ک‌و کاڵای سێکسی
مامه‌ڵه ده‌کرێن‌و دۆخێکی نائه‌منیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
سیسته‌مێکی
عه‌شیره‌تی-میلیشیایی که ته‌واوی لایه‌نه‌کانی ژیانی له خه‌ڵکی ئه‌م
ناوچه‌یه تاڵکردووه، ته‌نها به زه‌وتکردنی سه‌روه‌ت‌و سامانی
کۆمه‌ڵگا‌و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی که‌مایه‌تیه‌کی بچووک له
سه‌رمایه‌دار‌و بازرگان‌و کاربه‌ده‌ستی سیاسیه‌وه نه‌وه‌ستاوه،
به‌ڵکو له‌گه‌ڵ خۆیدا جه‌هه‌نه‌مێکی له گوشار‌و زه‌وتکردنی سێکسی بۆ
ژنانی کارگه‌ر‌و کارمه‌ند به‌دیهێناوه. ئامارێک که چه‌ند مانگ
له‌وه‌وبه‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه‌و نیشانی داوه که له ساڵێکدا زیاتر له
430 حاڵه‌تی زه‌وتکردن‌و گوشاری سێکسی ژنانی کارگه‌ر‌و کارمه‌ندی له
لایه‌ن به‌رپرسه حکومی‌و حزبیه‌کانه‌وه له کوردستان تۆمارکراوه،
ته‌نها گۆشه‌یه‌کی بچکۆله له‌و کاره‌ساته‌یه که به‌سه‌ر ژنانی
کارگه‌ری کوردستان هاتووه.
له
کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ژنان به هه‌زار‌و یه‌ک داو‌و کۆت‌وبه‌ندی
عه‌شیره‌تی‌و پیاوسالارانه به‌ستراونه‌ته‌وه، زه‌ره‌رمه‌ندانی تاوانی
ته‌حه‌روشی سێکسی به کارگه‌ران‌و کارمه‌ندانی ژن‌و ژنان به‌گشتی
ته‌نها خودی قوربانیه ڕاسته‌وخۆکان نین. بگره ئه‌م تاوانه کۆتی
دیلێتی ژنان‌و زیندانیکردنیان له چوارچێوه‌ی ماڵدا توندتر
ده‌کاته‌وه‌و فرسه‌تی تێکه‌ڵبوونیان به ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
به‌رهه‌مهێنان هێنده‌ی تر ته‌نگ ده‌کاته‌وه. ته‌حه‌روشی سێکسی به
ژنان له شوێنی کاردا په‌لامارێکه بۆ سه‌ر هه‌موو ژنانی کۆمه‌ڵگا‌و
دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی پله دوویی‌و ژێرچه‌پۆکه‌یی ژنانه.
به‌ڵام 8ی مارس
بۆ ژنان‌و یه‌کسانیخوازان ڕۆژی ژماردنی قوربانیه‌کان‌و باسکردن له
جه‌هه‌نه‌می ژیانی ژنان نییه. 8ی مارس ڕۆژی ده‌نگهه‌ڵبڕینه له
به‌رامبه‌ر نایه‌کسانی‌و بێمافیدا. با ڕۆژی 8ی مارس له کوردستان
ببێته رۆژی بانگه‌واز بۆ ئیدانه‌کردن‌و کۆتاییهێنان به تاوانی
ته‌حه‌روشی سێکسی له شوێنی کاردا، با ئه‌م ڕۆژه سه‌ره‌تای
جووڵانه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م
دیارده‌یه‌و سه‌پاندنی یاسای توندی وا بێت که به‌ر به‌م دیارده‌یه
بگرێت‌و ده‌ستی ده‌ستدرێژکاران ببه‌ستێت. ژنانی کارگه‌ر‌و کارمه‌ند به
یه‌کگرتووکردن‌و ڕیکخراوکردنی خه‌باتیان ده‌توانن ده‌سه‌ڵاتداران ناچار
به دانانی یاسای دژی ته‌حه‌روشی سێکسی بکه‌ن‌و له کارگه‌و شوێنی
کارکردنه‌کانیان ده‌ستدرێژکاران بناسێنن‌و ڕیسوایان بکه‌ن‌و ڕووبه‌ڕووی
دادگایان بکه‌نه‌وه. ئه‌م خه‌باته به‌شێکی نه‌پساوه له خه‌باتێکی
سه‌رتاسه‌ریتر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر بۆ وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاتی
میلیشیایی‌و مافیایی ئه‌حزابی حاکمی کوردستانه.
حزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی وه‌ک له مێژووی خه‌باتی خۆیدا نیشانی داوه، هه‌میشه له
ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌باتی یه‌کسانیخوازانه‌ی ژناندا وه‌ستاوه‌و به دژی
نایه‌کسانی‌و بێمافی ده‌رهه‌ق به ژنان لێبڕاوترین‌و ڕاوه‌ستاوترین
هه‌ڵوێست‌و خه‌باتی نوێنه‌رایه‌تی کردووه، له‌م مه‌یدانی
به‌رنگاربونه‌وه‌یه‌شدا ئاڵای داکۆکی له مافه‌کانی ژنان
به‌رزده‌کاته‌وه‌و ژنانی کارگه‌ر‌و کارمه‌ند بۆ ڕیزه‌کانی خۆی
بانگه‌واز ده‌کات.
بژی 8ی مارس ڕۆژی خه‌بات بۆ یه‌کسانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ژن‌و پیاو
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
کۆمیته‌ی ئاماده‌کار
مارسی 2008 |