|
ڕۆژی شه‌مه ٢٦/٧/٢٠٠٨
هاوڕێیان (جه‌بار مسته‌فا و عامر سابیر) به‌نوێنه‌رایه‌تی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان، به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ڕێکخراوی (ۆرکه‌رس لیبرتی)یان کرد له
شاری سدنی.
له بڕگه‌یه‌کی
کۆنفرانسه‌که‌دا که تایبه‌ت بوو بۆ قسه‌وباسی هاو‌ڕێ جه‌بار مسته‌فا(به‌رپرسی
ئوسترالیای حزب)، هاورێ جه‌بار تیشکی خسته سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی و خه‌باتی
کرێکاران و وه‌زعی خه‌ڵک له عێراق به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی. له‌م روه‌وه
ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتداران، سیاسه‌تی حیزب له به‌رانبه‌ر ئه‌مریکا و
هێرش و هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا قسه‌وباسی کرد. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ڕاگه‌یاندنی حزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، به‌یانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و هه‌وڵی حیزب بۆ
جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک له کوردستان له ڕێگه‌ی
ڕیفراندۆمێکی ئازاده‌وه قسه‌وباسی پێشکه‌شی ئاماده‌بووان کرد. له کۆتایی
وته‌که‌یدا هاو‌ڕێ جه‌بار سیاسه‌تی حیزبی له په‌یوه‌ند به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی
که‌رکوکه‌وه‌بۆ ئاماده‌بووان روون کرده‌وه. دواتریش وه‌ڵامی به پرسیاری
ئاماده‌بووان دایه‌وه.
نوێنه‌رایه‌تی ئوسترالیا
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
عێراق
26/7/2008
|