|
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان |
رووداوه‌که کاره‌ساتباره‌که‌ی چه‌ندرۆژ له‌مه‌وبه‌ری که‌رکوك تارماییه‌کی ئه‌و
ئاینده تاریکه‌یه که‌چاوه‌ڕێی خه‌ڵکی ئه‌م شاره به تایبه‌تی و خه‌ڵکی عێراق و
کوردستانیش ده‌کات، ئه‌گه‌ر چاره‌نووسی سیاسی له‌ده‌ستی ئه‌م تاقمه
چه‌کبه‌ده‌سته ئیسلامی و نه‌ته‌وه‌په‌رسته عه‌ره‌بی و کوردیانه‌دا بمێنێته‌وه.
له دوای روخانی به‌عسه‌وه، ئه‌م ده‌سته‌وتاقمه چه‌کداره ئیسلامی و
نه‌ته‌وه‌په‌رسته عه‌ره‌بی و کوردیه، به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکا، خۆیان به‌سه‌ر
خه‌ڵکی عیراق و کوردستاندا سه‌پاندووه. ده‌سه‌ڵات و سامان‌و داهاتی کوردستان و
عێراقیان له‌نێوان خۆیاندا به‌پێی ژماره‌ی چه‌کدارو چه‌ك دابه‌شکردووه. هه‌رکاتێك
ته‌رازووی نێوانیان له‌ق ده‌بێ ته‌وافو‌قی نێوانیشیان به‌سه‌رده‌چێت و
هه‌ریه‌که‌یان ده‌یه‌وێ به پیلانگێڕان و هه‌ڕه‌شه‌ی شێواندنی کایه‌که به‌شه‌که‌ی
خۆی زیاد بکات.
ئێمه له‌یه‌که‌م ڕۆژه‌وه ئه‌و واقعیه‌ته‌مان بۆخه‌ڵك روون کرده‌وه. له‌یه‌که‌م
ڕۆژه‌وه ئه‌و پێشبینیه‌مان خسته به‌رده‌م خه‌ڵك و ووتمان که‌رکوك ئه‌و
شوێنه‌یه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بکرێته کوانووی شه‌ڕێکی قه‌ومی بۆ
دانیشتوانه‌که‌ی. ئه‌و ده‌سته‌وتاقمانه ده‌میان لیك ده‌کات بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر
داهاتی نه‌وتی که‌رکوكدا بۆیه ئاماده‌ن ئه‌م شاره بکه‌ن به جه‌هه‌نه‌م بۆ
دانیشتوانه‌که‌ی. هیچ گومانێك له‌وه‌دا نیه که له‌و کایه سیاسیه قێزه‌وونه‌دا
ته‌نها دانیشتووانی مه‌ده‌نی شاری که‌رکوك به كورد و عه‌ره‌ب و تورکمانه‌وه
زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
ئێمه ئه‌وه دووپات ده‌که‌ینه‌وه که ته‌وافوق وکێشه‌و شه‌ڕی نێوان ئه‌م ده‌سته‌و
تاقمه چه‌کبه‌ده‌ستانه‌ی کوردایه‌تی و عروبی و ئیسلامی و خزمه‌تچیه‌کانی تورکیا
هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به به‌رژه‌وه‌ندی و به باشکردنی ژیان و ئاینده‌ی خه‌ڵکی
کوردستان و عمومی عێراقه‌وه نییه. خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی عێراق له ده‌یان
ساڵی رابردوودا که نه‌ک نه‌وتی که‌رکوک به‌ڵکو نه‌وتی به‌سره‌و هه‌موو عێراق
له‌ده‌ستی رژێمه ناسیۆنالیسته‌کانی عه‌ره‌بدا بووه، ته‌نها به‌شیان هه‌ژاری و
کوله‌مه‌رگی بووه. خه‌ڵکی کوردستانیش له 16 ساڵی رابردوودا به پێست‌و خوێن
ته‌جروبه‌ی ژیانی پڕ له کوێره‌وه‌ری و نایه‌کسانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی
ویه‌کێتییان تێپه‌ڕاندووه. خه‌ڵکی کوردستان به هه‌ق ده‌سه‌ڵاتی چاوچنۆک‌و
تێرنه‌بووی پارتی و یه‌کێتی به گه‌نده‌ڵ پێناسه ده‌که‌ن. بۆیه نابێت گومان
له‌وه‌دا مابێته‌وه که ئه‌گه‌ر که‌رکوك ونه‌وته‌که‌شی بکه‌وێته ده‌ستی ئه‌مانه
هه‌ر به‌وده‌رده ده‌چێت که به‌سه‌ر داهاتی کوردستاندا هاتووه و به‌شی خه‌ڵکی
کوردستانیش هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت که تا ئێستا بووه.
رووداوه‌که‌ی که‌رکوك وه ئه‌و پیلانه‌ی که له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌وه خه‌ڵکی
کوردستان و عێراق ده‌چنرێ، چه‌نده لایه‌نه مونافیسه‌کانی ناسیۆنالیزمی کورد‌و
یه‌کێتی و پارتی لێی به‌رپرسن ئه‌وه‌نده‌ش یه‌کێتی و پارتی لێی به‌رپرسیارن. ناکرێ
رێگا بده‌ین جارێکی دیکه‌ش خۆڵ بکه‌نه‌وه چاوی خه‌ڵكو بیان که‌نه‌وه به
به‌رده‌بازی گه‌یشتن به
سیاسه‌ته قازانجپه‌رسته‌کانیان. نابێت خه‌ڵکی کوردستان فریوی ئه‌و دوو حیزبه
بخۆن و کۆمه‌ك به‌سه‌رخستنی پیلانه‌کنیان بکه‌ن.
هه‌روه‌کو چۆن یه‌کێتی و پارتی ئێستا ده‌سته‌ودامێنی خه‌ڵکی کوردستان بوون بۆ
ئه‌وه‌ی له‌م کێشمه‌کێشه‌یان له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌کانیاندا فریایان بکه‌ون، ره‌نگه
روو به‌ره‌و جالیه‌ی کوردیش له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بهێنن و بانگه‌وازیان بکه‌ن بۆ
ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین و خۆپیشاندان له‌ژێر ناوی مه‌سه‌له‌ی که‌رکوکدا. ئه‌و دوو
حیزبه که پێویستیان به خه‌ڵك ده‌بێت بانگه‌وازیان ده‌که‌ن بۆ ناره‌زایه‌تیو
خۆپیشاندان به‌ڵام کاتێک هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه بۆ ده‌رکێشانی مافه زه‌وتکراوه‌کانیان
له قوڕگی ئه‌و فیرعه‌ونانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ناره‌زایه‌تیان ده‌رده‌بڕی
به فیشه‌ک وه‌ڵامیان ده‌دا‌نه‌وه. ته‌نها چه‌ند سه‌عاتێک به‌ر له رووداوه‌که‌ی
که‌رکوك سۆرانی رۆژنامه‌نوسیان هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له‌و دوو حیزبه گرت
تیرۆرکرد. هه‌ر ئه‌مانه‌ن که ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپیدا رێ
که‌وتوون بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه‌ی که له ده‌سه‌ڵات و ژیانی
ره‌زاله‌تی ژێرسایه‌ی ئه‌وان هه‌ڵاتوون بۆ مه‌مله‌که‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی. بۆیه
ده‌بێ جالیه‌ی کوردی هوشیاربن و نه‌که‌ونه داوی پیلانی ئه‌و دوو حیزبه‌وه و
له‌وحاڵه‌ته‌دا نه‌چن به‌پیری با‌نگه‌وزی ئه‌وانه‌وه.
جالیه‌ی کوردی ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ده‌ورو نه‌خشی کاریگه‌ری هه‌بێت له نزیك کردنه‌وه‌ی
کێشه‌ی کورد‌و له‌ناویشیدا مه‌سه‌له‌ی که‌رکوك له گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی ئینسانی
و عادیلانه، پێویسته جێگای خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌کێتی و پارتیدا و
له بواری خه‌باتکردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ
په‌یدا بکه‌ن.
31 جولای 2008
|