|
کرێکارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی
شیواشۆک ده‌ستیان دایه مانگرتن!
کرێکارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی
شیواشۆک که‌ژماره‌یان 233 کرێکاره،
کاتژمێر 5ی ئه‌مڕۆ یه‌کی ئابی
2011 ده‌ستیان دایه مانگرتن‌و
بەوبۆنەوە کاری لە کۆمپانیاکەدا
راگیرا. کرێکاران دانیشتوانی
هەمان ناوچەن کە کۆمپانیای
ناوبراوی تێدایە، بەڵام له‌خزمه‌تگوزایه
سەرەتاییەکانی وەکو کاره‌باو
رێگای گونجاو بۆسه‌ر کاره‌که‌یان
بێبه‌شن. شایانی ئاماژەپێکردنە که‌پێشتریش
چه‌ندجار داوایان لە
بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە کردوە
کە هێڵی کارەبا بۆ ماڵەکانیان
رابکێشن‌و جادەوبانی نێوان
کۆمپانیاو ماڵەکانیان قیرتاوبکەن،
هەروەکو خوازیاری ئەوەبوون کە
پاره‌ی په‌ترۆ دۆلاریان بۆ سه‌رف
بکرێت‌و وەکو هاورێ کرێکارە
بیانیەکان مامەڵەیان بکرێ لەباری
مافەکان‌و هەلومەرجی کارکردنەوە،
بەڵام کاربەدەستانی کۆمپانیا
وەڵامی داواکانیانی
نەداوەتەوە،بۆیە کرێکارانیش
پێکەوە یەکدەست لەبەرامبەر
گوێخەواندنی بەرپرسان لە
داواکاریەکانیان دەستیان
لەکارکێشایەوە
شایانی باسه شیواشۆک یه‌کێکه له
کێڵگە نه‌وتیه‌کانی کوردستان‌و
ده‌که‌وێته ناوچه‌ی هه‌ولێر که‌له‌ژێر
ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمدایه.
ئێمه له‌حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
کوردستان/ رێکخراوی ده‌ره‌وه،
پشتگیری مانگرتنی کرێکارانی
کێڵگەی نه‌وتی شیواشۆک ده‌که‌ین و
داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆمپانیاکه ده‌که‌ن که‌وه‌ڵامی
داوا ره‌واکانی کرێکاران بداته‌وه.
هاوکات داوا له رێکخراو و یه‌کێتیه
کرێکاری و ڕێکخراو حزبه چه‌په‌کان
ده‌که‌ین که‌پاڵپشتی خۆیان بۆ
کرێکارانی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی
شیواشۆک و داواکانیان رابگەیەنن.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/
رێکخراوی ده‌ره‌وه
١-٨-٢٠١١
|