|
ئه‌مرۆ به‌روای 13ی ئایار بۆ
پشتگیریكردن له‌مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی كوردستانی
ئیران، له‌شاری هیلسنكی، خۆپیشاندانیك له‌لایه‌ن چه‌ندین
حزب ولایه‌نی چه‌پ وكۆمۆنیستی ئیرانیه‌وه سازکرا و حیزبی
ئێمه‌ش بۆ راگه‌یاندنی پشتیوانی له‌و مانگرتنه گشتیه
به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ی کرد.
سه‌ره‌تا هه‌موو خۆپیشانده‌ران
له‌ئیزگه‌ی قیتاری كولۆساری كۆبوونه‌وه‌و پاشان به‌ریپیوان
وشیعاردان به‌ره‌و سه‌فاره‌تی جمهوری ئیسلامی به‌ریكه‌وتن.
خۆپیشانده‌ران به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی دژی جمهوری ئیسلامی و
ئیدانه‌کردنی تاوانی له‌سێداره‌دانی هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی
له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه دڕنده‌و دژی ئینسانیه‌وه
په‌یامی هاوپشتییان بۆخه‌ڵکی شاره‌کانی کوردستان نارد.
ریبوار عارف ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
فنله‌ندی حیزب له لایه‌ن حزبه‌وه قسه‌و‌باسیكی بۆ
به‌شدرابووان كرد. له وته‌که‌یدا رێبوار عارف ئاماژه‌ی
به‌وه‌کرد که‌حكومه‌تی جمهوری ئیسلامی تاوانه‌كانی ته‌نیا
به جوگرافیای سیاسی ئیرانه‌وه قه‌تیس نه‌ماوه‌ته‌وه،
به‌لكو هه‌ویَنی سه‌رهه‌لدان وگه‌شه‌پیدانی ئیسلامی سیاسی
بووه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانداو به‌م مانایه‌ش ته‌واوی
تاوان وكوشت وكوشتار كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانه‌ی که
گروپه ئیسلامیه‌کان ئه‌نجامدراوه به‌پشتیوانه‌ی
رِاسته‌خۆی ئه‌م حكومه‌ته بووه.هه‌ربه‌مشێوه‌یه‌ش روخانی
ئه‌م رژێمه ئیسلامی سیاسی و تیرۆریزمی ئیسلامی نه‌ك هه‌ر
له‌ئێران به‌ڵکو له‌ناوچه‌که‌دا رِووبه‌رِووی گه‌وره‌ترین
شكست ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ووتی:" مانگرتنی گشتی ئه‌مرۆ
له زۆربه‌ی شاروشارۆچكه‌كانی كوردستاندا دیسانه‌وه ئه‌و
راستیه‌مان نیشان ده‌داته‌وه كه كوردستان وه‌ك هه‌میشه
سه‌نگه‌ری شۆرشگیرانه‌ی دژ به‌جمهوری ئیسلامی ئیران بووه‌و
هاتنه‌مه‌یدانی ئیمه‌و پشگیریكردنمان له‌و مانگرتنه
له‌زۆریك له‌ولاتانی ئه‌وروپاو جیهاندا سه‌نگه‌ری خه‌بات
وتیكۆشان دژ به جمهوری ئیسلامی به‌هیزترده‌كات." له‌كۆتای
قسه‌کانیدا رێبوار عارف جاریكتر هاوپشتی و پشتیوانیی حزبی
كۆمۆنیستی كریكاری كوردستانی بۆ خه‌باتی یه‌کسانیخوازانه‌و
ئازادیخوازنه‌ی خه‌ڵکی ئێران و مانگرتنی سه‌راسه‌ریی
کوردستانی ئێران دژی له‌سێداره‌دانی (5) زیندانی سیاسی
دووباتكرده‌وه.
كومیته‌ی فنلاندی حزبی كومۆنیستی
كریكاری كوردستان
13/05/2010 |