|
رۆژی 12ی
ئایار بۆ پشتگیریكردن له‌مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵکی
كوردستانی ئیران، خۆپیشاندانیكی ناره‌زایه‌تی له‌لایه‌ن
چه‌ندین حزب ولایه‌نی چه‌پ وكۆمۆنیستی ئیرانیه‌وه
له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی جمهوری ئیسلامیی ئێران له
له‌نده‌ن سازکرا و حیزبی ئێمه‌ش بۆ راگه‌یاندنی پشتیوانی
له‌و مانگرتنه گشتیه به‌شداری خۆپیشاندانه‌که‌ی کرد.
خۆپیشانده‌ران به‌وتنه‌وه‌ی دروشمی
بروخێ جمهوری ئیسلامی، بڕوخێ رژێمی تیرۆر‌و ئه‌شکه‌نجه،
رژێمی ئیسلامی رژێمی دژی کرێکار‌و دژی ژنه،
سه‌فاره‌تخانه‌ی تیرۆریستان ده‌بێ بپێچرێته‌وه، که به
بڵندگۆی گه‌وره ده‌وترایه‌وه، نه‌فره‌ت و ناره‌زایه‌تی
خۆیان به‌رامبه‌ر تاوانی له‌سێداره‌دانی هه‌ڵسوڕاوانی
سیاسی له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه دڕنده‌و دژی ئینسانیه‌وه
راگه‌یاند و په‌یامی هاوپشتییان بۆ مانگرتنی گشتی خه‌ڵکی
شاره‌کانی کوردستان نارد.
ده‌شتی جمال ئه‌ندامی کۆمیته‌ی
دره‌وه‌ی حیزب، په‌یامی پشتیوانیی حیزبی به خۆپیشانده‌ران
و مانگرتنی سه‌راسه‌ری له‌کوردستانی ئێران راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها محسن که‌ریم، به‌رپرسی کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه
له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی (پرته‌و) چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجامدا و
دوباره پشتیوانی حیزبی بۆ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی
کرێکاران و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش و یه‌کسانیخوازی ئێران
دژی رژێمی هاری ئیسلامی و مانگرتتنی گشتی کوردستانی ئێران
دژی له‌سێداره‌دانی (5) زیندانی سیاسی
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه/ حزبی كومۆنیستی
كریكاری كوردستان
13/05/2010 |